هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،" سروشتی کوردستان ناوچەی ژیانی گەلی کوردە، دارستانەکانیش دڵی کوردستانن. بۆیە هێرشەکە ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی گەلی کوردە، سروشتی کوردستان یەکێکە لە ناوچە گرنگەکانی ژیان لە کوردستاندا؛ بۆتان بە سروشتی خۆی گرنگترین ناوچەی ژیانە لە کوردستاندا. ئەم جوگرافیایانە کە وەک بەهەشتی کوردستانن، ئێستا لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە بە ئاگری دۆزەخەوە هەوڵ دەدرێت لەناوببرێت. چەولیک، دەرسیم، ئامەد و بەدلیس و ناوچەی دارستانی گرنگی کوردستانن. خاوەنداریکردن لەوڵات پێش هەموو شتێک خاوەندارێتیکردنە لە جوگرافیای کوردستان."
لە راگەیەنراوەکەی کەجەکەدا هاتووە:"ئەمساڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، قەیرانی کەش و هەوا و پشتگوێخستنی ئاگرەکان لەلایەن حکومەتی ئاکەپە – مەهەپەوە ، لە تورکیا دارستانەکان سووتان. ئەم ڕاستییە ئەوەی پیشانداوە کە تێکۆشانی ئیکۆلۆژی لە تورکیا چەندە گرنگ و چەندە بەپەلەیە.
لە کوردستان وەک بەشێک لە شەڕی جینۆساید دژ بە گەلی کورد، دارستانەکان دەسوتێنرێت و ڕێگە بە کوژاندنەوەی نادرێت. لە کوردستان هەموو ساڵێک دارستانەکان دەسوتێن، هەموو ئەو هێرشانەی بە فڕۆکە و بە هەلیکۆپتەر بە تۆپباران ئەنجامدەدرێن دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە. لە ئەنجامدا هیچ شوێنێک لە کوردستان نییە کە ئاگری نەگرتبێت. لە دەریای سپی، ناوچەی ئیجە و مارمارا، بەلایەنی کەمەوە هەوڵ دەدرێت ئاگرەکە بکوژێننەوە و ڕێگە بە خەڵک دەدرێت ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام کاتێک کە دێتە سەر دارستانەکانی کوردستان، ڕێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە نادرێت. ئەم ڕاستییە دەریدەخات کە دارستانەکانی کوردستان بە ئەنقەست دەسوتێنرێن.
سوپای تورک بە بۆردومان دارستانەکان دەسووتێنێت
لە ساڵی ٢٠٢١دا، بە هێرشی قڕکردن بۆ سەر گەریلا و گەلی کورد، ئاگری دارستانەکانیش زیادیان کرد. لە مانگی ئایاردا لە بۆتان و ئامەد و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان هێرشی ئاسمانی ئەنجامدران و بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەر و تۆپباران ئاگریان لە ناوچەکە بەردا. لەو کاتەوە ئاگری دارستانەکان لە کوردستان بەردەوامن. لەم دواییانەدا لە دێرسیم، چەولیک، ئامەد، سێرت، شرنەخ و بەدلیس بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و ماوەی چەند هەفتەیەکە ئاگرەکە بەردەوامە. بەهۆی هەستیاری لە بەرانبەر ئاگرەکە لە تورکیا، یەکەمجارە پرسی ئاگرەکە لە کوردستان لەم ئاستەدا بووەتە رۆژەڤ.
هەر وەک چۆن دەوڵەتی تورک بۆ نەهێشتنی تێکۆشانی ئازادی کورد گوندەکەکانی سوتاند و وێرانی کرد و وایکرد بە ملیۆنان کورد بۆ شارەکانی تورکیا و ئەوروپا کۆچ بکەن، هەوڵ دەدات، بە هەمان عەقڵیەت و ئامانج، گەلی کورد لە تێکۆشانی ئازادی دوور بخاتەوە. دەوڵەتی تورک دەڵێت، لە تورکیا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان دەدرێت، بەڵام بۆچی لە کوردستان هەوڵی کوژاندنەوەی نادەن. گەلی کوردیش دەزانێت بۆچی دەوڵەتی تورک دارستانەکان دەسوتێنێت.
