کەجەکە: ئامانجی ساڵی دووەمی هەنگاوەکەمان هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە

دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە: لە دووەمین ساڵی هەنگاوی ئازادیماندا، ئامانجی سەرەکیمان هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و کۆتاییهێنان بە داگیرکارییە لە هەموو پارچەکانی کوردستان.

دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەبارەی یەکەمین ساڵیادی هەنگاوی "بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم، داگیرکاری: کاتی ئازادیە" راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

هەنگاوی ئێمە بە ناوی "بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم، داگیرکاری؛ کاتی ئازادیە" کە لە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ دەستمان پێکرد، یەکەم ساڵی خۆی بەجێ هێشت. لە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا کە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە گۆشەگیریی و شەڕی تایبەتی دژی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بوو، هێرشەکانی داگیرکاریی زیادیان کرد، هێرشی قورس لە دژی ژنان و گەل ئەنجامدا، بە ڕۆحی ١٤ی تەمووز لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بووەتە هەنگاوێکی مێژوویی. هەنگاوی ئێمە لەگەڵ هەنگاوی" بەسە بۆ کۆمەڵکوژکردنی ژنان، کاتی پاراستنی ژنانی ئازاد و کۆمەڵگایە" یەکیگرتووە و ساڵێکە بەردەوامە کە ئاکەپە و مەهەپەی فاشیستی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێنایە لێواری لەناوچوون کە دوژمنی ئازادی و دیموکراسیە.

لە ساڵی دا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە ناوەوە و دەرەوە هێرشی کردە سەر گەلەکەمان و هێزە دیموکراتییەکان. بەسیاسەتێکی هێرشبەرانە لەسەر سوری او عێراق و لیبیا و دەریای ناوەراست ویستی، هەژموونی ئیمپریالی خۆیان بچەستپێنێت. بەم هێرشە فێڵی لە هێزە نێودەوڵەتییەکانی کرد و ناچاریانی کرد هەژموونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەریای ناوەڕاست قبوڵ بکەن. داگیرکردنی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشی داگیرکارییەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە بەردەوامی داگیرکەریەکانی لەعێراق، ناردنی چەتەکان بۆ لیبیا و خواستی بۆ کاریگەری سیاسی، ساڵی ٢٠١١ کە ئازەربایجانی بۆ سەر ئەرمینیا هاندا.، بە ئامانجی قبووڵکردنی ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانە. زیادکردنی کێشی سیاسی و هێزی خۆی و سەرکوتکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و تەواوکردنی جینۆسایدی کورد بوو. خۆی دەوڵەتی تورک سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی خۆی بەم پێیە رێکدەخات.

هەنگاوەکە سەرکەوتنی گەورەی هێنا

ئێمە هەنگاوی "بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم، داگیرکاریی؛ کاتی ئازادیە" لە کاتێکدا دەست پێکرد کە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بە ئەو جۆرە سیاسەت و دەستدرێژیانە زیاتر هێرش دەکرد. کاتێک مرۆڤ سەیری ساڵی کۆتایی هەنگاوەکە دەکات، دیارە هەنگاوەکە دەستکەوتی گەورەی هێناوە. لەم ڕووەشەوە شەهیدانی پرۆسەی هەنگاوەکە بە رێزەوە یادیان دەکەینەوە، سڵاو لە هەموو کەسێک دەکەین کە لە هەنگاوەکەدا کار دەکەن.

ئەم هەنگاوەی ئێمە لە کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوپەیمانی ڕاستەقینەی گەلان و هێزە دیموکراتییەکان و بەرەی پێشەوەی تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە ئاشکرا کرد. ئەمە پێشکەوتنێکی زۆر گرنگە کە هەنگاوی ئێمە دروستی کردووە. لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوەدا کە بە ڕۆحی ١٤ی تەمووز دەستی پێکرد، سەردەمێکی نوێی تێکۆشانی لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەستپێکرد.

