هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە جودی و کاتۆ ژیرکا شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە جودی و کاتۆ ژیرکا شەهید بوون و وتی، "بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین کە هیوای شەهیدەکانمان بوو."
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە جودی و کاتۆ ژیرکا شەهید بوون و وتی، "بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین کە هیوای شەهیدەکانمان بوو."
راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:
"١٤-١٨ی ئاب لە هەرێمی جودی و کاتۆ ژیرکا، بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڕێکانمان هەڵۆ، ژیندا و رۆژین شەهید بوون. هەرسێ هاوڕێمان لە ئاستی پێشەنگایەتیدا بەشداریان لە هەنگاوی شۆرشگێری لە هەرێمی بۆتاندا کرد و هەوڵیاندا، ئەرک و بەرپرسیاری شۆرشگێری خۆیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە جێبەجێ بکەن.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: هەڵۆ مەهابادی
ناو و پاشناو: محەمەد عەلیزادە
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
دایک و باوک: ئامی و عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی ئابی ٢٠٢١ / جودی
**
ناسناو: ژیندا بەرات جیهان
ناو و پاشناو: نورجان چینتان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: ئایشە و عومەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئابی ٢٠٢١ / کاتۆ ژیرکا
**
ناسناو: رۆژین ئامەد
ناو و پاشناو: فیدان کوتپنار
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: هەدیە و کولی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئابی ٢٠٢١ / کاتۆ ژیرکا
هەپەگە هەروەها باسی لە خەبات و تێکۆشانی هەرسێ گەریلاکەی کرد لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا و وتی، "هاوڕێکانمان هەڵۆ، ژیندا و رۆژین لەدژی هێرشی دەوڵەتی قڕکەر و داگیرکەری تورک کە بۆ تەسفیەکردنی تەڤگەرەکەمان ئەنجامی دەدات، لە بۆتان بە فیداکاری بەرخۆدانێکی قاڕەمانێتیان تۆمار کرد و ئامانجی داگیرکەرانیان تێکدا."
هەپەگە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای شەهیدان هەڵۆ، ژیندا و رۆژین و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز کرد و وتی، " بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین کە هیوای شەهیدەکانمان بوو."
ف.ق