بە سوتاندنی جوگرافیای کوردستان هەوڵ دەدەن خەڵکی کوردستان سەرکوت بکەن
لەلایەکی ترەوە قسەکانی سەرۆک کۆمار و وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری تورکیا هەوڵێکن بۆ لەناوبردن و تێکدانی جوگرافیای کوردستان. بە سوتاندن و وێرانکردنی جوگرافیای کوردستان لە هەوڵی سەرکوتکردنی گەلی کورددان، بەڵام هێرشە سەرتاسەرییەکانی دوژمنی قڕکەر، تووڕەیی گەلەکەمان زیاتر دەکات و گوشاری قورس دەخاتە سەر داگیرکەران و تێکۆشانی دژیان فراوانتر دەکات. لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلەکەمان و هێزە دیموکراتەکان، حکومەتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە هاتووەتە بەر لێواری هەڵوەشاندن.
سروشتی کوردستان ناوچەی ژیانی گەلی کوردە، دارستانەکانیش دڵی کوردستانن. بۆیە هێرشەکە ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی گەلی کوردە، سروشتی کوردستان یەکێکە لە ناوچە گرنگەکانی ژیان لە کوردستاندا؛ بۆتان بە سروشتی خۆی گرنگترین ناوچەی ژیانە لە کوردستاندا. ئەم جوگرافیایانە کە وەک بەهەشتی کوردستانن، ئێستا لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە بە ئاگری دۆزەخەوە هەوڵ دەدرێت لەناوببرێت. چەولیک، دەرسیم، ئامەد و بەدلیس و ناوچەی دارستانی گرنگی کوردستانن. خاوەنداریکردن لەوڵات پێش هەموو شتێک خاوەندارێتیکردنە لە جوگرافیای کوردستان. تێڕوانینی پیشەسازی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری سروشت لە جیهاندا لەناودەبات و دەبێتە هۆی گۆڕانی کەش و هەوا. لە کوردستانداش داگیرکەری قڕکەر دەیەوێت گەلی کورد قڕ بکات و سروشتی کوردستان تاڵان بکات، بۆیەش خەباتی دژی قڕکردن لە کوردستان لە هەمانکاتدا خەباتە بۆ پاراستنی سروشت.
ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بۆ مرۆڤایەتی و تێکۆشانی ئازادی ژن و تێکۆشانی ئیکۆلۆژی بە تێکۆشانێکی یەکلاکەرەوە لەقەڵەمداوە. پێویستە خەباتی ئیکۆلۆژی لە هەموو شوێنێک ڕێکبخرێت و بەهێز بکرێت، هەمو بۆ پاراستنی سروشتی زیندووی کوردستان و هەمیش خەباتی دیموکراسی و ئازادی بە شێوەیەکی یەکگرتوو ئەنجام بدرێت. هیچ خەباتێک رەواتر لەم خەباتە نییە. هێشتا وەک پێویستە خەباتێکی بەم شێوەیە ئەنجام نەدراوە. دەبێت ئەوەش بزانرێت کە بە ئەنقەست ناوچە زیندووەکانی گەلی کورد لەناودەبەن و پێویستە لەدژی ئەوەش شەڕ بکرێت.
گەلەکەمان بۆئەوەی دێرسمی خۆیان، بۆتانی خۆیان، ئامەدی خۆیان، چەولکی خۆیان و سەرحەدی خۆیان بپارێزن، پێویستە بە خێرایی خۆیان ڕێکدەخەن و تێکۆشان پێشدەخەن. لە کوردستان ئێمە خاوەنی کەسی تێگەیشتووین کە بتوانن لە کوردستان خەباتێکی لەو جۆرە ئەنجام بدەن. لەگەڵ ئەوەشدا گەلەکەمان بە تەواوی بەشداری ئەم تێکۆشانە دەبن بۆ پاراستنی ناوچەکانی ژیانیان.
بێگومان لە هەر شوێنێک ئاگر بکەوێتەوە، پێویستە گەلەکەمان خۆی ڕێکبخاتەوە و ئاگرەکە بکوژێتەوە. هەروەها دژی ئەو کەسانەی دارستانەکان دەسوتێنن، هەڵوێست دەرببڕن و بەو شێوەیە ڕێگری لەو ئاگرانە بکەن بە مەبەستی قڕکردن دەکرێنەوە."
ف.ق