دەوڵەتی تورک زیلان کایا ژنە چالاکوانی ناوەندی رۆشبیریی ئێلحی زیندانیکرد
دەوڵەتی تورک زیلان کایا ژنە چالاکوانی ناوەندی رۆشنبیریی بەهار لە شاری ئێلح لە باکووری کوردستان زیندانی کرد.
دەوڵەتی تورک زیلان کایا ژنە چالاکوانی ناوەندی رۆشنبیریی بەهار لە شاری ئێلح لە باکووری کوردستان زیندانی کرد.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک پێری لە ئێلح هەڵیانکوتایە سەر ماڵی زیلان کایا چالاکوانی ناوەندی رۆشنبیریی بەهار لە شاری ئێلحی باکووری کوردستان. دوای پشکنینی ماڵەکەى کایای بە پاساوی ئەوەى لە ١٧ی کانوونی یەکەم دا بەردی گرتووەتە گروپێک، کە چوونەتە بەردەم بارەگای هەدەپە لە شاری شرنەخ دەستگیریان کرد.
کایا لە دوای دەستگیرکردنەکەى سەرەتا رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئێلح کرا، بەڵام لە ئاسایشی ئێلحەوە رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شرنەخ کرا. لە دوای ئەوەى وتەیان لە کایا وەرگرت، رەوانەى بەردەم داواکاری گشتییان کرد.
داواکاری گشتیش بۆ سەپاندنی سزای زیندان بەسەریدا رەوانەى دادگای سزای شرنەخی کرد و دادگاش لەسەر داوای هێزە ئەمنییەکان و داواکاری گشتی سزای زیندانکردنی بەسەر ئەو ژنە چالاکوانەدا سەپاند.
لە دوای سەپاندنی سزاکە بەسەریدا، زیلان کایا رەوانەى زیندانی جۆری تی لە شرنەخ کرا.
ژ.ت