کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە دەربارەی قەدەغەی زمانی کوردی لە عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: لە پێش چاوی جیهان، تورکی و عەرەبی وەک زمانی فەرمی لە شار و قەزاکانمان پەرەی سەندووە و ئەو زمانانە بەسەر منداڵانی کورددا دەسەپێنرێت. سەرەڕای ئەو هێرشە جەستەیی و کۆمەڵکوژیەی کە لە دژی گەلەکەمان بەڕێوەدەچێت، دەیانەوێت بەو جۆرە شێوازانە کوشتاری کەلتوری لەدژی گەلەکەمان ئەنجام بدەن. بێگومان گەلی ئێمە ئەو نائەخلاقیە قبوڵ ناکات و لەبەرانبەر هەموو جۆرە کۆمەڵکوژییەکی جەستەیی و کلتوری دەوەستێتەوە."
هەروەها کۆمیتەکە بانگەوازێکی لە گەلی کورد کرد و وتی: ئێمە کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە هەموو ئەو کار و هێرشانەی دژ بە گەلەکەمان ڕەتدەکەینەوە و بە توندی ئیدانەیان دەکەین. دیسان داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لە دژی ئەم سیاسەتە قڕکەرەی دژی گەلەکەمان هۆشیار بن و بە هەموو شێوەیەک تێکۆشانی خۆیان پێشبخەن"
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و بکوژ سیاسەتی لەناوبردن و کۆمەڵکوژی لە دژی گەلەکەمان پەیڕەو دەکات. بۆ بەدیهێنانی ئەم سیاسەتە هیچ سنوور و بەها و پێوەرێکی مرۆڤایەتی ناناسێت. لەسەر بنەمای ئەم سیاسەتە، لە وڵات و دەرەوەی وڵات، لە هەر شوێنێک دەرفەت و بەها و دەستکەوتی گەلەکەمان هەبێت، هێرش دەکرێتە سەری و دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، بۆ تێکشکاندنی گەلی کورد، هەموو هێز و دەرفەتەکانی خۆی بەکاردێنێت. لەم دۆخە جیهانییە نوێیەدا، بۆ ئەوەی کۆمەڵگای ئێمە وەک نەتەوە و کۆمەڵگا نەناسرێت، یان ماف و پێگەی نەبێت، هەموو شتێک دەکات. لەگەڵ داگیرکردنی هەموو شوێنێک کە دەستکەوتەکانی گەلەکەمانی تێیدایە، هەموو جۆرە هێرشێک دەکرێتە سەر گەلەکەمان. سەرەڕای هێرشی جەستەیی، بە هەموو جۆرە کۆمەڵکوژی و وێرانکارییەکی کەلتورییەوە، هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان.
خەڵکی بەنرخ و شکۆدارمان، پێش هەموو شتێک دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و بکوژ، دوژمنانی گەلەکەمان بەو هێرشانە، وەک ئەوەی لە سەدەی ڕابردوودا کردوویانە، جارێکی تر دەیانەوێت لەسەر زەوی بەناوی کورد و کوردستانەوە هیچ شتێک نەهێڵن. دەزانرێت ئەوانەی رێگری لەمە دەکەن، یان ناهێڵن ئامانجەکانیان بەدەست بهێنن، تەڤگەری ئازادییە. بۆیە بە هەموو هێز و ئامرازێکیانەوە هێرش دژی تەڤگەری ئازادی ئەنجام دەدەن. سەرەڕای ئەو هەموو هێرشە نامرۆڤانە و دڕندانەیەی کە لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی دەکرێت، ناتوانن ئامانجەکانی خۆیان بەدەست بهێنن. بۆیە ناچارن سەرەڕای ئەو هێرشە دڕندانەیە پەنا بۆ ڕێبازی شەڕی پیسی تایبەت بەرن و دەڵێن، 'کورد برای ئێمەیە، ئێمە کێشەمان لەگەڵ کورددا نییە، ئامانجمان لە شکستپێهێنانی کورد نییە و تەنها دەمانەوێت پەکەکە ببەزێنین'. