هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادران، شۆفڵێک تێکشکێندرا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەکانی مەتینا و زاپ چالاکییان ئەنجام دا. ٣ داگیرکەر سزادران و شۆفڵێک تێکشکێنرا.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی مەتینا؛

لە ٨ی ئەیلولدا، دوو شۆفڵی داگیرکاری لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج لە گردی کۆردیناسیۆن .هێزەکانمان لە هەردوولاوە چالاکیان ئەنجامدا. لە بەرەی یەکەم لە نزیکەوە لە شۆفڵەکە و داگیرکەران درا. لە ئەنجامدا شۆفێری شۆفڵەکە سزادرا و شۆفڵەکە تێکشکێندرا. هەروەها لە بەرەی دووەمیشدا لە شۆفڵێکی دیکە درا و گورزی بەرەکەوت.

لەو چالاکییەی هێزەکانماندا لانیکەم داگیرکەرێک سزا دراوە، شۆفڵێک تێکشکێنرا و شۆفڵێک گورزی بەرکەوت.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

پێشتر ڕامانگەیاندبوو کە ڕۆژی ٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ کاتێک داگیرکەران لە جیلوی بچووکەوە دەچوون بۆ گردی شەهید سەفقان، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا و لەو چالاکیەدا دوو داگیرکەر سزادران. بەهۆی چالاکیی هێزەکانمانەوە، سوپای تورکیای داگیرکەر ناچاربوو هەمان ڕۆژ لە گردی شەهید سەفقان بکشێتەوە.

ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێ لە هەرێمی ئاڤاشین

لە ٨ی ئەیلول کاتژمێر ٢٠:٠٠ تا ٩ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٨:٣٠سوپای تورک ١٨ جار ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێی بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی بۆردومان کرد. دوای بۆردومانی ٨ی ئەیلول و دواتر لە نزیکەوە لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ ڕوویدا کە دەیانویست بەرەو ناوچەکانی بەرخۆدانی وەرخەلێ پێشڕەوی بکەن. داگیرکەران کە لە بەرامبەر بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانماندا نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن، جارێکی دیکە گازی ژەهراوییان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان بەکارهێنا و بە تەقەمەنی بۆمبارانیان کرد. بەرخۆدانی قارەمانانی وەرخەلێ سەرەڕای هەموو هێرشەکان بەردەوامە.

فڕۆکەی چاودێری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوەکان بێوەستان بەسەر ناوچەکانی بەرخۆداندا دەگەڕێن.

ڕۆژی ٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکان گوندی دەرگەلێی هەرێمی مەتینایان بۆردومان کرد

لە ٨ی ئەیلول لە نێوان کاتژمێر ٢٢:٥٠ و ٠٠:١٠ فڕۆکە جەنگییەکان بە سەر ئاسمانی مەرڤانۆس، بەتالیۆنی عەرەب، گردی سپی، گردی سوور و گردی سلێمانی ئاڤاشیندا فڕین.

ڕۆژی ٨ی ئەیلول کاتژمێر ٢٢:١٥ خولەک گوندی خیزانی ناوچەی کێرێی هەرێمی حەفتانین بە ئۆبووس و هاوەن تۆپباران کران."

ف.ق