خۆزاتی دەرسیم دەسوتێت: حکومەت رێگە نادات ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت

رێگە نادریت گەل ئاگرەکەی ناوچەی خۆزاتی دەرسیم بکوژێنێتەوە. ئاگرەکە لە ناوچەی پولوور بڵاودەبێتەوە.

ئاگرەکە لە ١٧ی ئابدا لە لەلایەن سەربازانی تورک لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم کرایەوە. ئاگرەکە لە گوندەکانی تانزیگ، کوروکایماک و کۆچەکی دەستیپێکردبوو و لە گوندەکانی ئوزونمەشە، دەگیرمەندەرە، دەرەکوی، کارپەری ناوچەی پولوور و گوندەکانی چامورەک و هنزۆرێ بڵاو دەبێتەوە.

رێگە نادرێت گەل ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکات

هاوڵاتیان رایانگەیاند، ١٦ی ئاب فڕۆکە چاودێریەکان ٣ جار ناوچەکەیان بۆردومان کردووە. ١٧ی ئابیش هەلیکۆپتەرەکانی شەڕیش ناوچەکەیان بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا ئاگر کەوتووەتەوە. بەپێی زانیاریەکان ١٢ رۆژە ئاگرەکە بەردەوامە. گەلی دەیەوێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام سەربازانی تورک رێگە بە هاوڵاتیان نادەن بچنە شوێنی ئاگرەکە. دارستانەکان بوونەتە خۆڵەمێش. هەرێمەکە لەنێو دوکەڵێکی چڕدایە.

هاوڵاتیەکی گوندی کارپەر باسی ئەوەی کرد، گەندەکەیان لە ساڵی ١٩٩٤ سوتێنراوە و وتی، "ئەگەر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت، جارێکی دیکە گوندەکەیان دەسوتێت. هەروەها ئاگرەکە گەیشتووەتە گوندەکانی چامورەک و هنزۆری. پێویستە لە ئاسمانەوە هەوڵی کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بدرێت."

ف.ق