ژنان لە چەندین شاری سویسرادا بۆ مافی یەکسان رژانە سەر شەقامەکان

ژنان لە چەندین شاری سویسرادا بۆ مافی یەکسان رژانە سەر شەقامەکان. چالاکییەکە لە چوارچێوەى ئەرکی ژناندا رێکخراوە، کە لە ١٤ی حوزەیرانی ١٩٩١ەوە ئەو چالاکییە بەڕێوەدەچێت.

لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا و لە شارەکانی زوریخ، بیل، باسل، لۆزان و چەند شارێکى تری سویسرا و چەندین ناوچەى تری ئەو وڵاتە ژنان بە دروشمی "ئەگەر ژن بیەوێت هەموو شتێک رادەوەستێت" رژانە سەر شەقامەکان تاوەکو پێداگری لە مافی یەکسان بکەن.

رێکخراوەکانى ژنان لە سویسرا، رێکخراەکانى کۆمەڵی مەدەنی و رێکخراوەکانى ژنانی کۆچبەر بەشداری چالاکییەکان بوون.

ژنانی کوردیش بەشداری چالاکییەکان بوون و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتەوە.

لە چالاکییەکاندا وێنەى ئەو ژنانە بەرزکرابوونەوە کە بەهۆی عەقڵییەتى پیاوی باڵادەستەوە گیانیان لە دەستدابوو.

چالاکییەکەکان بە پێشکەشکردنی وتەى نوێنەرانی رێکخراوەکانى ژنانی کۆتاییان پێهات.
ژ.ت