هەپەگە: هێزەکانی گەریلا ٨٥ داگیرکەریان سزا دا
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس دا لە ماوەی یەک مانگدا ٨٥ داگیرکەر سزادراون.
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس دا لە ماوەی یەک مانگدا ٨٥ داگیرکەر سزادراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری مانگێک لە هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆسی بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە لە ماوەى مانگێکدا (لە ٢٣ی تەممووز بۆ ٢٣ی ئاب) ٨٥ داگیرکەر سزادراون و ١٩ داگیرکەر بریندار بوون. هەروەها ٧ گەریلای بەشداربووی هەڵمەتەکان شەهید بوون.
هەپەگە رایگەیاند، لە ماوەی مانگێکدا هێزەکانی گەریلا ٦٠ چالاکییان لە دژی داگیرکەران ئەنجامداوە و گورزیان لە ٢ زرێپۆش و ٦ کۆپتەر داوە.
هەپەگە راشیگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر ٦٥ جار لە دژی هێزەکانی گەریلا گازی ژەهراوی و کیمیایی بەکارهێناوە.
راگەیاندراوەکەى هەپەگە:
"ئۆپراسیۆنی داگیرکەری، کە سوپای تورکی فاشیست لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستیپێکردووە ١٢٠ رۆژی تێپەڕاند. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس وەڵامی داگیرکەرانیان دایەوە. گەریلاکانی ئازادیمان ماوەى ١٢٢ رۆژە بەبێ راوەستان و پسانەوە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن، لاپەڕەیەکی نوێیان بە مێژووی بەرخودانی گەلان زیاد کرد. شێواز و رێبازە دەوڵەمەندەکانی شەڕی سەردەمی نوێیان خستووەتەبواری جێبەجێکردەوە و جارێکیتر سەلماندیان، کە تێکۆشانی شکۆمەندانەى ئێمە سەردەکەوێت.
ئیرادەی ئاپۆیی، کە لە کاتی داستانی گارەدا لە بەرزترین ئاستدا نوێنەرایەتی کرا، لە مام رەشۆ وەرەچەرخا بۆ نەریتێک و رێبازێک، ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەکانی تری بەرخودان لە وەرخەل و شاخە سوور گەیشتووەتە چوارەمین مانگ و مزگێنی و مژدەى سەرکەوتن دەدات. لە هەمان کاتدا لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سڕینەوە و پاکتاوکردن، لە باکووری کوردستان چالاکیی بەفراوان و سەرکەوتوانە ئەنجامدراون. گەریلاکانمان لە هەموو گۆڕەپانەکان هەناسەیان لە داگیرکەران بڕیوە و قۆناغێکیان دەستپێکردووە، کە گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن.
سوپای تورک لە ناو داڕووخان و شکستێکی گەورەدایە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت بە هێرشە بەرفراوانەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان پاکتاو بکات، کە لە بەردەم ئامانجە داگیرکەرییەکانیاندا بە لەمپەری دەزانن. گەریلاکانمان، کە راستیی 'کورد و کوردستانی ئازاد'ی رێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکەن، وەک فیداییەکانی گەل لە دژی ئەو هێرشە پاکتاوکارییانە بە شێوەیەکی مێژووی بەرەنگاری دەکەن. هێزەکانمان ئەو بەرخودانە مێژووییە، کە لە مام رەشۆ دەستیپێکرد لە مەرڤانۆس، جیلۆی بچووک و زەندورا بە تاکتیکی نوێ دەوڵەمەندیان کرد و شاخە سوور و وەرخەل-یان کرد بە گۆڕەپانی بەرخودانێکی گەورەی تێکۆشانمان و گەیاندنیانە بەرزترین ئاست. بەرخودانی ١٢٠ رۆژە، کە هەموو رۆژێکی وەک داستانێکە، داگیرکەر لە بەرامبەر گەریلاکانماندا بێچارە بووە و سەرباری بەکارهێنانی هەموو توانایی و دەرفەتە تەکنەلۆژیەکانیان ناتوانن هەنگاوێکیش بەرامبەر بە گەریلا بەرەو پێش بڕۆن. ئەو بەرخودانە بووە نیشانی هەڵوێستی بە بڕیاری گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە رێگا بە داگیرکەران نادەن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هیچ لەوەی، کە ناتوانێت ئەو بەرخودان تێکبشکێنێت، بەڵکو گورزی زۆر گەورەی لێدەدرێت، بۆیە وەک هەموو جارەکانی تر پەنا بۆ شێوازەکانی بەدەر لە مرۆڤایەتی دەبات، بەڵام لە سایەی رێوشوێن وتەدبیری گەریلا لێهاتوو و پڕۆفێشناڵەکانماندا ناتوانن بەئامانجەکەی خۆیان بگەن. بەرخودانی بێ راوەستان و چالاکیی کاریگەری گەریلاکانمان، کە ئەمڕۆ لە ئاڤاشین، زاپ مەتینا، حەفتانین و خواکورک بەڕێوەدەچێت، سوپای تورکی داگیرکەری خستووەتە ناو داڕووخان و شکستێکی گەورەوە.
