کەژەکە داوا لە ژنان دەکات لە ١ی ئایاردا بڕژێنە سەر شەقامەکان

کۆردیناسیۆنی ژنان لەدژی فاشیژم،داوای لە ژنان و گەلان کرد کە لە یەکی ئایاردا بڕژێنە مەیدانەکان.

بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکار، کوردیناسیۆنی کەژەکە ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا تیشک خراوەتە سەرڕۆڵی ژن لە تێکۆشانی ڕەنجدەراندا.

لە ڕگەیەنراوەکەی کەژەکەدا ئەو بابەتاتە خراوتەڕوو

"لەسەرەتادا، یەکی ئایار، جەژنی کرێکاران  لە ژنان وهەموو زەحمەتکێشان پیرۆز دەکەین، سڵاو دەنێرین بۆ ئەو شۆڕشگێڕانەی کە یەکی ئایاریان کردە سیمبۆلی ئازادی، دیموکراتی و یەکێتی گەلان. بەڕێزەوە یادی شەهیدانی ڕێگای سۆسیالیزم دەکەینەوە.

لەو جیهانەی کە ئێمە تێیدا دەژین، بە ڕەنجی دایکان ژیانی دروست کراوە، هەتا ڕەنجی دایکان نەبێت، بەهیچ شێوەیەک کۆمەڵگە دروست نەدەبوو، سیستمی سەرمایەداریی و شارستانیەت دەستدرێژی کردوەتە سەرڕەنجی ژن، سیستمی سەرمایەداریی لەپێناو کارکردنی زیاتردا، فاشیزمی بەسەرجیهاندا سەپاندووە.

ژنانی جیهان یەکگرن

هەموو ئەرکی شارستانیەت لەسەرشانی ژنانە، کەچی لە سیستمی سەرمایەدارییدا لەژێر کلتوری دەستدرێژیکردنەسەردا ماونەتەوە، ئەو سیستمە نەک تەنیا دەستدرێژی کردوەتە سەرئەو ژیانەی کە ئەو دروستی کردووە، بەڵکو دەستدرێژی کردوەتە سەرلەش و رۆحیشی، هەربۆیە تێکۆشانی ژنانی یەکسانی، ئازادی و دادگەریی لە هەرکاتێک نزیکترە (هەموو ژنانی جیهان یەکگرن).

لەبەرانبەر ئەوسیستمەی کە ژنان دەکاتە کۆیلە، دەبێ ژن خۆی بەخاوەنی خۆی بزانێت و ژیانی کۆمیوناڵی دیموکراتی لەسەرشێوەی سۆسیالیستی بونیاد بنێ.

داهێنەری هەموو ڕەنجەکانی کۆمەڵگە

لە سالی ٢٠١٩دا، ئێمە بە تێکۆشانی ژنان، ئازادی و دیموکراسی بەرەو ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکار دەچین، ژنانی ڕەنجدەر و کرێکار لە بەرانبەر سیستمی سەرمایەداریی، لەسەربڕیاری دامەزراندنی سۆسیالیزمی دیموکراتیک، لە تورکیا، کە قەڵای سیستمی سەرمایەدارییە، ژنان لە بەرانبەرهەموو هێرشەکانی ئاکەپە و مەهەپە بە هەنگاوی مێژوویی (گۆشەگیریی دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین، کوردستان ئازاد دەکەین)، لەسەر بڕیاری ژیانی ئازادن  بە ڕێبەرایەتی رێبەرئاپۆ.

ئەردۆغان و باخچەلی ئەوانەی کە دەیانەوێت کورد قڕبکەن، هێرشی سەردایک و منداڵان دەکەن و ڕووە دزێو و دژەمرۆییەکەیان دەردەخەن، لە تورکیا کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەیە، کرێکار و ڕەنجدەر بەرەو یەکی ئایار دەچن، لە یەکی ئایاردا لە هەموو جیهان، کوردستان و تورکیا، بە ملیۆنان ژن روو لە گۆڕەپانەکان دەکەن.

ئێمە وەکو کەژەکە، داوا لە هەموو ژنان و ڕەنجدەران دەکەین کە بە دروشمی (مافی دایک، مافی وڵاتی ئازاد و دیموکراتییە) لە یەکی ئایاردا بڕژێنە گۆڕەپانەکان، لە هەموو کەسێک زیاتر ئەوان خاوەنی ڕاستەقینەی ئازادین، دایک و ژنانی کورد، لەسەرهێڵی وڵاتپارێزیی لەیلا گۆڤەن، خۆیان بە خاوەنی ڕەنجی خۆیان زانیوە، ژن لە ئێستا و داهاتووشدا هەتا ئەو کاتەی بگەنە ئەنجام، لە تێکۆشانی خۆیان بەردەوام دەبن".

ک-ش