یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست داوای پشتیوانیکردن لە گەل و ژنانی کورد دەکات

یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست لە ئەوروپا لە دژی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا، مەخمور و شەنگال داواى پشتیوانیکردن لە گەل و ژنانی کورد دەکات.

یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست لە ئەوروپا راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، داگیرکەریی تورک بە پشتیوانیی بەڕێوبەرایەتیی باشووری کوردستان، بە بۆردومانەکانی بەردەوامە لەسەر شەڕەکەى خۆی و هاوکات لە تورکیا بە سیاسەتی هێرشکردنە سەر رێکخراوەکان و کەسایەتییە کوردەکان بەردەوامە لەسەر بەڕێوبردنی شەڕە پلانکراوەکەی لە دژی گەلی کورد.

هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە رێپێوانی دیموکراسیی هەدەپە، هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانتاریی لەیلا گیوڤەن و هێرشە زایەندپەرەستەکان لە دژی باشاک دەمیرتاش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەشێکن لەو شەڕەی دەوڵەتى تورک.

ئێمە بە ناوی یەکێتیی ژنانی سۆسیالیستەوە سیاسەتەکانى لەناوبردن و سڕینەوە، زایەندپەرەستی، نەژادپەرەستی و دوژمنایەتی لە دژی گەلی کورد ئیدانە دەکەین.

یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست لە ئەوروپا راشیگەیاندووە، کات کاتی ئەوەیە لە دژی ئەو هێرشانە لەگەڵ گەلی کورددا بەرخودان بە هێز بکەن و پشتیوانیکردن بۆیان زۆر زیاتر و گەورەتر بکەین.

لە راگەیاندراوەکەدا داوا لە ژنانی کراوە لە دژی سیاسەتەکانی سەڕی نەژادپەرەستان لە هەموو شوێنێکدا بەرخودان بکەن و تێکۆشان بەهێزتر و گەورەتر بکەن.

ژ.ت