ژنە زیندانییە سیاسییەکان بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکانیان رەوانەى نەخۆشخانە ناکرێن

گوشاری سەر ژنە زیندانییە سیاسییەکان لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستاندا درێژەی هەیە. بەرپرسانی زیندانەکان ژنە زیندانییە نەخۆشەکان بۆ چارەسەری نابن بۆ نەخۆشخانەکان.

گوشاری سەر ژنە زیندانییە سیاسییەکان لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستاندا درێژەی هەیە. بەرپرسانی زیندانەکان ژنە زیندانییە نەخۆشەکان بۆ چارەسەری نابن بۆ نەخۆشخانەکان.

بنەماڵەى ئەو زیندانییە سیاسییانەى سەردانی زیندانی بەشی ژنانیان لە زیندانی سینجانی ئەنقەرە کردووە باسیان لە پێشێلکردنی مافی زیندانییەکان کرد. زیندانییەکان لە رێگەى بنەماڵەکانیانەوە باسیان لە کێشەکانى خۆیان کردووە و رایانگەیاندووە، بە بیانوی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیندانییە نەخۆشەکان نابن بۆ نەخۆشخانە. داوایانکردووە، ئەو زیندانییە نەخۆشانە کە دۆخی تەندروستییان خراپە و پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە، دەستبەجێ رەوانەى نەخۆشخانە بکرێن.

ژنە زیندانیی سیاسی پنار تیمتیک کیستی ئاناکرۆئید لە مێشکدایە و سەرباری ئەوەى پێویستە بەشێوەیەکی ورد لەلایەن پزیشکەکانەوە چاودێری بکرێت، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەوە بە پاساوی کۆرۆنا (Covîd-19)ەوە رێگای پێنادرێت رەوانەى نەخۆشخانە بکرێت.

بەرپرسانی زیندان نایانەوێت زیندانییە نەخۆشەکان چارەسەر بکرێن و ئەوە روون بوویەوە، گوڵشەن ئادەت بەهۆی نەخۆشیی رۆماتیسمەوە نابێت لە ژووری شێدار، یان لەسەر چیمەنتۆ و کۆنکرێتدا بمێنێتەوە، بەڵام سەرباری ئەوەى داوای گواستنەوەى لە ژوورەکەی کردووە، بەڵام داواکەی لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە رەتکرایەوە.

ژ.ت