ژنێکی دیکە بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا

​​​​​​​ژنێکی تەمەن ۲۰ ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ئاگرەوە سووتا و گیانی لەدەستدا، بە وتەی کەسوکارەکەی "خۆی سووتاندووە".

دوێنێ لە شارۆچکەی پیرانشاری سەر بە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێکی تەمەن ۲۰ ساڵ بە ئاگر سووتا و گیانی لەدەستدا.

ئەو ژنە گەنجە بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی دەڵێن، "خۆی خۆی سووتاندووە".

سیستمی دەوڵەت و پیاوسالاریی، هۆکاری سەرەکی کوشتن و سووتانی ژنانن، زۆرجاریش هەمان ئەقڵییەت هەموو ئەو ژنانەی دەکوژرێن و دەسووتێندرێن بە خۆکۆژیی ڕادەگەیەنێت، ئەوانەشی کە خۆکوژیین، دیسانەوە هەمان سیستم لە پشتیانەوەیە و ژنان بەوە دەگەیەنن کە هانا بۆ خۆکوژیی ببات.

ف.ق