فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان لەسەر رێگای گوندی مارەدوی دەڤەری پشدەر، کردە ئامانج.

کاتژمێر ٢:٤٥ خولەکی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان لەسەر ڕێگای گوندی مارەدو سەر بە شارەدێی ژاراوەی دەڤەری پشدەر، بۆردوومان کرد.

ئۆتۆمبیلەکە بە هۆی بۆردوومانەکەوە سوتا بەڵام لە بارەی قوربانییەکانەوە، تا ئێستا زانیاریی بەدەست نەهاتووە.

ڕ.ح