ژنانی هەدەپە: نە برسییەتی، بێدەنگییە کە مرۆڤ دەکوژێت
مەجلیسی ژنانی هەدەپە-ی بەشیکتاش بە ئاماجی تیشک خستنەسەرچالاکییەکانی مانگرتن لەخواردن وگۆشەگیری ئۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا.
مەجلیسی ژنانی هەدەپە-ی بەشیکتاش بە ئاماجی تیشک خستنەسەرچالاکییەکانی مانگرتن لەخواردن وگۆشەگیری ئۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا.
مەجلیسی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە لە بەشتیکاش بەئامانجی تیشک خستنەسەرچالاکییەکانی مانگرتن لەخواردن و گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا.
بەدەیان ژن بە لەبەرکردنی جلی سپی کە وێنەی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پارلمانتاری هەدەپەی پێوەبوو بەشدارییان لەچالاکییەکەدا کرد. ژنان دەمامکی سپییان بەدەمی خۆیاندا هەڵواسی کەهێمای مانگرتن لەخواردنە. لە میانەی چالاکییەکەدا ژنان هاووڵاتیان-یان لەدۆخی چالاکانی مانگرتوو ئاگادارکردەوە.
ژنان بەیەک دەنگ هاواریان دەکرد' برسی بوون کەس ناکوژێت، بێدەنگییە کەمرۆڤەکان دەکوژێت'. هاووڵاتیانیش پشتیوانی خۆیان بۆچالاکانی ژن دەربڕی.
ک-ش