کۆنگرەی ژنانی گەنجی ئەوروپا کۆتایی هات

کۆنگرەی ژنانی گەنجی ئەوروپا کە لە شاری دارمستادی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، کۆتایی هات.

کۆنگرەکە بە بەشداربوونی چەندین ژنی گەنج لە شارەکانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، سویسراو چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا دەستیپێکرد.

سەرەتای کۆنگرەکە بە ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و بە دەقیقەیەک ڕێزگرتن دەستیپێکرد و پاشان و کۆنگرە بە هەڵبژاردنی دیوان و کردنەوە لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکارەوە بەردەوامی کرد.

تەژەکە-ئەوروپا، تەڤگەری فێمێنیست ئەڵمان و دەزگای بنەماڵەی شەهیدان وتەیان پێشکەشكرد، هەروەها ژنانی گەنجی بەشداربوو لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بە پێشکەشکردنی وتەیان بەردەوامیان بە کۆنگرەکەدا.

کۆنگرە بە گوێگرتن لە گۆرانی و ئاهەنگ کۆتایی هات.