'خواستی پەدەکە تاوانبارنیشاندانی کوردی ئازادە'

نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان باسییان لە سیاسەتی داردەستیی پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک کرد و ڕایانگەیاند، "ئەوەی پەدەکە دەیکات تەواوکەری سیاسەتی نکۆڵێکردنی دەوڵەتی تورکە لە دژی گەلی کورد."

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەسەر مێژووی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی گەلی کورد دامەزرێنراوە، لە هەموو ڕوویەکەوە هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرامەی دەدات. لە باکووری کوردستان بە سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانییە کوردییەکاندا، لە ڕۆژئاوای کوردستان بە هێرش و کارە قێزەونەکانی سەرپاکی ژێرخانی هەرێمەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سوریا دەکات بە ئامانج. وەک هەمیشە بۆ قوتاربوون لە شکستەکانی بە خەونی زیندووکردنەوەی 'میساقی میللی' بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن و لەشکرکێشیەکانی بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و بە ئامانجگرتنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. بۆ ئەمەش هەموو دەرفەتەکانی خۆی بەکارخستووە و بە هاوکاری خیانەتی پەدەکە-بنەماڵەی بارزانی بۆ ئاستەنگکردنی شۆڕشی ئازادیی کوردستان لەسەرجەم بوارەکاندا فشار دروستدەکات، کە دواترنیان دەرکردنی نایاساییانەی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)یە لە هەولێر. پەیوەست بەو بابەتە و هۆکارەکانی نوێنەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هەدەپە لە باشووری کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.

نوێنەر هەدەپە لە باشووری کورستان حیکمەت خەتیب بە سەرنج خستنەسەر دامەزراندی مێژووی دەوڵەتی کۆماری تورک بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی 'نکۆڵی و تواندنەوەی کوردان' دەستی بە قسەکانیکرد و ئاماژەی بەوەدا لەمڕۆشدا دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستاندا لە مەرامی جێبەجێکردنی هەمان سیاسەتدایە و ئەمەی وت: "داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ زیندوکردنەوەی میساقی میللیە، بەداخەوە لە باشووری کوردستاندا هەندێک بنەماڵە (بارزانییەکان) لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا بۆ ڕەخساندی مەرامی دەوڵەوتی تورک لە هاوکارییدایە. لە ئێستادا لە دهۆک و هەولێردا لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک بە خواستی داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان بەردەوامە. لەبەرانبەر ئەوەدا هەندێک دەسەڵاتییان داوە بە بنەماڵەیەکی دیاریکراو."

'پارچەکردنی باشووری کوردستان بەڕێوەدەبرێت'

لە بەردەوامی قسەکانیدا خەتیب دەرکردنی نوێنەرایەتی هەدەپەی لە باشووری کوردستان هێنایە بەرباس و دەستینشانیکرد پەدەکە جێبەجێکاری سیاسەتی دژایەتیکردنی هاوڵاتیانی باکووری کوردستانی نیشتەجێ باشووری کوردستانە و ئەمەی وت: "زۆر بەڕوونی دەیڵێین ئەمەی پەدەکە دەیکات جێبەجێکردنی سیاسەتی دەوڵەتی تورکە کە ئامانجێتی پارچەکردنی باشووری کورستان قوڵتربکاتەوە. چونکە دەسەڵاتداری پەدەکە نایەوێت کوردی ئازاد هەبێت. ئەوەی بەرانبەر ئێمە دەکرێت ترسە لە بیرکردنەوە و رۆحی ئازادمان، هەربۆیە لە هەولێر دەریکردووین."

'تاوانبارکردنمان درێژە پێدەری سیاسەتی سەپاندی قەیومە'

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هەدەپە لە باشووری کورستان، ناسر یاغز ئاماژەی بە دوورخستنەوەی نایاساییانەی ئەندامانی هەدەپە لە شاری هەولێر کە هاوکاتە لەگەڵ سیاسەتی کودەتای قەیوم لەسەر شارەوانییە کوردییەکانی باکووری کوردستان وتی: " دەرکردنمان لە هەولێر هاوکاتی سیاسەتی سەپاندی قەیومە بەسەر شارەونییە کوردییەکاندا، لەمڕۆشدا هەمان سیاسەت لە دژی کوردی ئازاد لە باشووری کوردسان بەڕێوەدەبرێت، بەبێ هیچ پاساوێک ئاسایشی پەدەکە لە شاری هەولێرەو ڕەوانەی سلێمانیان کردین. وەک هەدەپە لە ماوەی خەباتکردنمان لە باشووری کورستان هیچ سیاسەتێکی کەموکوڕمان لە بەرانبەر حکومەتی هەرێم و گەلی باشووری کورستان بەڕێوەنەبردووە. سیاسەتی پەدەکە لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکە. پێویستە حکومەتی هەرێمی کورستان خزمەتکاری هەموو کوردێک بێت، ئێمە جیاوازی لە نێوان هیچ پارچەیەکی کوردستاندا ناکەین و باشووری کوردستان بە خاکی خۆمانی دەزانین."