ئەو تێکۆشانەی کە لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەریهەڵدا، ڕووی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە-ی ئاشکرا کردووە، کە بە شەڕێکی تایبەت داپۆشراوە. ئەو ڕاستییەی کە تێکۆشانی ئێمە دروستی کردووە، بووە هۆی پەرەسەندنی تێکۆشان لە دژی دەسەڵاتداریی ئاکەپە – مەهەپە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات. بەم شێوەیە ئەو بوێرییەی کە ئەم هەنگاوە دروستی کرد لە ناو کورد و لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو شوێنێکی جیهان، وایکرد گەل، ژنان، لایەنە کۆمەڵایەتییەکان و هێزە دیموکراتییەکان لەدژی داگیرکەری بجوولێنەوە. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەش بەم شێوەیە لە دۆخی هێرشکردن دەستی بە دۆخی پاراستن کرد. هێرشەکانیشی لە بنەڕەتدا بۆ ڕێگەگرتن لە هەڵوەشاندەوەی خۆی.

ژنان بوون بە پێشەنگی هەنگاوەکە و بەو هۆیەوە هەنگاوەکە بەردەوام بوو

لە هەنگاوی "بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم، داگیرکاریی؛ کاتی ئازادیە" لەگەڵ تەڤگەری ئازادی ژنان بە ناوی "نەک بۆ کۆمەڵکوژی ژنان، کاتی پاراستنی ژنانی ئازاد و کۆمەڵگایە" ئاوێتە بوو، ژنان بە ئازادییەکی گەورە و جۆش و خرۆشی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامن لە پێشەنگایەتیکردنی ئەم هەنگاوە. لە بنەڕەتدا لە ڕۆژئاوا، لە باکوری کوردستان، تورکیا، ئەوروپا و باشووری کوردستان، هەمیشە لە چالاکیەکاندا پێشەنگایەتیان کردووە. لەدژی هێرشەکان بە هەوڵدان بۆ ئازادی بەردەوامیان بە تێکۆشاندا.

بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو بە ئەو هێڵە کە لە هەموو جیهاندا گەشایەوە

لە کاتێکدا کە تێکۆشانی هەڵوەشاندنی فاشیزم، کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و جێبەجێکردنی ئازادیی ڕێبەرایەتی لە نێو یەکدا بوون، تێکۆشانی ئازادیی رێبەرایەتی لە ماوەی ساڵێکدا گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ. چونکە نەک تەنها لە ناو کورداندا، بەڵکو بۆ هێزە دیموکراتییەکان، ئەوە دەرکەوتووە کە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ کانگای هێزەکەی لە هێزە دیموکراتییەکان و تەڤگەری ئازادیی وەردەگرێت. بۆیە دەرکەوتووە کە تێکۆشانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی دیموکراسییە؛ لە لایەکەوە تێکۆشانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەی سەند و گەیشتە ئاستێکی گرنگ. تێکۆشانی ئازادی ڕێبەرایەتی لە ئێستادا بووەتە تێکۆشانێکی جیهانی بۆ هەموو ژنان و سۆسیالیستەکان و کرێکاران و ڕۆشنبیران و هێزە دیموکراتییەکان. هەرچەندە بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ ویستیان، گۆشەگیری بخەنە سەر هزری ڕێبەر ئاپۆ و لەسەر هێڵی سۆسیالیستی دیموکراتی و ئازادی ژنان و کۆمەڵگای ئیکۆلۆژی، بەڵام ئەمڕۆ هزری رێبەر ئاپۆ بووەتە هێڵێک کە لە جیهاندا گەشاوەتەوە.

زیندانەکان لە هەنگاوەکەدا بە ڕێبازی بەرخۆدانی چالاک بوون

کاتێک بابەتەکە بووەتە ئازادی ڕێبەرایەتی و بەرەوپێشچوونی تێکۆشانی ئازادی، زیندانەکان هەمیشە بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆ گرتووە و بە ڕۆحی ١٤ی تەمووز و شێوازی بەرخۆدان لە زینداندا بەشداری تێکۆشان بوون. لە راگەیاندراوەکەماندا لەسەر هەنگاوی کاتی ئازادی، هەرچەندە ئێمە داوای زیندانمان کرد، هەڤاڵانمان کە لە زیندانەکاندا بە مانگرتن لە خواردن چالاک بوون، ڕۆڵی گرنگیان لە پرۆسەی هەنگاوەکەدا گێڕاوە و ئەرکەکانیان جێبەجێ کردووە.

