یوكسه‌كداغ ئازاد نه‌كرا

هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگه‌یی كردنیدا ئازاد نه‌كرا و دانیشتنه‌كه‌ش بۆ ١٤ی حوزه‌یران دواخرا.

فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په‌ كه‌ له‌ زیندانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕاگیراوه‌، ٧ دۆسیه‌ی بۆ كراوه‌‌ته‌وه‌ و یازده‌مین دانیشتنی دادگه‌یی كردنی ئه‌مڕۆ له‌ شازده‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ هۆڵی زیندانی سینجان به‌ڕێوه‌چوو.

دادگه‌ بڕیاری دا یوكسه‌كداغ به‌ به‌ندكراوی بمێنێته‌وه‌ و دانیشتنه‌كه‌شی بۆ ١٤ی حوزه‌یران دواخست.

s.m