بێریڤان ئەیوب کە لە زیندانی پەدەکەدایە، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد

کوردستان ووچ (رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی باشوری کوردستان) رایگەیاند، بێریڤان ئەیوب کە لە لایەن پەدەکەوە دەستگیرکراوە، ١٣ رۆژە دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

بێریڤان ئەیوب خەڵکی دهۆکە. ١٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکرابوو.

بێریڤان ئەیوب لەو کاتەوە لە زینداندایە و تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراوە. پەدەکە پێی وتووە، پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە.

بەهۆی گرتنی و پێشێلکردنی مافەکان، بێریڤان ئەیوب ١٣ رۆژە دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە.

بەو هۆیەشە تەندروستی بێریڤان ئەیوب تێکچووە.

ف.ق