هەپەگە: بەڕێزەوە یادی هاوڕێمان ئەیوب دیگۆر دەکەینەوە

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی گەریلایەکی بەناوی “ئەیوب دیگۆر”، ئاشکرا کرد، کە لە ڕۆژی ٣ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨ـدا شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیاندروێکدا، ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی بەناوی “حەسەن سوباشی” ناسراو بە “ئەیوب دیگۆر”ی ئاشکراکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەڤاڵمان ئەیوب بە ڕێزداری بەبیردێنینەوە، کە ڕۆژی ٣ی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨ لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک شەهیدبووبوو.

ناسنامەی شەهیدەکە بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئەیوب دیگۆر

ناو و پاشناو: حەسەن سوباشی

کات و شوێنی لەدایکبون: دیگۆر- ١٩٧٤

ناوی دایک و باوک: نەسیمە- ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی ٩ی ٢٠١٨- هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

*

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە شەهید ئەیوب دیگۆر ساڵەکانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠٠ لە چوارچێوەی بەرەی ڕزگاری نەتەوەیی کوردستان- ئەرنەکە، چالاکیی کردووە، هاتووە: دوای ئەوەی دەرفەتی ئەوەی نامینێت کە لە گەورە شارەکانی تورکیا درێژە بە کار و خەباتی شۆڕشگێری بدات، ساڵی ٢٠٠١ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت و لە قەندیل، زاپ، خواکورک و بادینان دەمینێت و وەک فەرماندەیەک دەچێتە زاگرۆس و بە ساڵان لەوێ ئەرکی فەرماندەیی جێبەجێی دەکات و ڕۆژی ٣ی یەلولی ساڵی ٢٠١٨ لە بۆردوومانێکدا شەهید دەبێت.

لە بەردەوامیی هاتووە: هەڤاڵمان ئەیوب بە کەسایەتیی جێی باوەڕیی خۆی، بەرپرسیارێتی گرنگ و ئەرکی ستراتژی جێبەجێی دەکات و کاریگەری لەسەر ئەو هەڤاڵانەی دادەنێت کە پەروەردەیان دەکات، بە فیداکاریی، ڕەنجدەریی و مۆراڵی بەرزی، بە دڵسۆزیی بۆ شەهیدان، گەل و بەهاکانی پارتەکەمان، بۆ ئێمە نمونەیەکە.

لە کۆتاییشدا هاتووە: سەرەخۆشیی لە خانەوادەی بەڕێزی هەڤاڵمان ئەیوب و خەڵکی دیگۆر و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، بۆ بیرهێنانەوەی هەڤاڵمان ئەیوب، بەڵێن دەدەین کە تێکۆشان بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدانمان سەربخەین.

ف.ق