ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"سوپای تورکیای داگیرکەر، کە بە تەواوی ئیرادەی شەڕکردنی لەسەر زەوی لەدەستداوە، سەرەڕای تەکنیکی شەڕ، نەیتوانی لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان پێشڕەوی بکات و نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت. هەرچەندە نزیکەی پێنج مانگە تەکنیکی شەڕی بەکارهێنا، بەڵام بەرگەی هێزەکانی گەریلامانی نەگرتووە کە بە ڕۆحی ئاپۆیی بەرخۆدان دەکەن، بۆیە هەموو ڕۆژێک بە ئاشکرا تاوانی جەنگی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات و گازی کیمیایی و ژەهراوی بەکاردێنێت.
لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی سووری سەر بە هەرێمی ئاڤاشین:
لە 26ی ئابدا دەوڵەتی قڕکەری تورک و دڕندەکە، کە بەشی خۆی لە مرۆڤایەتی نەگرتووە، لە دژی ناوچەی بەرخۆدانی گردی سوور گازی کیمیایی بەکارهێنا. لە ئەنجامدا دوو هەڤاڵمان شەهید بوون. دواتر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بۆ گەلەکەمان و رای گشتی ئاشکرا دەکەین.
لە ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێ لە هەرێمی ئاڤاشین؛
ڕۆژی 7ی ئەیلول لە کاتژمێر 10:00 و 8ی ئەیلول کاتژمێر 04:00 سوپای تورکیای داگیرکەر 11 جار ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلێی بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی بۆردومان کرد. داگیرکەران دوای بۆردومانەکە ویستیان بچنە ناو ناوچەی بەرخۆدانەوە و لە نێوان داگیرکەران و قاڕەمانانی وەرخەلدا شەڕێکی قورس ڕوویدا. هێزەکانمان بە ڕۆحی میلیتانی ئاپۆیی و بەرخۆدانێکی گەورە لە دژی هێرشی نامرۆڤانە شەڕیان کرد و رێگرییان لە پێشڕەویی داگیرکەران کرد.
جموجوڵی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و درۆنەکان لەسەر ناوچەکانی بەرخۆدان بەردەوامە
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی جەنگی خابور لە هەرێمی حەفتانین
ڕۆژی 6ی ئەیلول کاتژمێر 11:45 خولەکی پاشنیوەڕ، لە ناوچەی گردی دوپشکی هەرێمی پیربلا بە چەکی قورس لە داگیرکەراندرا. لەو چالاکییەدا لانیکەم دوو شوێنی داگیرکار کرایە ئامانج. سوپای تورکیای داگیرکەر لە نیوەشەودا بە هەلیکۆپتەر کوژراوەکانی لە ناوچەکە دوورخستەوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ
ڕۆژی 8ی ئەیلول کاتژمێر 07:00 لە هەرێمی زاپ، ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست لە ناوچەی جیلۆی بچوکەوە بەرەو گردی شەهید سەفقان بڕۆن، دووجار کرانە ئامانج. دوای چالاکیەکان داگیرکەران بە چەکی قورس گردی شەهید سەفەقانیان بۆردومان کرد. دواتر زانیاری لەبارەی چالاکیەکان بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە.
ڕۆژی 7ی ئەیلول، لە نێوان کاتژمێر 22:00 بۆ 00:00 هەلیکۆپتەرەکان بەسەر هێڵی قەشورا لە هەرێمی مێتینا دەستیان بە جووڵە کرد. هەمان ڕۆژ لە دەوروبەری گوندەکانی کێستێ، ئێدن، دێشیش، هرۆر و سەرەرو لە ناوچەی کانی ماسی سەربە ئامێدی هەلیکۆپتەرەکانی هێرشیان کرد. ئێوارەی هەمان ساڵ، دەوروبەری گوندی هرۆر لە لایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا.
ڕۆژی 7ی ئەیلول کاتژمێر 23:45 خولەک گوندی خیزاوای سەر بە گۆڕەپانی کێرێی حەفتانین، بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکرا.
لە ڕۆژی 7ی ئەیلول لە نێوان کاتژمێر 00:30 و 02:00 هەلیکۆپتەرەکان بەسەر ناوچەکانی مەرڤانۆس، بەتالیۆنی عەرەب، گردی سپی، گردی سور و گردی سلێمان لە هەرێمی ئاڤاشین فڕین. هاوکات دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە هەلیکۆپتەر ناوچەی وەرخەڵیی بۆردومان کرد.
لە 7ی ئەیلولدا لەنێوان کاتژمێر 00:40 و 01:30 فڕۆکە جەنگییەکان دۆڵی سوریان لە هەرێمی قەندیل بۆردومان کرد.
ف.ق