چالاکیی مانگرتنی مەخمور ٢٧٤ ڕۆژە بەردەوامە

چالاکیی مانگرتن لە خواردن بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان، لە ٢٧٤ـەمین ڕۆژیدا لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخمور، بەردەوامە و لەلایەن گروپی ١٣٨ـەوە بەردەوامیی بە چالاکییەکە دەدرێت.

چالاکیی مانگرتن بۆهەڵگرتنی گۆشەگیریی و ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان و پشتیوانیی مانگرتن لەخواردنی زیندانیان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لە ڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دەستیپێکردووە و لە ٢٧٤ـەمین ڕۆژیدا و لەلایەن گروپی ١٣٨ـەوە بەردەوامیی بە چالاکییەکە دەدرێت.

لەسەر ناوی گروپی ١٣٧ـەمدا، ڕۆژهات ئالتورک قسەیکرد و وتی: زۆرجار چالاکیی لەم شێوەیە کراوە، بەڵام ئەمجارە ئامانجی چالاکییەکەمان، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و لەناوبردنی فاشیزمە.

ف.ق