لە ئێلح چالاکوانی ژن زیلان کایا دەستگیرکرا

پۆلیس هەڵیکوتایە سەرماڵی زیلان کایا خەباتکاری ناوەندی چاندی بەهار-ی ئێلح و دەستگیریان کرد.

لە درەنگانی شەودا هێزەئەمنیەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەرماڵی زیلان کایا خەباتکاری ناوەندی چاندی بەهەر-ی ئێلح. دوای پشکنینی ماڵەکە بە بیانووی ئەوەی کە زیلا لە ڕۆژی ١٧ی کانوودا بەردی گرتووەتە ئەو گروپەی کە لە بەردەم بینای هەدەپە لە شڕنەخ کۆببونەوە دەستگیریان کرد.

کایایان بردە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئێلح و دواتر گوازرایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شڕناخ.

ک-ش