هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک ماوەی ٥ مانگە چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی دژی گەریلاکان بەکاردێنێت، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوروپا و ئەمریکا بێدەنگن. هاوسەرۆکایەتییەکە داوای لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسەر گەریلاکان بانگەوازی بۆ سەرهەڵدان کرد.
راگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:
٥ مناگە چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا بەکاردەهێنرێت
هەپەگە نزیکەی ٥ مانگە بۆ ڕای گشتی ڕوونی دەکاتەوە، کە دەوڵەتی تورک لە دژی ناوچەکانی گەریلا چەکی کیمیایی و ژەهراوی بەکاردێنێت. هەندێک وێنەش لەو بارەیەوە بڵاوکرانەوە. داگیرکارە قڕکەرەکان چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکان بەکاردێنن، چونکە تەنگەتاو بووە و سەختی دەکێشێت. چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی فڕێ دەداتە ناو ئەشکەوتەکان کە پێشتر دۆزراونەتەوە. لەم شەڕەدا کە ٥ مانگە لە دەوروبەری تونێلەکانی شەڕدا بەردەوامە، هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی و گازی ژەهراوی بەکاردەهێنێت بۆ لەناوبردنی گەریلاکان و گەیشتن بە تونێلەکانی شەڕ.
یوئێن و ئەوروپا و ئەمریکا نایانەوێت ئەم تاوانە ببینن
هەرچەندە هەپەگە لێدوان دەدات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە سوپای تورک چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی بەکاردێنێت، بەڵام دەوڵەتی تورک بەم شێوەیە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، بەڵام دەوڵەتێک و دامەزراوە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتیەکان هیچ کارێکیان نەکردووە. هێزە سیاسییەکانی وەک ئەوروپا و ئەمریکا، دەزگا پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کاتێک لایەنە دژبەرەکانیان بن، چەکی کیمیایی دەکەنە بابەت و رۆژەڤ، ئەو کاتە چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی دەخەنە بەرنامەی کارەوە. بەڵام کاتێک کەهاوەڵ و هاوپەیمانیان ئەم کارە دەکەن، خۆیان بێدەنگ دەکەن، وەک ئەوەی نەیبینن. هیچ هەوڵێک نادرێت. بەم شێوەیە دەریدەخەن کە بە شێوەیەکی دووروویانە کار لەسەر مەسەلەی دژایەتیکردنی چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی ناکەن.
دەوڵەتی تورک بوێرییان لێ وەردەگرێت
نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوروپا، ئەمریکا و زۆر وڵات تەنیا بیر لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە. کاتێک کە دێتە سەر تورکیا، تورکیا کورد قڕ دەکات، زەخت و زۆرداری قورس دەخاتە سەر کورد، دیکتاتۆری بەسەر گەلەکەماندا دەسەپێنێت؛ ئەمە بۆ ئەوان گرنگ نییە. بۆیە دەوڵەتی تورکی بکوژ سوود لەو هەڵوێستە وەردەگرێت و بە هەموو شێوەیەک کورد دەچەوسێنێتەوە، لە دژی مرۆڤایەتی هەڵسوکەوت دەکات. لە ئاستێکدا کورد دەستگیر دەکات کە لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا نەبینراوە. دەڵێت، هەموو کەسێک کە بە خۆی دەڵێت من کوردم و لە بەرامبەر بەتورکیزم و ئاسیمیلاسیۆندا دەوەستمەوە، بیخەمە ژێر زیندانەوە! لە ئێستادا چەندین پەرلەمانتار و هاوسەرۆک شارەوانی و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سەرەڕای ئەوەی لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون دەستگیرکراون. چونکە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتییان بۆ گەلی کورد دەوێت. زیندانەکان دەگۆڕدرێنە شوێنی فشار و ئەشکەنجە و دەستدرێژی. زۆر کەس بە هەڕەشە ناچار دەکرێن سیخوڕی و خیانەت لە خەڵکەکەیان بکەن.
