٧٢ زیندانی بادینان دەستیان بە مانگرتنی سەرتاسەریان لە خواردن راگەیاند

نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ڕادەگەیەنێت، ٧٢ زیندانییەکەی بادینان مانگرتنی سەرتاسەرییان لە خواردن ڕاگەیاندوە و دۆخی تەندروستییان زۆر خراپە، بەشێک لە زیندانییەکان ٤٠ کیلۆ لە جەستەیان دابەزیووە.

ئەیھان سەعید – نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە وتێیدا هاتووە: سەرچاوەیەک لەنێو زیندانی ئاسایشی گشتیی ھەولێر پێیی ڕاگەیاندین، لە ڕێککەوتی ٦ی ئەم مانگەوە، ٧٢ زیندانیانی بادینان، کە پێکدێن لە (ڕۆژنامەنوس، چالاکوان، مامۆستا، پێشمەرگەی دێرین، نوسەر و مامۆستای زانکۆ) مانگرتنی سەرتاسەرییان لە خواردن کردوە، ئێستا دۆخی بەشێکیان زۆر خراپە.

دەشڵێت: بەناوی کەسوکاری زیندانیانی بادینان، داوا لە UN و پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەستەڵاتی جێبەجێکار و دادوەریی، نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێم و بەغداد، ڕێکخراوە جیھانییەکانی مافی مرۆڤ دەکەین سەرەدانی زیندانییە بە ناحەق دەستگیرکراوەکانمان بکەن، فشار بکەن کە مافە یاساییەکانیان بۆ دابین بکەن.

نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان داوادەکات، چوار داواکاریی یاسایی زیندانیان جێبەجێ بکرێت کە بریتین لە:  یەکەم: ڕێگەپێدان بۆ بینینی خێزان و پارێزەرەکانیان، کە بەپێ (اصول المحاكمات الجزائية) مافی ھەموو زیندانییەکە پارێزەری ھەبێت. دووەم: گواستنەوەی دەستگیرکراوەکان، لە زیندانی ئاسایشی گشتیی بۆ چاکسازی گەوران، کە تەنیا چوار زیندانیی گواستراونەوە، سەرباری دەستخوشیی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی، داواکارین ئەوانەی دیکەش بگوازرێنەوە، چونکە دوخیان لە ئاسایش زۆر خراپە و بەشێک لە زیندانیان زیاتر لە ٤٠ کیلۆ لە جەستەیان دابەزیون، ناکرێت ئاسایش سکاڵاکار بێت و زیندانییەکانیش لەژێر زیندانەکانی ئەواندابن.

سێیەم داوکاریی یاسیی بریتییە لەوەی: دادگایی گشت ڕاگیراوەکان، دەستپێبکەن و یەکلایی بکرێنەوە، کە زیاتر لە ساڵێکە، بە مەبەست دادگایی ناکرێن.

هەروەها لە چوارەمدا جەخت لەوە کراوەتەوە: زیندانیەکان مەدەنیین و ھیچ بەڵگەیان لەسەر نییە بۆ ئەو تومەتانەی دەخرێنە پاڵیان، بۆیە پێویستە بەپێ یاسای ژمارە (٣٥)ی ڕۆژنامەگەریی کوردیی، یاسای ژمارە (١١)ی خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، نەک یاسای ١ی ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی تێکدانی ئاسایشی ھەرێم.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

٧٢ زیندانیانی بادینان مانگرتنی سەرتاسەریان راگەیاندوە و پەیامیان ھەیە

بۆ بەڕێزان/ لایەنە پەیوەندییدارە ناوخۆیی و نێودەڵەتییەکان

بەداخەوە، دوای سزادانی ھەندێک چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان و دواخستنی دادگایی بەشێکی زۆریان، بەرامبەر ئەو نادادیی و پێنەدانی مافە یاساییەکانییان و ئەشکەنجەدانی سایکۆلۆجیی و جەستەیی. سەرچاوەیەک لەنێو زیندانی ئاسایشی گشتیی ھەولێر پێیی ڕاگەیاندین، لە ڕێککەوتی ٦ی ئەم مانگەوە، ٧٢ زیندانیانی بادینان، کە پێکدێن لە (ڕۆژنامەنوس، چالاکوان، مامۆستا، پێشمەرگەی دێرین، نوسەر و مامۆستای زانکۆ) مانگرتنی سەرتاسەرییان لە خواردن کردوە، ئێستا دۆخی بەشێکیان زۆر خراپە.

لێرەوە بەناوی کەسوکاری زیندانیانی بادینان، داوا لە UN و پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەستەڵاتی جێبەجێکار و دادوەریی، نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێم و بەغداد، ڕێکخراوە جیھانییەکانی مافی مرۆڤ دەکەین سەرەدانی زیندانییە بە ناحەق دەستگیرکراوەکانمان بکەن، فشار بکەن کە مافە یاساییەکانیان بۆ دابین بکەن، کە پێکدێن لە:

یەکەم: ڕێگەپێدان بۆ بینینی خێزان و پارێزەرەکانیان، کە بەپێ (اصول المحاكمات الجزائية) مافی ھەموو زیندانییەکە پارێزەری ھەبێت.

دووەم: گواستنەوەی دەستگیرکراوەکان، لە زیندانی ئاسایشی گشتیی بۆ چاکسازی گەوران، کە تەنیا چوار زیندانیی گواستراونەوە، سەرباری دەستخوشیی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی، داواکارین ئەوانەی دیکەش بگوازرێنەوە، چونکە دوخیان لە ئاسایش زۆر خراپە و بەشێک لە زیندانیان زیاتر لە ٤٠ کیلۆ لە جەستەیان دابەزیون، ناکرێت ئاسایش سکاڵاکار بێت و زیندانییەکانیش لەژێر زیندانەکانی ئەواندابن.

سێیەم: دادگایی گشت ڕاگیراوەکان، دەستپێبکەن و یەکلایی بکرێنەوە، کە زیاتر لە ساڵێکە، بە مەبەست دادگایی ناکرێن.

چوارەم: زیندانیەکان مەدەنیین و ھیچ بەڵگەیان لەسەر نییە بۆ ئەو تومەتانەی دەخرێنە پاڵیان، بۆیە پێویستە بەپێ یاسای ژمارە (٣٥)ی ڕۆژنامەگەریی کوردیی، یاسای ژمارە (١١)ی خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، نەک یاسای ١ی ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی تێکدانی ئاسایشی ھەرێم.

مانگرتنی کەسوکارەکانمان، بەھۆی ئەو زوڵمەیە، کە لە زیندان لەبەرامبەریان ئەنجامدەرێت، ئەرکی ھەموو لایەکە، بەرامبەر ئەم پرۆسە نادیموکراسیی و نایاساییەی خەڵکی ناڕازیی بادینان بێنە دەنگ و ھەوڵ بۆ ئازادکردنیان بدەن، چونکە ئەوان بێتاوانن و لەسەر بیروڕای جیاواز، دەستگیرکراون، ئەمەش مەترسییە بۆ سەر پرۆسەی دیموکراسیی و سومعەی ھەرێمەکەمان، ناشرینتر دەکات.

ئازادیی بۆ چالاکوان و رۆژنامەنووسانی بادینان، بەڵێ بۆ دادپەروەریی و یاسا و ماف و ئازدیی.

ئەیھان سەعید – نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان

١١ی ئەیلۆلی ٢٠٢١"

ف.ق