هەپەگە: لە تەندورەک ١٠ داگیرکەر سزادران
هەپەگە رایگەیاند لە هەرێمی تەندورەک چالاکیان ئەنجامداوە و ٢ چاوشی پسپۆڕیان کوشتوە. هەروەها لە هەمان هەرێم، ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی داگیرکەران کەوتوەتە دۆڵێکەوە و لە ئەنجامدا ٨ داگیرکەر مردوون.
هەپەگە رایگەیاند لە هەرێمی تەندورەک چالاکیان ئەنجامداوە و ٢ چاوشی پسپۆڕیان کوشتوە. هەروەها لە هەمان هەرێم، ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی داگیرکەران کەوتوەتە دۆڵێکەوە و لە ئەنجامدا ٨ داگیرکەر مردوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
”٢٩ی تەمووز سوپای داگیرکەری تورک لە دەوروبەری گوندی ناڤرێی هەرێمی تەندورەکی ناوچەی بازیکی ئاگری دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری کرد. کاتژمێر ٠٢:٣٠ یەکینەیەکی ئۆپەڕاسیۆنەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایە ژێر کۆنتڕۆڵ و لە نزیکەوە لێیاندرا. لە چالاکیەکەدا ٢ چاوشی پسپۆڕ سزادران. داگیرکەران دواتر ویستیان دەستوەردان لە ناوچەکەدا بکەن، بەڵام ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشیان کەوتە ناو دۆڵێکەوە و لە ئەنجامدا ٨ داگیرکەر مردن.
سوپای داگیرکەری تورک لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا گورزی گەورەی بەرکەوت و ١ی ئاب ناچار بوو بکشێتەوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری بازەکانی زاگرۆسا:
١ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ١٤:٠٠ و ١٧:٠٠ بە چەکی قورس لەسەر گردی سلێمانی ئاڤاشین لە داگیرکەران درا.
لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی جیلۆی بچوکی هەرێمی زاپ:
١ی ئەیلول لەنێوان کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ٠٨:١٠ سوپای دداگیرکەری تورک بە گازی ژەهراوی و تەقەمەنی گۆڕەپانی جیلۆی بچوکی بۆردومان کرد. داگیرکەران دواتر ویستیان پێشڕەوی بکەن، بەڵام رووبەرووی بەرخۆدانی هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە هاتن. لە ئەنجامدا داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە.
لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لە ئاڤاشین:
١ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ١٤:٠٠ و ٠٢:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک بە گازی ژەهراوی و ٧ جار بە تەقەمەنی هێرشی کردە سەر وەرخەلێ.
جموجوڵی فڕۆکە چاودێریەکان و درۆنەکان لەسەر ئاسمانی ناوچەکە بەردەوامە.
٢٨ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی بەستای شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا گۆڕەپانەکانی مێووشکێ، کۆرتا خانێ، بەستا بلوزەرێ، گرێ فڕنێ، شەهید ئارمانج، خربک و ئاپێ هس بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران. لە ئەنجامدا ئاگر بەر لە دارستانەکان کەوتەوە و ئۆپەڕاسیۆنەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
١ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ٠٧:١٠ و ١٥:١٠ گوندەکانی شیێ و رێدنێی گارێ بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان کران."
ف.ق