بەرخۆدانی گەلی کورد و هێزە دیموکراتییەکان دیواری ترسیان تێکشکاند

هەنگاوی ئێمە "بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم، داگیرکاری، کاتی ئازادی" تێکۆشانی دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە تورکیا و باکوری کوردستان کردووەتە ڕۆژەڤ و سەرەڕای هێرشی قورسی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بەردەوامە. سەرەڕای هێرشەکانی سەر ژنان، گەنجان، هەدەپە و هێزە دیموکراتییەکان، تێکۆشانی گەلی کورد و هێزە دیموکراتییەکان، لە هەموو دەڤەرێک تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی سودی لە بەرخۆدان وەرگرتووە و تا ڕادەیەکی بەرچاو دیواری ترسی دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە تێکشکاندووە.

هەنگاوی "کاتی ئازادی" لە باکوری کوردستان، لە کاتێکدا کە کۆڤید-19 زۆر زیاد بوو، لە ٨ی مارسدا ژنان، لە نەورۆزدا ، لە بنەڕەتدا ژنان و هەموو گەلی کورد وەڵامی ئەو هەنگاوەیان دایەوە و بەشدارییان کرد. لە ٨ی مارس و نەورۆزدا، سووربوونی ژنان و گەنجان و گەلی کورد بۆ ئازادکردنی ڕێبەرایەتی و کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی لە چوار پارچەیەکی کوردستان زۆر بە توندی نیشان دراوە بە پێچەوانەوە فشار و دەستدرێژی لە نێوان خەڵکدا بووە هۆی تەقینەوەی توڕەیی و هێزێکی گەورەی ئازادی، بەو پێیەش هێرشەکانی فاشیزم بە ئامانجی تۆقاندنی خەڵک شکستی هێناوە.

پێش هەموو شتێک تیرۆری دەنیز پۆیراز، لە دژی هێرش و فشارەکانی ئاکەپە – مەهەپە، پەرەسەندنی تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی تورکیا و دیموکراسی، بە هەموو تورکیا و جیهان نیشانی دا کە کۆتایی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە نزیکە. لەناو کۆمەڵگای تورکدا ئەو بیرۆکەیەی کە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لاواز بووە و کۆتایی هاتووە پەرەی سەند، هەروەها تێکۆشانی دژی دەسەڵات خێراتر کردووە. ئەم هەڵوێستە لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان واقیعێکی وەها کۆمەڵایەتی و سیاسی هێناوەتە ئاراوە بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر حوکمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە. هەنگاوی 'کاتی ئازادی' رۆڵێکی گەورەی بینیوە کە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بکەوێتە ئەم دۆخەوە.

لە هەنگاوەکەدا رەنجێکی گرنگی گەلانی ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە

لە سەرکەوتنی هەنگاوی 'سەردەمی ئازادی' دا رۆڵێکی گرنگی گەلانی ڕۆژئاوا، باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە. گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ئەوەی کورد و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکیان هەبێت، هەمیشە بۆ تێکشکاندنی هۆشمەندیی فاشیستی قڕلکەر لە تورکیا کاریان کردووە، بۆ ئەوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادی' سەرکەوتوو بێت. خەبات بە بیرۆکەی کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی و چارەسەرکردن و زامنکردنی پرسی کورد لە هەموو شوێنێک و دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوین دیموکراتیزەکردنی تورکیایە و بە چارەسەری پرسی کورد لە باکوری کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە. لە بەرەوپێشچوونی ئەو هەنگاوەدا ئەم هەڵوێستە ڕێکخستن و تێکۆشانی گەلانی ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریای لە دژی هێرش و داگیرکاری بەهێزتر کردووە.

