هەپەگە: شەهیدانی زەندورا پێشەنگی بەرخۆدانی مێژوویین

هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زەندورا شەهید بوون و وتی، "فەرماندە و میلیتانەکانی پێشەنگی بەرخۆدانی مێژووییمان رێبەر، هەژار، تێکۆشەر، باهۆز، بۆتان و نەعمان بوون بە قاڕەمانی گەلەکەمان کە هیچ کاتێک لەبیرناکرێن."

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:

"گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی هێرشی فراوانی داگیرکەری کە ٢٣ی نیسان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستیپێکرد، بە شێوەیەکی بێوێنە بەرخۆدان دەکەن. یەکێک لە گۆڕەپانەکان گۆڕەپانی زەندورای مەتینایە کە بەرخۆدانی گەریلاکانمان تێیدا گەیشتوەتە لوتکە، گورزی گەورە لە دوژمنی داگیرکەر دەدرێت و بە قاڕەمانێتی تێکەڵ بە مێژوو دەبێت.

هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ شکاندنی بەرخۆدانی گەریلا لە زەندورا هەموو جۆرە رێ و رێبازێک بەکار دەهێنن، تەکنیک بەکار دەهێنن، هەموو کارێکی نامرۆڤانە دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەیانتوانیوە هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن. دەوڵەتی تورک کە ناتوانێت پێشڕەوی بکات، دەیەوێت بە دەستی پەدەکە ئەنجام بەدەست بهێنێت و بەم شێوەیە ویستی لە پشتەوە خەنجەر لە بەرخۆدانی گەریلا بدات. بەداخەوە پەدەکە بەپێی ئامانجی دەوڵەتی تورک دەجوڵێتەوە، ٥ی حوزەیران هێزێکی زۆری بە چەکی قورس و ئۆتۆمبێڵی سەربازیەوە بۆ گەلی نێوان گردی چارچەک و هەکاری هەرێمی مەتینا ناردووە. فەرماندەیی خابوری مەتینای ئێمە هەمان رۆژ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هوشداری دا کە هەوڵی تێکدەرانە  هەیە و پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکرێت، گۆڕەپانی جوولەی گەریلا تەسک دەکەنەوە و دەیانەوێت بەرخۆدانی گەریلا لاواز بکەن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، پەدەکە لە هەوڵەکانی بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

فەرماندەیی هەرێمی خابوری مەتینا لەبەرانبەر ئەم دۆخە بڕیاریدا کە رێ و رێبازی هێزەکانمان لە هەرێمی مەتیان جارێکی دیکە هەڵسەنگێنێت و هێزەکانمان لە زەندورا بکێشێتەوە. لە قۆناغی کشانەوەدا لە ١٠، ١١ و ١٢ی حوزەیران، لە سێ رۆژدا شەرێکی داستانی روویدا. لە قۆناغی کشانەوەدا، پۆلێک فەرماندەی هەەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابور لە هەرێمی مەتینا، هاوڕێکانمان رێبەر زانا، هەژار جان فەرماندەی فیدایی بەرخۆدانی زەندورا، هاوڕێکانمان تێکۆشەر، باهۆز، بۆتان و نەعمان بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد و شەهید بوون. لە سایەی رەنج، هەوڵدان و فیداکاری ئەو هاوڕێیانەکان، هاوڕێ قاڕەمانەکانی دیکەی بەرخۆدانی زەندورای مێژوویی، بێ هیچ زیانێک گەیشتنە شوێنی خۆیان.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: رێبەر زانا

ناو و پاشناو: ئیلهان تۆکدەمیر

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

دایک و باوک: شوکریە و محەمەد جان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / مەتینا

*

ناسناو: هەژار جان

ناو و پاشناو: ئازاد فەرهاد جۆشکون

شوێنی لەدایکبوون: روحا

دایک و باوک: لەیلا و محەمەد عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / مەتینا

*

ناسناو: تێکۆشەر فارقین

ناو و پاشناو: فەرهاد سانسارکان

شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە

دایک و باوک: سەڤدا و محەمەد جان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / مەتینا

 

*

ناسناو: باهۆز بۆتان

ناو و پاشناو: موستەفا سیبیلیک

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

دایک و باوک: فەهیمە و مەجید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / مەتینا

*

ناسناو: بۆتان کۆبانێ

ناو و پاشناو: مەجید حەبیب فارس

شوێنی لەدایکبوون: رەقا

دایک و باوک: وەهبە و حەبیب

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / مەتینا

*

ناسناو: نەعمان دەمهاد

ناو و پاشناو: کۆکەک گیچەر

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: تاعیبە و خەیرەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / مەتینا

*

 

رێبەر زانا

 

هەژار جان

 

تێکۆشەر فارقین

 

باهۆز بۆتان

 

بۆتان کۆبانێ

 

نەعمان دەمهاد

بەرخۆدانی مێژوویی زەندورا لە تێکۆشانی گەرلانی ژێردەستەدا، بە شێواز و تاکتیکی نوێ سەرمێکیان دروست کرد و گورزی قورسیان لە خەیاڵی داگیرکەران داوە. فەرماندە و میلیتانەکانی پێشەنگی ئەم بەرخودانی مێژووییە، رێبەر، هەژار، تێکۆشەر، باهۆز، بۆتان و نەعمان، ناوی خۆیان لەنێو مێژووی بەرخۆدانی گەریلاندا تۆمار کرد. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلانی کورد و عەرەب دەکەین، بەڵێنمان دوبارە دەکەینەوە کە شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوینی دیموکرات و کوردستانی ئازاد دەگەیەنینە ئەنجام."

ف.ق