گەریلاکانى یەژاستار: ٨ی ئادار خاڵی کۆتایى بەرخودانە

گەریلاکانى یەژاستا لە سەنگەرەکاندا ٨ی ئادار لە ژنانی زەحمەتکێشى جیهان پیرۆز دەکەن و بۆ ئاژانسەکەمان دوان.

گەریلاکان سەرەتا پێشەنگەکانى تێکۆشانى ئازادیى کورد و هەموو ژنانی جیهان و بەرخودانى سارا، زیلان، بێریتان، سەما و دەیان شەهیدی شۆڕشیان بەبیرهێنایەوە و یادیان بەرز راگرتن و باسیان لە واتاکانى ٨ی ئادار کرد.

بەسێ ئانوش گەریلای یەژاستار وتی، ٨ی ئادار رۆژێکە لە ئەنجامی رووناکایى تێکۆشان لە دژی دیکتاتۆریی بەدیهاتووە. لە سایەى شەهیدانمان سارا، زیلان و بێریتان و پێشەنگەکانمان ئەمڕۆژە واتادارە. لەبەر ئەمڕۆژە هەموو ئەو ژنانەى جەستەى خۆیان لە دژی فاشیزم کردە ئاگر و بەرامبەریان وەستانەوە بە رێزەوە یادیان بەرز رادەگرین و سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ و هەموو گەلای کوردستانی پیرۆز دەکەین. لە سایەى فەلسەفەى رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ بەشێوەیەکى ئازاد بۆ مافی ژیان تێدەکۆشین. لەگەڵ ئەوەشدا بەشی گەورەى پێشەنگەکانمان شەهیدانن. دەبێت هەموو ژنان لەم رۆژەدا لە دژی هەموو جۆرە گوشار و جیاکارییەک بوەستنەوە. دەبێت هەموو ژنانی جیهان هەست بە گرنگی و جیاوازیى ئەم رۆژە بکەن.

'بۆ داهاتوویەکى ئازاد یەکێتیی خۆتان دروست بکەن'

بە بۆنەى ئەمڕۆژەوە گرنگە ئەوەش بڵێین، بۆ ئازادیى جەستەیى رێبەر ئاپۆ ئەندازیاری تێکۆشانی ئازادیى ژن ئەرکی سەرەکی دەکەوێتە سەر شانی ژنان. لە هەر چوار پارچەى کوردستان ژن لە ناو تێکۆشاندان و ئیدی هەموو رۆژێک لەسەر شەقامەکان لە کار و چالاکیدان. بۆ ئازادیى گەلی کورد دەنگی خۆیان بەرزدەکەنەوە. دەبێت هەموو ژنانی کورد و جیهان دەستبخەنە ناو دەستى یەکتر و تێکۆشانی خۆیان گەورەتر و بەهێزتر بکەن و ئەمڕۆژە زیاتر مانادار بکەن. بە تێکۆشان لە دژی داگیرکەری و بۆ ئەوەى ئەنجامێک بەدەست بێت دەبێت دەست بە هەوڵەکانیان بکەن. ئیدی دەبێت هەموو ژنان لە دژی ئەو سیستمە داگیرکەرە بێدەنگ نەبن و دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە و دەنگی خۆیان بە جیهان بگەیەنن. بەو ئومێدەوەیەن، کە هەموو ژنان لە دژی سیستمی ئەشکەنجە و گوشاری سەر رێبەر ئاپۆ راپەڕن. داوامان بۆ ژنان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ئەوەیە، کە ببنە خاوەن هەڵوێستێک، کە یەکێتی بە بنەما بگرێت و هەنگاوی بڕیارمەندانە هەڵگرن بۆ ئەوەى دەنگی خۆیان بە هەموو جیهان بگەیەنن.

گەریلای یەژاستا نازلیجان رێدور وتی، ٨ی ئادار بە مانای راوەستانە لە دژی سیستمى داگیرکەری و ئەشکەنجە و دەستدرێژی، کە سەدان ساڵة لە دژی ناسنامەى ژن ئەنجام دەدرێت، بۆیە مانای بەرخودان و بەرەنگاریە بۆ ژنان بە شێوەیەکى شکۆمەندانە. نەک تەنها ژنانى کورد، بەڵکو هەموو ژنانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیا وەک بەشێک سیستمی کاپیتالیست دەبینران، بەڵام بە رەنجی رێبەر ئاپۆ ژنان بۆ ئازادیی خۆیان دەستیان بە تیکۆشان کردووە.

'شۆڕشی رۆژئاوا بووە ژیانەوەى نوێ بۆ ژن'

تێکۆشانی ئازادیى ژن دواى شۆڕشی رۆژئاوا زۆر زیاتر بینرا.  شۆڕشی رۆژئاوا بووە هۆیەک بۆ ئەوەى ژنان زیاتر بچنە سەر رێگای تێکۆشانی ئازادیی خۆیان، چونکە شۆڕشی رۆژئاوا ئەوەى سەلماند، کە چ هێزێکە و چۆن پێشەنگایەتى دەکات. ئەو شەڕەى لەوێ کرا ورە و ئیرادەى ژنی نیشاندا. ئەو رامانە بووە هۆی ئەوەى کە ژن بتوانێت لە دژی هەموو جۆرە داگیرکەرییەک خۆی بپارێزێت. بەتایبەت لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک و چەتەکانی داعش، کە هەوڵیان دەدا بە هەموو شێوەیەک و بە هەموو توانایانەوە ورە و ئیرادەى ژن تێکبشکێنن. ئەو ورە و ئیرادەیەى لەوێ دەرکەوت هەمووی لەسایەى رێبەر ئاپۆدا بەدیهات. ئەمڕۆ سەیر دەکەین هەزاران ژن لە سەنگەرەکاندان، ئەوەش پێبەندبوونی ژنە بە تێکۆشانەوە. دروشم و سرودمان ئەوەیە 'ئەوەى خۆڕاگری و بەرەنگاری بکات جوان دەبێت'. ئەو سرودە تا دوا هەناسە لە تێکۆشانماندا دەمێنێتەوە.

'دەبێت گۆشەگیری تێکبشکێرنێت و رێبەرایەتى ئازاد بکرێت'

ئەو گۆشەگیرییەی تاوەکو ئێستا لە دژی رێبەر ئاپۆ بەرێوەدەچێت، تەنها لە دژی شەخسی رێبەرایەتى نییە، بەڵکو هاوکات لە دژی گەلی کوردە، چونکە زۆر لە ئایدۆلۆژی و رامانى رێبەر ئاپۆ دەترسن و بۆ ئەوەیە بەو رادە زۆرە گۆشەگیری قورس دەکەن. بەڵام با ئەوە بزانن، ئێمە هەرگیز لە رێبەرایەتیمان دانەبڕاوین، ناشتوانن پارادیگمای رێبەرایەتیمان لەناو ببەن. تێکۆشانمان وەک تێکۆشانی رێبەرایەتیمان بەردەوامیی دەبێت. ئێستا لە چیا ئازادەکان هەزاران گەریلا نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی هەژار و چەوساوە شەڕ دەکەن. سەرەتا بانگ لە ژنانى گەنج و هەموو ژنان دەکەین، بێن بۆ ئەوەى بژین تێبکۆشن. نەک تەنها بۆ خۆیان، بەڵکو بۆ وڵات و گەلی خۆیان شەڕ بکەن. پێکەوە لە دژی ئەو سیستمە دژ بە مرۆڤایەتییە بوەستینەوە و لەبەر یەکهەڵوەشێنین".

ژ.ت