گەلەکەمان لە ئەوروپا ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆی گێڕا بۆ بەردەوامیدان بە هەنگاوەکە

گەلەکەمان لە ئەوروپا کە نوێنەرایەتی یەکێتی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات، ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان گێڕا لە هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' دا. سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی بەهۆی کۆڤید١٩ دروست بووە، هێزێکی کاریگەریان داوە بە هەنگاوی ئازادی. بۆ ئەوەی لە سەرانسەری جیهاندا خاوەنداری لە هەنگاوی ئازادی ڕێبەرایەتی بکرێت و ببێتە رۆژەڤ، ڕۆڵی گرنگیان هەبووە. لە نیشاندانی ڕووی ڕاست و دروستی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، بۆ ئەوەی گەل و هێزە دیموکراتییەکان ڕوون بکەنەوە و لە دژی ئەو هێزە شەڕ بکەن گەلەکەمان لە ئەوروپا دەیان ساڵە بۆ پاراستنی بوونی گەلی کورد، ئازادی و ئازادی ڕێبەرایەتی لە هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' بەشداری ئەم تێکۆشانە بوون. گەلەکەمان لە ئەوروپا دەریانخست کە ئەوان بەهێزترین دەنگ و بەهێزترین لایەنگری گەلەکەمانن لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

گەلی باشووری کوردستان بە هەموو ئاستەنگەکانەوە هەنگاویان ناوە

گەلەکەمان لە باشووری کوردستان بە دروشمی 'کۆتایی بە داگیرکاری بهێنن و کاتی کوردستانە' بەشداری هەنگاوی ئازادی بوون. گەلەکەمان لە باشووری کوردستان لە هەموو دەرفەتێکدا ڕایانگەیاندووە، کە دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و دژی بنکەکانی دەوڵەتی تورکن لە باشووری کوردستان. ئەوان دەزانن کە دەوڵەتی تورک ئامانجی نەهێشتنی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردە و گەلەکەمان لە باشور هەمیشە بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی لە کەسایەتی ئاکەپە و مەهەپە لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییە شەڕیان کردووە. هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە داگیرکاری دەربڕیوە و هەمیشە لە خەبات و تێکۆشانی پاراستنی کوردستان ئاستەنگی بۆ دروست بووە. پەدەکە ڕێگری لە تێکۆشانی گەلی باشور کردووە. لە دژی داگیرکاریی وەک ئەوەی دەوڵەتی تورک مەترسی نەبێت بۆ سەر کوردستان، وەک ئەوەی لەدژی ئەو بێت، رێگری لە چالاکیەکان کردووە. وەک ئەوەی هەر چالاکیەک دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بێت دژی ئەوە، هێرشی کردووەتە سەر چالاکییەکان. هەموو هێزە سیاسییەکان و خەڵکی جیهان ئاکەپە بە دوژمنی دیموکراسی و کورد دەزانن، بەڵام ئەم هەڵوێستەی پەدەکە خزمەتی بە هێرشی داگیرکەرەکانی دژ بە گەلی کورد کردووە و یارمەتیدەرە بۆ شاردنەوەی ڕووی ڕاستەقینەی داگیرکاریی بۆسەر باشووری کوردستان. بەڵام گەلی باشوری کوردستان سەرەڕای فشار و ئاستەنگییەکانی سەریان، لە هەموو دەرفەتێکدا هەڵوێستی خۆیان لە دژی داگیرکاری نیشان داوە و هێزیان داوە بە هەنگاوی کاتی ئازادی.

خەڵکی مەخمور و شەنگال وەک گەلێک کە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە زۆرترین هێرشی کردووەتە سەر، هەمیشە پشتیوانیان لە هەنگاوی ئازادی کردووە، لە دژی ئەو هێرشانە لە خەبات بەردەوام بوون و هەڵوێستیان وەرگرتووە و بوونەتە نموونەیەک بۆ گەلی کورد. هەروەها مانگرتن لەخواردن لە مەخمور و لاڤریۆ بووەتە گرنگترین چالاکی کە هەنگاوی کاتی ئازادی بەهێز کردووە.

