یەپەسە ژن چالاکیی بۆ یادی قاسم ئەنگین ئەنجامدا

یەکینەکانى تۆڵەى شەیهد سورخوێن رۆبۆسکی لە ناو یەپەسە ژن دا بۆ یادکردنەوەى شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا.

یەکەی تۆڵە رایگەیاند، ئەندامەکانیان لە ئامەد، شرنەخ، رحا و ئیستەنبول بۆ یادکردنەوەی قاسم ئەنگین چالاکییان ئەنجامدا.

لە راگەیاندراوی یەکەکانى تۆڵە لەبارەى ئەو چالاکییانەوە هاتووە "ئەندامەکانمان شەوی ٩ی حوزەیران لە باشاکشەهیری ئیستەنبول لە دژی ئۆتۆمبێلێکى پۆلیس هێرشێکیان بە مۆلۆتۆف و بۆمبی دەستکردیش چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا. هەروەها ٢ ئۆتۆمبێل کە هانای رووداوەکەوە دەڕۆیشتن کرانە ئامانج و سوتێنران، بە گشتی لەو چالاکییەکە ٥ ئۆتۆمبێلی داگیرکەران سوتێنران".

لە بەردەوامیی راگەیاندراوکەدا باسی ئەوەکراوە، "روون نەبووەتەوە و لەو چالاکییەدا چەند پۆلیس کوژراون و بریندار بوون، بەڵام بۆ ماوەیەکى زۆر لە بنکەى پۆلیس ئاگر و دوکەڵ بەرز دەبویەوە و دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و یەکەی تایبەت چوونە شوێنی رووداوەکە".

یەپەسە ژن باسی ئەوەشیکردوە، لە یەکەیەکی تریان لە ٥ی حوزەیران لە ناوچەى یەنیشەهیری ئامەد لە دژی ٢ ئۆتۆمبێبلی زرێپۆشی جۆری ئولا و کۆبرا، کە لە بەردەم خوێندنگەى سەرەکیی تورگوت ئۆزال دا راوەستابوون، بە بۆمبی دەستیی کاریگەر ھێرشیان کرایەسەر. ژمارەی پۆلیسە  کوژراو و بریندارەکانى ئەو چالاکییە روون نەبوویەوە، پۆلیس داگیرکەرەکان لە دواى چالاکییەکە رایانکرد و تاوەکو درەنگانی شەو گەڕەکەکەیان گەمارۆدا.

یەکەی تۆڵەی شەهید سورخوێن رۆبۆسکی لە راگەیاندراوەکەیاندا باسی ئەوەیانکردوە، کاتژمێر ٠٢:٣٠ ی ٩ی حوزەیران لە گەڕەکی دیجلەى شرنەخ لە دژی ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆشی پۆلیسی تورک چالاکییان ئەنجامدا. چالاکییەکە کاتێ: ئەنجامدرا کە دەورییەى پۆلیس بە مۆلۆتف کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆشی پۆلیس سوتا.

ئەوەشیان راگەیاندووە، لە ٨ی حوزەیران لە ناوچەى ئەیوب سوڵتانی ئیستەنبول لە دژی دامەزەراوەیەکى فاشسیتەکانى مەهەپە چالاکییەکیان ئەنجامدا بە بە تەواوەتی دامەزراوەکەیان رووخاندوە. هەر لە ٨ی حوزەیران لە بۆغازکۆی ئیستەنبول لە عەمبارێکى فاشیستەکانى ئاکەپە – مەهەپە ئاگریان تێبەردرا و سوتێنران.

یەکەکانى تۆڵەى یەپەسە ژن بۆ ئەوەى وەڵامی ئاگرتێبەردانی زەوی و دەخڵ و دانی رۆژئاوا لەلایەن دەوڵەتى تورک بدەنەوە، لە گەڕەکی گەرچەک لە ناوچەى سەرێکانی رحا زەوییەکانى گەنمی ئاکەپەیان سوتاند، کە ٤٠٠ دۆنم دەبوون. لە ٣ی حوزەیراندا لە ئاکچاکەلای رحاش زەوییەکانى گەنمی ئەندامان و لایەنگراین ئاکەپە سوتێنران.

'ئێمە تێکۆشانەکەى ئەنگین بە سەرفیرازی دەگەیەنین'

هەروەها یەکەکانى تۆڵە ئەوەشیان راگەیاندووە "ئێمە رایدەگەیەنین، کە ئێمە لەسەر رێگاکەى هاوڕێ قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە دەڕۆین و تۆڵەى دەکەینەوە. قاسم ئەنگین لە ژیانی شۆڕشگێڕیی دا، کە ماوەى ٣٥ ساڵی خایاند و بەردەوام بوو، کەلەپورێکى گەورەی بۆ ئێمە بەجێھێشتوە. ئێمە لەسەر هێڵی هاوڕێ قاسم ئەنگین بە پێداگریی رێدەکەین و تێکۆشانی سەرفیرازانە ئەنجام دەدەین. ئێمە تۆڵەى شەهید قاسم ئەنگین بە هەڵوەشاندنەوەی رژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دەکەینەوە. ئێمەی ژنان لە هەمو شوێنێک بەها و نرخەکانى خۆمان، خاکەکەمان، هەبوونمان لە چوارچێوەى خۆپاراستندا دەپارێزین. بە پێشەنگایەتییژ نانی لە گەورە شارەکانى کوردستان و تورکیا لە دژی داگیرکەری و لایەن نۆکەر – سیخوڕەکان چالاکیی کاریگەریی تۆڵەسێنانە ئەنجام دەدەین".

ژ.ت