ژنانی هونه‌رمه‌ند سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد

كۆمه‌ڵێك ژنی هونه‌رمه‌ند سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد كه‌ ١٠٤ ڕۆژه‌ له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

سه‌ردانه‌كان به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له‌ چالاكییه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده‌) به‌رده‌وامن. ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی هونه‌رمه‌ند سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد له‌ ماڵه‌كه‌ی. له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ مزگین تاهیر و ئۆزله‌م گه‌رچه‌ك گۆرانییان بۆ له‌یلا گیوڤه‌ن گوت. هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ گیوڤه‌ن كرد.

هونه‌رمه‌ند مزگین تاهیر ڕایگه‌یاند، له‌یلا گیوڤه‌ن پێشه‌نگایه‌تیی تێكۆشینی ژنان ده‌كات و ژنان هێز له‌ له‌یلا گیوڤه‌ن وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها گوتی، «ئه‌م به‌رخۆدانه‌، به‌رخۆدانێكی ڕوونه‌. به‌و هۆیه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌كه‌ین و له‌ به‌رانبه‌ر چالاكییه‌كه‌یدا سه‌ری خۆمان داده‌نه‌وێنین. به‌رخۆدانی ئه‌و، به‌رخۆدانی ئێمه‌شه‌.»

s.m