گیراوانی سیاسی ٢٧٥ ڕۆژە بۆ ئازادی ئۆجەلان بەرخۆدان دەکەن

چالاکی گیراوانی سیاسی کە داواکارای ئازادی ئۆجەلانیان هەیە لە گروپی ٥٠ هەمین ٢٧٥ ڕۆژە بێ ڕاوەستان لە زیندنەکانی تورکیا بە ورەیەکی بەرزەوە بەردەوامە. لە مەخمووریش لە ڕۆژی ٢٥٤ مین دایە و لە ئەورپا ش ٢٣٧ ڕۆژە بەردەوامە.

گیراوانی پەکەکە و پارتی ژنانی ئازادی کوردستان(پاژک) لە ٢٧-١١ ساڵی ٢٠٢٠ لە دژی گۆشەگیر و زیندانیکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کە ماوەی ٢٢ ساڵە لە زیندانی جۆری پیتی F  ئیمراڵیدایە لە تورکیا و لە دژی بنپێکردنی مافەکانی زیندانیانی سیاسی دەستیان بە چالاکی مانگرتن کرد لە خواردن بە شێوازی ئاڵوگۆری گروپ، لە زیندانەکان، لە ئیستادا گروپی ٥٠ هەمین چالاکی وەرگرتوە لە ڕۆژی ٢٧٥ میندا بێ ڕاوەستان بە ورەیەکی بەرزەوە بەردەوامە.

مەخموور

هاوکات هەمان چالاکی بە پێشنگایەتی ئەنجوومەنی عشتار لە مەخموور لە ١٨ مانگی ١٢ ساڵی ٢٠٢٠ دەستی پێکردوە لە ناوەندی بەرێوبەرایەتی کاروباری ماڵىاتی شەهیدان لە ڕۆژی ٢٥٤میندا بەردەوامە.

یۆنان

تڤگەری گەنجانی شۆرشگێر(ت ج ش)، تڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (ت ژ ک-ئ) و ناوەندی فەرهەنگی کوردی،  بۆ ئازادی ڕێىەری گەلی عەبدوڵا ئۆجەلان لە کەمپی (لاڤیرۆ)  دەستیان بە چالاکی کردبوو، لە ڕۆژی ٢٣٧ مین بێ ڕاوەستان بەردەوامە.

ڕح