دارستانەکانی ٤ شاری باکوری کوردستان دەسوتێن

لە دەرسیم، چەولیگ، بەدلیس و شڕنەخ سوتانی دارستانەکان زیادی کردووە. رێگە نادرێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە.

بەهۆی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک، دارستانەکانی باکوری کوردستان چەندین رۆژە دەسوتێن. لە دەرسیم، چەولیک، بەدلیس و شڕنەخ رێگە نادرێت ئاگری دارستانەکان کۆنتڕۆڵ بکرێنەوە.

لە دەرسیم، لە سێ هەرێمی جیاواز دارستانەکان دەسوتێن، دوکەڵێکی زۆر ناوچەکەی داپۆشیوە. لە بەرزاییەکانی ناوچەی خۆزات، ئاگرەکە گەیشتوتە گوندەکانی ناوچەی پولور کە بەهۆی ئۆپەڕاسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکەوە هەڵگیرساوە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی دەرسیم، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و خەڵکی هەرێمەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە سەرەتا چوونە ناوچەکە، بەڵام سەربازانی تورک رێگریان لێکردن. بەو هۆیەوە بە هەزاران هێکتار دارستان سوتاون. بەهۆی زیادبوونی ناڕەزایی رای گشتی دوای ١٣ رۆژ دەست بە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە کراوە، بەڵام ١٥ رۆژە ئاگرەکە بەردەوامە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

ئاگری دارستانەکانی خۆزات تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە، ئەم جارە ٢٩ی ئاب لە دەوروبەری کانی وەلی گەلی مونزور و چەمی رۆژی گەلی پیلەمور لە دارستانەکان ئاگر کەوتەوە. بە تەنها تیمەکانی شارەوانی درسیم و خەڵکی هەرێمەکە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن. بەڵام بەهۆی هەڵکردنی بایەکی توند ئاگرەکە فراوان دەبێت.

بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە گەلی پیلەمور تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵدانێک نییە. ئاگرەکە بەهۆی بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورک کەوتوەتەوە.

چەولیک

لە ناوچەی خولخولی سەربە چەولیک، ئەو ئاگرەی لە ٢٩ی ئابدا لە دارستانەکانی خارساکی سەر بە گوندی کۆناگ کەوتەوە، تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. خەڵکی هەرێمەکە بە دەرفەتی خۆیان هەوڵ دەدەن ئاگرەکە بکوژێننەوە. ئاگرەکە هێشتا بەردەوامە.

بەدلیس

لە بەدلیس ئەو ئاگرەی دوێنێ کاتژمێر ١٠:٠٠ لە ناوچەی ئاڤا وەقفێ کەوتەوە هێشتا بەردەوامە. کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتی هەرێمی دارستان کە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی داوە وتی: هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی بەس نییە. ئەو کرێکارە ڕایگەیاند، کە پێویستە دەستبەجێ ئاگرەکە لە ئاسمانەوە بکوژێنرێتەوە و داوای لە خەڵکی هەرێمەکە کرد بەشداری لە کاری کوژاندنەوەی ئاگرەکە بکەن.

شڕنەخ

لە شرنەخ ئاگرەکە لە دوو ناوچەی جیاواز بەردەوامە. لە ناوچەی قورتا خانی سەر بە هەرێمی ەستا، ڕۆژی ٢٩ی ئاب لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئاگرەکە لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە کرایەوە. دەسەڵاتدارەکان کە هیچ کارێک ناکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، هەروەها ڕێگە نادەن خەڵکی هەرێمەکە ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ئاگرەکە لە ناوچەی گرێبەستکێ بەردەوامە.

هەروەها یەو ئاگرەی کە پێنج ڕۆژ پێش ئێستا لە ئەنجامی بۆردومانی هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورک لە ناوچەی دارستانی گوندی مێهرینی هەرێمی بەستا کەوتەوە، تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

ف.ق