گیراوانی مانگرتوو نامەیەکیان ئاراستەی دایکانی بەرخودێرکرد

گیراوانی ژن لە بەندیخانەی گەبزە کە لە دژی گۆشەگیری ئۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن، نامەیەکیان بۆئەودایکانە نارد کە لە بەردەم بەندیخانەکاندا بەرخۆدان دەکەن و ڕۆژی دایکیان لێیان پیرۆزکرد.

بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بەردەوامە. گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەی گەبزە کە لە مانگرتن لەخواردن دان، بە بۆنەی ڕۆژی دایک نامەیەکیان ئاراستەی دایکانی بەرخودێر کرد.

گیراوان بەدایکانیان وت، " ئێوە بۆ ئێمە زۆر پیرۆزن. بەهاکانی مرۆڤایەتی لە نێو دڵی ئێوەدا گەورە دەبێت و دەبێتە ماڵی کۆمەڵگا. دایک بنگەی هەبوونی ئێمەیە، دایک کەرامەتە، دایک وڵاتە. هەربۆیە هێرش بۆسەرمرۆڤایەتی بەزۆری ڕووی لەدایکانە. دەسەلاتی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست، بەگۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ، هێرش دەکاتە سەرئیرادەی گەلی کورد.

' ئێوە دەنگی ئێمەتان گەیاندە هەموو جیهان'

دایکانی هێژا، ئێمە دەزانین کە ئەگەرسەرئێشەیەک بگرین، دڵی ئێوە پارچە دەبێت. ئێمە نەبۆ مردن، بەڵکوو بۆ ژیانێکی ئازاد و سەرفەراز بەرخۆدانیی دەکەین. ئێمە درێژەدەری ڕێبازی مەزڵووم،کەمال وساراکانین. چۆن ئەوان لە ١٢ی ئەیلوولدا فاشیزمیان تێکشکاند، ئێمەش لەسەرهەمان رێباز فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە تێک دەشکێنین. ئێمە سەردەکەوین، بۆئەوەی کە ئێمە بەتەنیا نین، ئێمە لەگەل ملیۆنان مرۆڤین. ئێوەش لەگەل ئێمەن. ئێوە نە تەنیا دایکی ئێمە بەڵکوو دایکی هەموو هەڤالانی ئێمەن، ئێوە نرخی پیرۆزی مرۆڤایەتین.

لە ماوەی ٤٠ساڵەی تێکۆشانی ئازادیدا ، ئێوە بەردەوام لەگەل ئێمەدابوون. ئێمە هێزی خۆمان لەئێوە دەگرین. ماوەی مانگێکە کە لەدژی هێرشی فاشیزم لە بەردەم درگای بەندیخانەدا بەرخۆدانیی دەکەن، ئێمەش لە پشت درگا داخراوەکانەوە بەرخۆدانی دەکەین. سەرەڕای ئەوهێرشە دڕندانەی کە لەدژی ئێوە ئەنجامدرا، ورەتان دانەبەزیی و بەرخۆدانەکەتان بەهێزترکردووە. بە بەرخۆدانی ئێوە دەنگی ئێمەتان گەیاندە هەموو جیان. ئێمە پیداگرین، ئێمە سەردەکەوین. بەناوی گیراوای سیاسی ناو بەندیخانەکان ڕۆژی دایک لە ئێوە پیرۆزدەکەین. دەستی ماندووی ئێوە

ماچ دەکەین."

ک-ش