هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهیدبوون.
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهیدبوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە؛
"رۆڵەی ئازای باشووری کوردستان و جەنگاوەری ئاپۆیی دڵخواز گەرمیان، ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤ لە زاپ لە هێرشی دوژمندا شەهیدبووە.
هاوڕێیمان دڵخواز خۆڕاگری و بێگەردی دەڤەری گەرمیانی لەگەڵ ئەخلاقی پارتەکەمان پەکەکە ئاوێتەکرد. هەموو کاتێک ئامانجی گەورەی هەبوو. لە باشووری کوردستان لەو ژیانە تێگەیشت کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەسەر گەنجانیدا دەسەپێنێت، هەربۆیە ژیانی ئاپۆیی هەڵبژارد. بینی کە لەناو پەکەکەدا سروشتیترین، پاکترین و زاناترین کوردایەتی بوونی هەیە. لەسەر ئەو بنەمایە لە ژیانی پەکەکەدا جەوهەری خۆی بینیەوە. بە هەڵوێستی جەنگاوەری خۆی بەرامبەر بە دوژمن، بە هەڵوێستی پێگەیشتووانە و لەخۆبووردەییانە لە ژیانیدا بووە نمونە بۆ هەموو هاوڕێیانی. هاورێمان دڵخواز بە شێوەیەکی شایستە جێگەی شکۆداری لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا گرت.
هاوڕێمان دڵخواز لەو رۆژەوەی بەشداری تێکۆشانمانبوو، لە دڵی هاوڕێیانی خۆیدا جێگەی کردەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەنرخ و بەڕێزەکەی دەکەین کە هاوڕێ دڵخوازیان بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان پەروەردەکرد، هەروەها سەرەخۆشی لە هۆزی جاف و گەلەکەمان لە باشووری کوردستان دەکەین. بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە میراتی تێکۆشانی دەوڵەمەند کە بۆ ئێمەی جێهێشتووە، بە کوردستانی ئازاد تاجدار بکەین و ببینە رێبوار و شوێنکەوتووی ئامانج و ئاواتەکانی شەهیدان.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێمان دڵخواز گەرمیان بەم جۆرەیە:
ناسناو: دڵخواز گەرمیان
ناو و پاشناو: بنێر فایەق
شوێنی لەدایکبوون: رزگاری
ناوی دایک-باوک: نەسرین- فایەق
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤/ زاپ
ئارگەش کۆبانێ
هاوڕێمان ئارگەس کۆبانێ لە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لە گۆڕەپانی زاپ شەهید بوو.
هاوڕێمان ئارگەش کە لە شاری بەرخودانی کۆبانێوە خۆیان گەیاندە چیاکانی کوردستان و دڵی بۆ ئازادی لێیدەدا، لە ساتی بەشداربوونیەوە لە ریزەکانی گەریلا بووە خاوەن تێکۆشانی بێ وچان. بە وزەی گەنجانەی خۆی، بووە خاوەنی تێکۆشانێکی بە سرەوتن. ئەرکی خۆی بەرامبەر بە سەردەم بە سەرکەوتوانە جێبەجێ کرد. لە هەموو ناوچەیەکی هەرێمی زاپ ئارەقی ڕشت و لە دژی داگیرکەران تێکۆشانی ئەفسانەیی ئەنجامدا. هاوڕێکەمان بە گەنجانی کوردی سەلماند کە لە دژی داگیرکەران چۆن تێبکۆشن. هاوڕێمان ئارگەش لە ساتی بەشداربوونی بۆ ناو ریزەکانی گەریلا تا ساتی شەهیدبوونی، بۆ ئەوەی تایبەتمەندی جەنگاوەری ئاپۆیی لە کەسایەتی خۆیدا بە زیندوویی رابگرێت بووە خاوەن رەنج و هەڵوێستێکی گەورە. تاکۆتا هەناسەی پارێزگاری لەو هەڵوێستەی کرد.
وەک هاوڕێیانی ئارگەس کۆبانێ سەرەتا سەرەخۆسی لە بنەماڵەی بەنرخی دەکەین کە جەنگاوەرێکی بەنرخیان پێشکەش بە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان کرد، هەروەها سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان ئارگەش کۆبانێ بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئارگەش کۆبانێ
ناو و پاشناو: خالید موسلم
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک – باوک: فەریدە- مستەفا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤/ زاپ
هـ . ب