هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە گابار و هەرەکۆل شەهید بوون
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە مانگەکانی ئایار و ئاب لە هێرشی ئاسمانیدا لە گابار و هەرەکۆل شەهید بوون.
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە مانگەکانی ئایار و ئاب لە هێرشی ئاسمانیدا لە گابار و هەرەکۆل شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"١٧ی ئایار و ٣ی ئاب لە گابار و هەرەکۆلی هەرێمی بۆتان، لە بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکدا قاڕەمانەکانی گەلەکەمان عەگید، عادل و مونزور شەهید بوون.
ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناوسناو: عەگید تیمۆک
ناو و پاشناو: قەهرەمان سونار
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
دایک و باوک: فاتیمە و بەدرخان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئایار ٢٠٢١ / گابار
*
ناوسناو: عادل بۆتان
ناو و پاشناو: مەتین تەتیک
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: نەباهەد و ئیدریس
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی ئابی ٢٠٢١/ هەرەکۆل
**
ناوسناو: مونزور سەرحەد چراڤ
ناو و پاشناو: سەرحەد ئەسەن
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
دایک و باوک: حاکیمە و ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی ئابی ٢٠٢١/ هەرەکۆل
عەگید تیمۆک
عادل بۆتان
مونزور سەرحەد چراڤ
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، :یەکێک لە ناوەندەکانی تێکۆشانی گەریلایەتیمان بۆتانە لەنێو مێژووی تێکۆشانماندا هەرێمی بۆتان رۆڵێکی گەورەی هەبووە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لەدژی هەموو هێرشێکی دوژمن سەنگەرەکانیان لەو هەرێمەکە پاراستووە، هەروەها بووەتە گۆڕەپانێکی کە تێیدا گورزی گەورە لە دوژمن دراوە. بێگۆمان ئەم قۆناغەی بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی شەهیدە قاڕەمانەکانمان دروست بووە."
لە کۆتاییدا هەپەگە دەڵێت، " هاوڕێکانمان عەگید، عادل و مونزور بوون بە بازنەیەکی گرنگ لە قۆناغی بەرخۆداندا، لەنێو مێژووی ئازادیماندا جێی خۆیان گرت. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهیدانمان عەگید، عادل و مونزور و دواتر سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین."
ف.ق