دەوڵەتی تورک لە عەفرین هاوڵاتێکی ڕفاند
دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر لە گوندێکی جەندریسەی سەر بە عەفرین لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا ٢ جار هاوڵاتیکی مەدنی دەرفێنن.
دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر لە گوندێکی جەندریسەی سەر بە عەفرین لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا ٢ جار هاوڵاتیکی مەدنی دەرفێنن.
چەتەکانی لیوا سەمەرقەند سەر بە دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر لە گوندی کفر سغری ناوچەی جندریسەری سەر بە عەفرین هاڵاتێکی مەدەنی بە ناوەی مەحمەد وەقفی تەمەن ٣٣ ساڵیان ڕفاند.
سەرچاوە هەرێمیەکان ڕایانگەیاند ئەو هاوڵاتیەی لە لایەن چەتەکانی سەر بە تورکیا ڕفێندراوە براوەتە ناوەندی چەتەکان بۆ ئازادکردنیشی دوای هەزار دۆلاریان کردوە.
هەمان هاوڵاتی ٢٠ ڕۆژ پێش ئیستا جاریکی دیکە لە لایەن چەتەکانی گروپی لیوای ئحرار شەرقی ڕفێندرا لە بەرامبەر ٥ هەزار دۆلار ئازادیان کردبوو.
بە گوێرە زانیاریەکانی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین لە ٢٩ تەمووز تا ٢٣ ئابی ئەمساڵ لە عفرین ١٠١ هاوڵاتی مەدەنی کە ١٧ ژن ٣ منداڵی تێدابووە لە لایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە ڕفیندراون.
هەمان ڕێکخراو ئاماژەی بەوەش کرد چەتەکان کاتێک هاوڵاتیان دەرفێنن داوای بڕێک پارە دەکەن بۆ ئازادکردنیان، ئامانجیش لێی چۆڵکردنی گەلی هەرێمەکەیە بۆ زیاتر پێک هێنانی سیاسەتی گۆرینی دیموگرافی لە عەفرین.