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو کەس باش دەزانێت کە پەکەکە ئیرادەی رێکخستنکراوی هەموو گەلی کوردە لە هەر چوار پارچەی کوردستان. بۆیە بۆ ئەوەی بتوانین گەلەکەمان تێکبشکێنین، یان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی کەلتوری و جەستەیی ببینەوە، دەبێت لە پلەی یەکەمدا پەکەکە ببەزێنن. ئەگەر پەکەکە لەناوببرێت، گەلی کورد تێکدەشکێت. زۆر ئاشکرایە کە ئەم لێدوانانە درۆ و بێ بنەمان. بەو قسەی وەک کێشەکانی ئێمە لەگەڵ کورددا نییە، کێشەی ئێمە لەگەڵ پەکەکەیە، دەیانەوێت دوژمنایەتی خۆیان بەرامبەر بە گەلەکەمان بشارنەوە و قرکردنی گەلی کورد بە ڕەوا نیشان بدەن. هەرچەندە ڕاستیەکە زۆر ڕوونە، وەک دەزانن و پەیڕەوی دەکەن، بەڵام هەندێک هێزی ژکوردی، وەک پەدەکە و هاوپەیمانەکانی، هاوکاری و هاوپەیمانن لەگەڵ ئەو سیاسەتە پیسەی دژی کۆمەڵگای ئێمە بەڕێوەدەبرێت. دەبێت باش بزانرێت ئەوانەی هاوپەیمانییەکی لەو جۆرە لەگەڵ دوژمنانی گەلەکەمان پێکدەهێنن، زیاتر لە دوژمن زیان بە داخوازی و دەستکەوت و دۆزی ئازادی گەلەکەمان دەگەیەنن.
گەلی شکۆمەندمان: وەک دەزانن پێش هەموو شتێک دەوڵەتی تورکی دوژمنی گەلەکەمان، لە کوردستان لە هەموو جێگەیەک هەبوون ودەستکەوتەکانی گەلەکەمان قبوڵ ناکات. بۆیە لە هەر شوێنێک بێت هێرش دەکەن و دەیانەوێت دەستکەوتەکانی گەلەکەمان تێکبشکێنن. ئەمە ڕاستە لە هێرش و پەلامارەکانی سەر شار و ناوچەکانی باکوری کوردستان، بۆ سەر کەرکوک، شەنگال، مەخمور، کۆبانێ، عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی و لەم دواییانەدا بە هێرشی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە باشووری کوردستان ئەو هێرشانە بۆ سەر گەلەکەمان بێ گومان لەگەڵ چەند هاوپەیمانیەکی هەرێمی و نێودەوڵەتی ئەنجام درا، لە هەموو هێرشێکدا هەندێک لایەنی کوردی و خائین کە هاوپەیمانیان لەگەڵ دوژمنی گەلەکەماندا کردووە. ئەمەش وای کرد کە هێرشەکان بەردەوام بکەن و لە هەندێک شوێن سەرکەتوو بن. بۆ لاوازبوونی هێز و بەرخۆدانی نەتەوەیی گەلەکەمان، کە دەنگی نێودەوڵەتی لاواز کرد و ویستیان کە ئەو هێرشانە شەرعیەت پێ بدرێت. هەمان هێزە هاوبەشەکان بەناوی کوردەوە لەگەڵ دوژمندا جێی خۆیان گرت، دەڵێن کە ئەو هێرشانەی بە تەنها لەدژی پەکەکەیە و لەدژی گەلی کورد نییە. ئەو هێزانە تاوەکو ئێستاش هاوبەشی ئەو سیاسەتە قڕکەرە دەکەن کە لە بەرانبەر گەلەکەمان ئەنجام دەدرێت و هاوکاری دوژمن دەکەن.
