ژنان لە ڤالانتایندا لە دژی توندوتیژی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن

لە سەرتاسەری جیهان توندوتیژی بەرامبەر بە زیاتر لە یەک ملیار ژن ئەنجامدراوە. ژنانیش نایانەوێت لە دژی ئەو توندوتیژییە بێدەنگ بن. بۆ ئەوەش کەمپەینى '#ملیارێک رادەپەڕن' داوای لە ژنان کرد رۆژی ١٤ی شوبات، رۆژی ڤالانتاین بڕژێنە سەرشەقامەکان.

لە سەرتاسەری جیهان لە سێ ژن لە دژی یەکێکیان توندوتیژی و گوشار، پەلاماردان و دەستدرێژی و کردەوەى نەشیاو روویانداوە. یەک لە سێ ژنیش بە مانای زیاتر لە یەک ملیار ژنی سەر زەوی دەکات.

ئەمساڵ داوا لە ملیارێک ژن و هەروەها پیاوان کراوە، کە لە "رۆژی ڤالانتاین – رۆژی خۆشەویستی" دا لە دژی توندوتیژی بوەستنەوە.

کەمپەینی '# OBR ملیارێک رادەپەڕن' داوای کردووە لە سەرتاسەری جیهاندا بڵێن، "ئیدی بەسە، با کۆتایى بە توندوتیژی بهێنرێت" و لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

رۆژی ڤالانتاین

ملیارێک رادەپەڕن (OBR - One Bîllîon Rîsîng)، کەمپیەنێکى جیهانییە و لە چوارچێوەى چالاکییەکانى رۆژی ڤالانتاین (رۆژی خۆشەویستی)، ئەیلولی ٢٠١٢ لەلایەن ئێڤا ئینسلیر فیمینست و نوسەری درامای ئەمریکیییەوە دامەزراوە. لە رۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠١٣شدا یەکەم چالاکیی خۆی ئەنجامدا. کەمپەینەکە لە ماوەى ئەو چەند ساڵەدا تاوەکو هات گەورەتر بوو. هەموو ساڵێک لە سەرتاسەری جیهاندا سەدان هەزار کەس بەشداری لە کەمپینەکەدا دەکەن. چالاکییەکانى ساڵی ٢٠١٦ بە ناوی (Rise for Revolution) 'راپەڕین بۆ شۆڕش' رێکخران.

کەمپەینی OBR راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لە دژی توندوتیژیی سەر ژنان، زایەندپەرستی، هەژاری، ئیمپریالیزم و سیستمی باوکسالارین.

یەک لە سێ ژن قوربانیی توندوتیژین

OBR رایگەیاند، لە سەرتاسەری جیهان یەک لە سێ ژن قوربانیى توندوتیژی و دەستدرێژین و ئەوەش گەیشتووەتە ئاستێکى مەترسیدار.

لە زۆرێک لە وڵاتان چالاکانە پشتیوانى لە کەمپەینەکە دەکرێت و ماڵپەڕی ئینتەرنێتى بۆ کراوەتەوە. لە ئەڵمانیا، فەرەنسا و ژمارەیەکی وڵاتى تر چالاکی ئەنجام دەدرێن و زانیاری لەبارەى ئەو چالاکییانەوە لەو ماڵپەڕانەدا بڵاودەکرێنەوە.

ژ.ت