ژنانی کورد و روس ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد

لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا ژنانی کورد و روس ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنانیان بە یەکەوە پیرۆز کرد.

ژنانی کورد لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا، ئاهەنگێکیان بۆ پیرۆزکردنی ٨ی ئازار ساز کرد. جگە لە ژنانی کورد و روس، لە نەتەوە جیاوازەکانیشەوە ژنان بەشدارییان لەو ئاهەنگەدا کرد.

ئەکا پیروزی لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، ژنانی کورد لە ناو تێکۆشانی ژنانی جیهاندا جێگایەکی گرنگیان هەیە و رۆڵی پێشەنگایەتییان گرتووەتە ئەستۆ.

پیروز هەروەها رایگەیاند، ژنانی کورد لە دژی زیهنییەتی دواکەوتوویی لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەجەنگن و لە دژی هەموو شێوازەکانی نادادی و نایەکسانی و تێدەکۆشن.

لە پەیامەکاندا باس لەوە کرا کە بزوتنەوەی ئازای کورد لە سایەی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان گەیشتووەتە رۆژی ئەمڕۆ و بە تێکۆشانیان لە دژی داعش بووەتە سەرچاوەی سوودبینین.

دواتر سینەڤیزیۆنێک پێشکەش کرا و ئاهەنگەکە بە هەڵپەرکێ کۆتایی پێهات.

ز.ش