خەڵکی ڕۆژهەڵات لە هەنگاوەکەدا جێگەی خۆیان گرت

هەروەها گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم هەنگاوەدا بە دروشمی 'کۆتایی بە سێدارەدان، سەردەمی دیموکراسییە' جێگای خۆیان گرتووە. گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێکۆشانی دژ بە دەوڵەتی تورک بە تێکۆشانی ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بینیوە. بەو بیرۆکەیەی کە دەوڵەتی تورک پێشەنگە لە دوژمنایەتیکردنی کورد لە هەموو دەرفەتێکدا دەوڵەتی تورک دەڵێت، کە دژی تێکۆشانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. لەم دواییانەدا هێرشەکانی لە دژی ئەو هێزە سەربازیی و سیاسیانەی کە بۆ ئازادی خەڵکی ڕۆژهەڵات شەڕ دەکەن، زیاتر کردووە.

گەریلا بە هەموو توانایەوە بەشداری هەنگاوەکە کرد

بێگومان گەریلاکانیش وەک هەنگاوێکی دیکە بە هەموو هێزێکەوە بەشداری ئەم هەنگاوەیان کردووە. لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی قورس لەلایەن دوژمنانی داگیرکەر و بکوژەوە، بوێرییەکی گەورەیان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە پیشانداوە. ڕۆژی ١٠ی شوبات حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە هێرشکردنە سەر گارێ ویستیان گورزی قورس لە هێزەکانی گەریلا بدەن و سەرکەوتن بۆ خۆیان ڕابگەیەنن، هێرشێکی لەناوبردنیان ئەنجامدا لەدژی گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان. بەمەبەستی گورز وەشاندن لە گەریلاکان، چەکی کیمیایی، هەموو جۆرە چەکێکی بەکارهێنا، بە هەلیکۆپتەرەکان هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی گەریلا، بەڵام لەناکاو شەوێک هەڵهاتن. کاتێک دەیانویست گەریلاکان تێکبشکێنێت و دیلەکان ڕزگار بکات، لەگەڵ شەهیدبوونی چەند هەڤاڵێک، هەموو دیلەکانی شەڕی کوشت، نەک تەنها لە دژی گەلی کورد و مرۆڤایەتی، بەڵکو دژی گەلانی تورکیاش تاوانی ئەنجامدا.

لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هێرشێکی داگیرکەریان کردە سەر هەریمەکانی پاراستنی میدیا بۆ ڕێگریکردن لەو شکست و هەڵوەشاندنەی کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رووبەرووی بووەتەوە. فاشیزمی ئاکەپە و مەپەهە لەگەڵ پەدەکە گەمارۆی ناوچەکانی گەریلای دا، ویستی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی گەریلا ببڕێت و رێگری لە بردنی هەموو جۆرە لۆجیستییەک بکات، بەڵام بەرخۆدانی گەریلا چوار مانگ و نیوە بەردەوامە و فاشیزم لە رووی سەربازی و سیاسیەوە تێکچووە.

لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە دژی هێرشە داگیرکەرەکان بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەسەرپێی، ئەو بەرخۆدانەی گەریلاکان، ئامانجە سیاسییەکانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ڕاگرتووە، بەهێزترین پشتیوانی لە هەنگاوی "کات کاتی ئازادیە" کردووە. ئێمە بە ڕێزەوە یادی هەموو ئەو تێکۆشەرە ئازادیخوازانە دەکەینەوە کە لە دژی حوکمی فاشیستیی قڕکەر و داگیرکەر شەهید بوون.

گەشەدانی گەورە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدران

هەنگاوی یەک ساڵەی ئازادی ئاشکرای کردووە، کە ئەو هەنگاوەی کە لە کاتی خۆیدا دەستی پێکردوە، ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە رێگریکردن لە حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە. ئەگەر هەنگاوێکی لەو جۆرە رانەگەیەندرایە و لە هەر چوار پارچەی کوردستان هێزی تێکۆشانی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکانمان لەدژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە نەوەستانایە، ئەم دەسەڵاتە فاشیستە ئەمڕۆ ئەنجامی ئەرێنی دەبوو و ڕەنگە ئەمڕۆ دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە بەهێز بوایە. ئێمە نە یەکڕیزی گەلی کورد و نە تێکۆشانی هاوبەشی هێزە دیموکراسیخوازەکان و گەلانیشمان بەم ئاستە نەدەبینی. هەنگاوی کاتی ئازادی رێگری لە دۆخی نەرێنی کرد، هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ نزیکتر کرد. ئیرادەی گەلی کورد بەهێزتر بووە و لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە تێکۆشانێکی بەهێزدا خەبات دەکرێت، ئەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە داگیرکارییەکە لە ماوەیەکی کورتدا کۆتایی دێت.

