ژنان-ی ئیزەدەی لە ئەریڤان گۆشەگیری سەر ئۆجالان-یان شەرمەزار كرد

ژنانی کورد ئێزیدی کە لە ئەرمینیا ژیان دەکەن بەچالاکییەک گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان-یان شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدووڵلا ئۆجەڵان لە شاری ئەریڤان-ی ئەرمینیا بەیاننامەیەکیان بۆ چاپەمەنیەکان بڵاو کردەوە.

لە سەرناوی ژنانی ئێزیدی ئەرمینیا، سەرۆکی کۆمیتەی کوردستان 'ژینیا قادر' وتەیەکی پیشکەش کرد.

ژینیا قادر ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا بە ڕێگای زیاد کردنی گوشارەکانی بۆسەر رێبەری گەڵی کوردعەبدوڵا ئۆجالان دە یهەوێت بزووتنەوەی ئازادی کورد و گەلی کورد رادەستى خۆی بکات  و وتی "دەبێت ئێمە بزانین ئازادیی گەلی کورد بە ئازادیی رێبەرەکەمانەوە گرێیدراوە و بۆ ئەوەش پێویستە ئێمە بەپێی ئەو دۆخە کاربکەین. ئەگەر ئێمە کاری ڕێکخراوەیی خۆمان تۆکمەتر بکەین ئەو کات ئێمە دەتوانین ڕێبەری خۆمان ئازاد بکەین" .

'نابێت هیچ کاتێک گۆشەگیری لە بیر بکەین'

ژینیا قادر لە بەردەوامی قسەکانیدا داوای لە رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد کە بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکییەکانیان بەرفراوانتر بکەن و وتی "ئەرکی ئێمەیە کە هیچ کاتێک گۆشەگیری  لە یاد نەکەین  و دەبێت بەردەوام بین لە تێکۆسان و درێژە بە چالاکاییەکانمان بدەین."

ک-ش