یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دەکرێتەوە

١١ی حوزەیران پێنجشەممە لە شاری دارمستادی ئەڵمانیا پرسە بۆ قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دادەنرێت کە لە ٢٧ی ئایاردا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو.

١١ی حوزەیران پێنجشەممە لە شاری دارمستادی ئەڵمانیا یادی قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلیکول) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دەکرێتەوە و پرسەی بۆ دادەنرێت

مەراسیمە یادکردنەوە لە لایەن کەجەدەکە – ئەروپا و فەجەدەکە – کاوە-وە ڕێکدەخرێت.

لە بارەی مەراسیمە ئاماژە بەوەکرا، "قاسم ئەنگین لە ئەڵمانیاوە کە ئێمە تێدا دەژین، بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کرد. ئەنگین لە هەموو دەڤەرەکانی ئەروپا خەباتی کرد. لەم چوارچێوەیەدا بۆ هاوڕێکەمان قاسم ئەنگین مەراسیمی یادەوەری و پرسەیەکی بێوێنە ئەنجام دەدەین. خانەوادەی هەڤاڵ قاسم ئەنگین و هەموو هەڤاڵانی تێکۆشان بەشداری لە مەراسیمەکەدا دەکەن و بانگەوازیمان بۆ گەلی کوردستانیش ئەوەیە کە پێنجشەممە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە دارمستاد، لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکرات ئامادە بن.

هەروەها ڕۆژی شەمە لە شاری فرانکفورت، یادی گەریلاکانی ئازادی دەکەینەوە کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون و خیانەتیش شەرمەزار دەکەین."

ف.ق