گیراوێکی رۆژهەڵاتی بە ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

لە گرتووخانەی پیرانشار هێزەکانی ئێران گیراوێکی کوردیان ئەشکەنجە کرد و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەر نیوز لەسەر ئینستاگرامەکەی لەم بارەیەوە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە ١٧ی مانگی خەرمانان، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەی “یاسر مەنگوڕی” وتوویانە: یاسر لە گرتووخانە کوژراوە و بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی کارتی میللی و پێناسەکەی لەگەڵ خۆتان بێنن.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، یاسر مەنگوڕی سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ بانگ ده‌كرێته‌ گۆڕستانی پیرانشار و هەر لەو شوێنەش تەقەی لێ ده‌كه‌ن و دواجار به‌ برینداری ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و شاره‌یان كردووه‌ و دواتر بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەەوە لە گرتووخانە گیانی له‌ ده‌ست داوه‌."

ف.ق