کۆنگرەی ژنانی گەنجی ئەوروپا دەستیپێکرد

لەژێر دروشمی"خۆت هەڵنەخەڵەتێنە! تێکۆشانی ئازادی لە ڕێگای تۆوە تێدەپەڕێت" کۆنگرەی ژنانی گەنجی ئەوروپا دەستیپێکرد.

کۆنگرەی ژنانی گەنجی ئەوروپا بە بەشداربوونی ژنانی گەنج لە شارەکانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، سویسرا و چەندین شاری دیکەی ئەوروپا لە شاری دارمستاد لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد.

کۆنگرەکە بە دروشمی" خۆت هەڵنەخەڵەتێنە! تێکۆشانی ئازادی لە ڕێگای تۆوە تێدەپەڕێت"  بەڕێوەدەچێت، لە هۆڵەکەدا وێنەی ژنانی شەهیدی تێکۆشانی ئازادی هەڵواسراوە.

هاڤین گونەشەر لەسەر ناوی تەژەکە-ئەوروپا و پارتی فێمێنستی ئەڵمان وتەیان پێشکەشکرد و پاشان کۆنگرە بە هەڵبژاردنی دیوان بەردەوامی کرد.

بڕیار وایە، کۆنگرە تا درەنگانی شەو بەردەوام بێت، ژنان پڕۆژە، تاکتیک و ستراتیژییەتی نوێی کارەکانیان لە دژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست گفتوگۆ بکەن.