بەرخودانی مێژوویی ٤ مانگەی گەریلاکانمان، کە بە پێشەنگایەتیی شەهیدە پیرۆزەکانمان بەرێوەدەچێت، خۆی سەرلەنوێ ئافراند و پرۆفیشناڵ کرد، سەرکەوتنی رۆحی "هەڵمەتی ١٥ی تەباخ" نیشان دایەوە و سەلماندی، کە لەلایەن فەرماندەی نەمرمانەوە عەگیدەوە ئافرێنراوە. تێکۆشانی ئازادیمان هەنگاوێکی تر لە سەرکەوتن نزیک کردووەتەوە. لە چوارچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکاندا هێزەکانی یەژاستارمان لە ریزی پێشەوە بەشداربوون و ژمارەیەکی زۆر چالاکیی سەرکەوتوانەیان ئەنجامدا. رۆڵی پێشەنگایەتی و ناسنامەى ژنی ئازاد، کە بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ ئافرێنراوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا بە بەهێزی کاریگەریی لە شەڕەکە کردووە.
بەرخودانی مێژوویی ١٢٢ رۆژە، کە گەریلاکانمان بە رۆحی فیدایی لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، حەفتانین و خواکورک دا بەڕێوەی دەبەن، بۆ هەموو جیهانی سەلماند، کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی هەموو جۆرە هێرشەکان بۆ سەر گەل و خاکەکەمان بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن و خاوەنی ئەو هێزەن، کە دەتوانن ئامانجی رێبەری ئازاد و وڵاتی ئازاد پێکبهێنن، کە خەون و تامەزرۆریی گەلەکەمان و ئامانجی شەهیدە پیرۆزەکانمانە.
ئاماری شەڕی مانگێک لە هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکانی جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس:
ئەو چالاکییانەى لەلایەن هێزەکانمانەوە ئەنجامدراون؛
- ١٠ چالاکیی هەماهەنگ و لەیەک کاتدا لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە ئەنجامدراون
- ١٣ چالاکیی گورز لێدان
- ٧ چالاکیی نیشانە شکێنی
- ١٣ چالاکیی سابوتاژ
- ١٥ چالاکیی بە چەکی قورس
- چالاکییەکی چوونەسەر
- چالاکییەکی هێرشبردن
- بە گشتی ٦٠ چالاکی لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە ئەنجامدراون.
ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانمان؛
- ٨٥ داگیرکەر سزادراون
- ١٩ داگیرکەر بریندار بوون
هاوڕێیانی شەهیدمان؛
- ٧ هاوڕێمان شەهید بوون
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
- سوپای تورکی داگیرکەر، کە بەرامبەر بە بەرخودانی گەریلا گورزی قورسی لێدەدرێت و ناتوانێت ئەنجام بە دەست بهێنێت، لە زەوی و ئاسمانەوە هەموو رۆژێک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکات.
- ٦٥ جار گازی ژەهراوی و کیمیایی بەکارهێناوە.
ئەو ئۆتۆمبێل و زرێپۆشانەى دوژمن لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزیان لێدراوە؛
- ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی
- ٦ کۆپتەری هێرشبەر و جەنگی
ئەو کەلوپەل و پێداویستییە سەربازییانەى لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنراون؛
- ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری کیرپی
- چەکێکی ئەی فۆر و سەنگەرەکەى
- ٢ درۆن
- ٧ کامێرای چاودێری
ئەو کەرەستە و پێداویستییە سەربازییانەى دوژمن، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە؛
- چەکێکی بی کەی سی
- درۆنێک
- ٢٠ کیلۆ تەقەمەنی".
ژ.ت