گەلی شکۆمەندمان: وەک دەزانن دەوڵەتی تورکی قڕکەر لەگەڵ چەتەکانیدا بە ئامانجی داگیرکردن و کۆمەڵکوژی چەندین هێرشی توند و دڕندانەیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ناوچە ئازاد و خۆبەڕێوەبەرییەکانی وەک عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانییەوە داگیرکران. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا هەزاران کورد لەگەڵ شەڕڤانانی خۆیاندا شەهیدکران و سەدان هەزار کورد ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن. لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ماڵ و موڵکی کورد وێرانرکان و هەموو ماڵ و موڵکیان دەستی بەسەردا گیرا. سەرەڕای داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی گەلەکەمان، کردەوەی وەک دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، ڕفاندنی کچانی کورد، دزی، دەستگیرکردن، ئەشکەنجە و کوشتن لەو ناوچانەدا بەردەوامە. سەرەڕای چەتەکان و بنەماڵەی چەتەکان، سەدان هەزار خێزانی عەرەب و تورکمان و هتد... لەو شوێنە کوردیانەدا نیشتەجێکران. سەرەڕای ئەم کردەوانە هەموو دەزگاو و ڕەمز و پیرۆزیەکانی گەلەکەمان لەناوبران. دەوڵەتی بکوژ و چەتەکانی فشار لەسەر کورد زیاد دەکەن و بە ڕێگەی دژە مرۆییەوە کورد لە شوێنەکانی خۆیان دەردەکەن. هەرچەندە ئەم کارانە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی قبووڵ کراون، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئەو کردەوانە بێدەنگی هەڵبژاردووە. دەوڵەتی تورک هێز لەمەوە وەردەگریت و رۆژ بە ڕۆژ لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی گۆڕانکاری دیمۆگرافیی ئەنجام دەدەن. خراپتر و مەترسیدارتر لە کۆماری عەرەبی ڕژێمی بەعس، سیاسەتی تەتریک و تەعریب لەو ناوچە کوردیانەدا بەڕێوەدەبەن. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و بکوژ، کە کۆمەڵکوژی جەستەیی و کەلتووریی گەلی کوردی کردووەتە ئامانجی خۆی، وەک درێژەپێدەری ئەم سیاسەتەی، ئەم دواییە لە عەفرین، زمانی کوردی بە تەواوی لە پرۆگرامی پەروەردە دوورخستەوە. هەرچەندە شوێنە کوردییەکانیان داگیرکرد و بە هەموو شێوەیەک کاری دژە مرۆییان لە دژی کورد ئەنجامدا، بەڵام بەم دواییانە زمانی کوردیان لە گەلەکەمان قەدەغە کرد. لە بەردەم چاوی جیهان لە شار و قەزاکانماندا تورکی و عەرەبی وەک زمانی ڕەسمی گەشەیان کردووە و ئەم زمانە بەسەر منداڵانی کورددا دەسەپێنرێت. سەرەڕای ئەو هێرشە جەستەیی و قڕکردنەی کە لە دژی گەلەکەمان بەڕێوەدەچێت، دەیانەوێت بەو جۆرە شێوازانە قڕکردنی کەلتوری لەدژی گەلەکەمان ئەنجام بدەن. بێگومان گەلی ئێمە ئەم بێرێزیە قبوڵ ناکات و لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێکی جەستەیی و کەلتوریی بەرخۆدان دەکات.
لە پێش چاوی جیهان، تورکی و عەرەبی وەک زمانی فەرمی لە شار و قەزاکانمان پەرەی سەندووە و ئەو زمانانە بەسەر منداڵانی کورددا دەسەپێنرێت. سەرەڕای ئەو هێرشە جەستەیی و کۆمەڵکوژیەی کە لە دژی گەلەکەمان بەڕێوەدەچێت، دەیانەوێت بەو جۆرە شێوازانە کوشتاری کەلتوری لەدژی گەلەکەمان ئەنجام بدەن.دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەموو شێوەیەک لەدژی گەلی کورد هێرش ئەنجام دەدات. دوبارە ئاشکرا بووەتەوە ئەو قسەیەی دەلێن، ئێمە لەدژی کورد نینن و لەدژی پەکەکەین، درۆیەکی گەورەیە. هۆکاری هێرشکردنە سەر پەکەکە ئەوەیە کە وەک ئیرادەیەکی رێکخستنکراو لەدژی پیلان و کردەوەکانیان دەوەستێتەوە. دۆست و دوژمنان ئەمە باش دەزانن کە تاوەکو پەکەکە هەبێت پلانی قڕکردن لەسەر گەلەکەمان جێبەجێ نابێت.بە پێچەوانەوە، رۆحی تێکۆشەری تەڤگەری ئازادی رێپێوانی گەلەکەمان بۆ ئازادی و دیموکراسیی رۆژ بە رۆژ دەگەیەنێتە سەرکەوتن.
ئێمە کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە هەموو ئەو کردەوە و هێرشانەی دژ بە گەلەکەمان ڕەتدەکەینەوە و بە توندی ئیدانەیان دەکەین. داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لە دژی ئەم سیاسەتەی قڕکردن، لە دژی گەلەکەمان هۆشیار بن و بە هەموو شێوەیەک تێکۆشانی خۆیان پێشبخەن"
ف.ق