ئەوروپا و ئەمریکا و UN هاوبەشی تاوانەکانن
هەرچەندە حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە بە هەموو شێوەیەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات، بەڵام هێشتا ئەوروپا و ئەمریکا ئەم وڵاتە وەک وڵاتێکی ئاسایی دیموکراتی دەزانن و پشتیوانی سەربازی و سیاسی و دیپلۆماسی پێشکەش دەکەن. هەروەها حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە پشت بەو پشتیوانی و ڕێبازەی ئەوروپا و ئەمریکا دەبەستێت و زوڵم و ستەم لەسەر گەلی کورد و گەلی تورکیا زیاتر دەکات. هەروەها هەڕەشەی داگیرکردنی ڕۆژاڤا و شەنگال دەکات و ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات. کامپی مەخمور کە لە زوڵم و ستەمی دەوڵەتی تورک هەڵهاتوون بۆردومان دەکات. ئەوروپا، ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاوانی دژ بە گەلی کورد و خەڵکی تورکیا لە داگیرکاری و کۆمەڵکوژیی کە بە هێرشی فڕۆکە ئەنجامدراون هاوبەشن. پێویستە گەلی کورد و گەلانی جیهان و هێزە دیموکراسیخوازەکانیش ئەم ڕاستییە بزانن.
بەهاکانی مرۆڤایەتی پیشێل دەکەن
سوپای تورک هەموو ڕۆژێک بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و تانک و تۆپ دارستانەکانی کوردستان دەسوتێنێت و سروشتی کوردستان تاڵان دەکات؛ بەڵام وەک ئەوەی ئەمە مافی دەوڵەتی تورک بێت تەنیا چاودێری دەکرێت. وەک ئەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ژەهری دژ بە گەریلاکانی پەکەکە ئازاد بێت؛ وەک ئەوەی دەوڵەتی تورک مافی ئەوەی هەبێت بەکاری بهێنێت. بۆ بێدەنگن. بەڕاستی ئێستا کۆتایین وشەیە بۆ ئەوروپا و ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەم وڵاتانە هەموو جۆرە بەها مرۆییەکان لە پێناو بەرژەوەندیەکانیان پێشێل دەکەن؛ هەروەها دەوڵەتی تورکیش هان دەدەن.
فەرماندارەتیی هەپەگە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو، کە لە دژی تونێلەکانی شەڕ لە گردی سوور چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە و ٣ گەریلاش شەهید بوون. لە ڕاستیدا گەریلا بە دەمامکی گاز و ڕێوشوێنی جۆراوجۆر ڕێگری لە شەهیدبوون دەگرێت، ئەگەرنا تا ئێستا سەدان گەریلا لەو هێرشانەدا شەهید دەبوون. لە هەر حاڵدا ئەوروپا و ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەیانەوێت هەموو گەریلاکان بە گازی ژەهراوی بکوژرێن. ئەگەر ئەوە نەبوایە لێدوانیان دەدا و دژی دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان دەگرتەبەر. ئەمریکا، ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر جار ڕایانگەیاندووە، کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی هێڵی سووری ئەوانە و هەستیاری خۆیان لەو بارەیەوە دەردەبڕن و هەندێک هێز ئاگادار دەکەنەوە، بەڵام ئێستا هەڵوێستی پێچەوانەی ئەو لێدوانانە دەگرنە بەر. هۆشداری و دەستێوەردانەکان لەلایەکەوە، پشتیوانی سیاسی دەدەنە دەوڵەتی تورک کە ئەو چەکانە بەکاردێنێت.
ئەگەر ئەو جۆرە حیسابانەیان هەبێت، دەبێت دەستهەڵگرن. دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و سوتاندنی دارستانەکان و دڵڕەقیی لەبەرانبەر گەلی کورد و خەڵکی تورکیا لەبەرانبەر دەوڵەتی تورک هەڵوێست وەربگرن. ئەوروپا و ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانن دووڕوویی و بێ ڕەوشتیی و بێ ویژدانی خۆیان بە ناڕەزایی بەرامبەر بە دڵڕەقی و ستەمی تەنیا چەند کەسێک بشارنەوە.
پێویستە دەوڵەتی تورک دادگایی بکرێت
داوا لە گەلی کورد، گەلی تورکیا، هێزە دیموکراتییەکان لە ئەوروپا، ئەمریکا و جیهان، دیموکراتە بە ویژدانەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی گەریلا بوەستنەوە و دەوڵەتی تورک کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەکات دادگایی بکەن. ئێمە لەو باوەڕەداین کە (دادگای گەلی دایمارر) هەنگاوی گرنگ لەو بوارەدا دەنێت. حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە، کە تاوانی دژ بە گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات، بە دڵنیاییەوە دادگایی دەکرێت و باجی تاوانەکانی دەدات."
ف.ق