هەنگاوی ئێمە لە ساڵێکدا حکومەتی ئاکەپە و مەهەپەی هەژاند، لاوازیان کرد و گەیاندیە ئاستی هەڵوەشاندن، بەڵام لەناو نەچوو. گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی لاواز بوو، بێ بنەما و بێ مانا بوو و پێشکەوتنێکی بەرچاو بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، بەڵام گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. هەڵوێست و تێکۆشانی گەل لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی قڕکەری تورک و چەوسێنەر بەم هەنگاوە سەریهەڵداوە، بەڵام داگیرکاری و هێرشەکان هێشتا بەردەوامە.

دەستکەوتەکان بەخەباتی ڕێکخراوەیی بەدەستدەهێنرێن

گەلی کورد و دۆستەکانیان، هێزە دیموکراتییەکان، بە تەنها لە خەباتی ڕێکخراوەییدا ئەنجام بەدەست دەهێنن. هەنگاوی یەک ساڵە نیشانی داوە کە ئەگەر تێکۆشان کەمێک زیاتر پەرە پێبدرایە، دەگەیشتە هەموو ئامانجەکانی. لەم بارەیەوە هێشتا کەموکوڕی لە تێکۆشاندا هەیە. دەکرێت لە دژی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە، لایەنە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیش کاری لەسەر بکرێت. پارادیگمای سەرۆکایەتی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە کە ئەنجامی زیاتر لە ئەمڕۆ بەدەست بهێنێت. بەڵام ئەوە ڕاستییەکە کە ئێمە کاریگەری و پێشکەوتنێکی هاوشێوەمان دروست نەکردووە لە ڕووی فیکری و سیاسیەوە گەلی کورد و هێزە دیموکراتیەکان دەرفەتی ئەوەیان هەیە کە بە هەموو شێوەیەک لەسەر زەمینەی ڕەوا و دادپەروەرانە سەرکەون. کە لە مێژوودا وێنەی نەبێت. دوژمنانی کورد و دێموکراسی قڕکەر و داگیرکەریش لە قەیران و لاوازی سەردەمی خۆیاندا دەژین. ئەم ڕاستییە دەبێت باش ببینرێت، لە ساڵی دووەمی هەنگاوەکەدا بە باوەڕی سەرکەوتنی گەورەی رێکخراوەیی، ئەگەر هەموو هێزەکان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەشدار بن لە تێکۆشاندا، دیارە گەورەترین دەستکەوت لە مێژوودا بەدەست دێت.

لە دووەمین ساڵی هەنگاوماندا ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵوەشێنینەوە و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەین و داگیرکاری لە هەموو پارچەکانی کوردستان کۆتایی پێ بهێنین. هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە نەک هەر تورکیا دیموکراتیزە دەکات و پرسی کورد چارەسەر دەکات، بەڵکو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دیموکراتیزە دەکات ، هەڵوەشانەوەی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەرفەت و ئەرکێکی مێژووییە بۆ گەلی کورد و هێزە دیموکراتییەکان.

لە کوردستان و تورکیا و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پرسانەی کە بوونەتە گرێ کوێرە چارەسەر دەبن، سیستەمێکی دیموکراتیکی ئەڵتەرناتیڤ دروست دەبێت، کورد هەیە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ شەڕ دەکات، هەروەها  گەل و هێزەکانی دیکە کە لەگەڵ کورد دەبنە هاوپەیمان. داوا لە گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، کە لە ساڵی دووەمی 'کاتی ئازادی' دا بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان یەکبگرن، تێکۆشان لەسەر ئەم بنەمایە پەرە پێبدەن، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە هەڵبوەشێنن.  کوردستانێکی ئازاد و تورکیایەکی دیموکراتیک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک دروست بکەن"

ف.ق