هەپەگە: هێرش و بەرخۆدان بەردەوامە
هەپەگە ڕایگەیاند: دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەردەوامیی هێرشە دەکاتە سەر مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لە ئاڤاشین.
هەپەگە ڕایگەیاند: دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەردەوامیی هێرشە دەکاتە سەر مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لە ئاڤاشین.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٧:٤٥ خولەکی شەو، سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمب و تەقەمەنیی مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلێی بۆردوومان کرد.
هەروەها هاتووە: ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ، سوپای داگیرکەری تورک، لە بنکەکانی سەر سنوورەوە، مەیدانی چەمچۆی تۆپباران کرد.
لە بەردەوامیی هاتووە: ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٨:٠٠ بۆ ١٢:٢٠ خولەکی شەو هێلیکۆپتەر بەسەر مەیدانەکانی گردی سۆر، گردی سپی، مەرڤانۆس و تابوری عەرەبان لە هەرێمی ئاڤاشین سووڕایەوە.
لە کۆتاییشدا هاتووە: ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٢:٠٠ بۆ ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانی، گوندەکانی سەرەاڕو، ئێدنێ و دێشیش سەربە کانی ماسیی لە ئامێدی و مەیدانی قەڵای قومری، لە مەتینا، لە بنکەکانی سەرسنوورەوە تۆپباران کران.
ف.ق