بەرخودانی گیراوانی سیاسی بۆ ئازادی ئۆجەلان لە ڕۆژی ٢٨٩-میندایە
بەرخودانی گیراوانی سیاسی بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کە ٢٧-١١-٢٠٢٠ دەستی پێکردبوو لە ڕۆژی ٢٨٩میندا بەردەوامە.
بەرخودانی گیراوانی سیاسی بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کە ٢٧-١١-٢٠٢٠ دەستی پێکردبوو لە ڕۆژی ٢٨٩میندا بەردەوامە.
گیراوانی سیاسی کەیسی پەکەکە و پاژک لە ٢٧-١١-٢٠٢٠ بە ئامانجی لادانی گۆشگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کە ٢٢ ساڵە لە ئیمراڵی لە زیندانی شێوە F -ی ئاسایشی توندا زیندانە، هاوکات بۆ کۆتایی هێنانبە فشارەکانی دەوڵەت لەسەر زیندانیانی سیاسی کە لە ماوەی ڕابردووی زیادیان کردوە، دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردوە، چالاکی مانگرتن لە خواردن گروپی ٥٠ دەوری گرت لە ڕۆژی ٢٨٩ بەردەوامە، لە ١٤ تەمووزەوە گیراوان بە نۆرە ١٥ ڕۆژ چالاکی مانگرتن لە خواردن دەکەن.
مەخموور
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، ژنان لە ١٧ کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان چالاکی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکردوە. چالاکی لە ناوەندی ماڵباتی شەهیدان دەستی پێکرد لە ڕۆژی ٢٦٨ بەردەوامە.
ێۆنان
پەنابەران لە کەمپی لاڤرۆی ێۆنان دەژیەن بۆ کۆتای هێنانی بۆ گۆشەگیری لەسەر ڕێىەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان پشتگیریکردنی چالاکی مانگرتنی گیراوانی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردوە چالاکی ئەو کەمپەش لە ڕۆژی ٢٥١مین بەردەوامە، ئەو چالاکیەی یۆنان تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر و تەڤگەری ژنانی کورستان لە ئەورپا پێشنگایەتی دەکەن.