'دەوڵەتی تورک منداڵان بۆردومان دەکات'

لە کامپی شەهید ڕوستەم جۆدی (مەخمور) ئەو هاوڵاتیانەی رووبەرووی هێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوونەوە قسەیان کرد و وتیان:"فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک منداڵانی بۆردومان کرد."

هاوڵاتیانی مەخمور کە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکەوە ماڵ و حاڵیان بۆردومان کرا، باڕەزاییان دەربڕی و وتیان:"دەوڵەتی تورک ماڵی هاوڵاتیان و منداڵانی بۆردومان کرد".

زوزان کە یەکێکە لە دانیشتوانی کامپەکە وتی: بەیانی ئەمڕۆ هێرش کرایە سەرمان. وەک ئێوە دەبینن، ئەمە ئەو شوێنەیە کە دایکان منداڵەکانیان لێی بوون، هەموو پەنجەرەکان شکان. کاتێک دایک منداڵەکەی لە بێشکە دەردێنێت، هێرشەکە ئەنجام دەدرێت و دایکەکە بریندار دەبێت.

تا کەی ئەم زوڵمە لەبەرانبەرمان دەکرێت؟ لەو ژوورەی کە منداڵەکە خەوتبوو، هەمان بارودۆخ هەبوو. ئەگەر منداڵەکە لەنێو بێشکەدا نەبوایە، منداڵەکەش بریندار دەبوو.

هەموو پەنجەرەکانی ماڵەکە شکاون. ئەمە خانوویەکی مەدەنییە، دەوڵەتی تورک بە بیانوی بێبنەما هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکات. منداڵان بۆردومان دەکات.

نیازی کە دانیشتوی کامپەکەیە دەڵێت: " هاوڵاتیانی مەدەنیان بۆردومان کرد. ٥٠ مەتر لە نزیک ماڵەکان بۆردومانکرا. بەهۆی هێرشەکەوە پەنجەرەی ماڵەکانمان شکاوە. هێرشەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 8:20ی بەیانی روویدا. ئێمە خەوتبووین. بەهۆی هێرشەکەوە شوشەی پەنجەرەکان بە سەرماندا هاتنە خوارەوە.

دەوڵەتی فاشیستی تورک منداڵان دەکاتە ئامانج. خەڵکی مەدەنی بۆردومان دەکرێت، لە کوێی جیهان ئەمە کراوە؟ هیچ کەسێک هەڵوێستی نییە. پێویستە حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو کەسێک لەبەرانبەر بوەستێتەوە. ئێمە خەڵکی مەدەنیین. ئێمە زیانمان بە هیچ کەس نەگەیاندووە. کەمپێکی مەدەنی و منداڵ و ژن و پەککەوتەکانە، بەڵام بەم شێوەیەش بۆردومان دەکرێین، ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە.

ف.ق