کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە و پاژک داوای کۆتاییهێنان بە مانگرتنی زیندانیان کرد

کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە و پاژک، بە ئاماژەدان بەوەی کە تێکۆشانی مانگرتووان بۆ هەڵمەتەکە تێرکەر بووە، داوای لە زیندانیان کرد لە کۆتایی یەکەمساڵی هەڵمەتی “کات کاتی ئازادییە”، کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بێنن.

ئەمڕۆ کۆمیتەی زیندانیان پەکەکە و پاژک، پەیامێکی ئاراستەی زیندانیان دۆزی پەکەکە و پاژک کرد کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، ٢٩٨ ڕۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە ١٢ی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠ هەڵمەتی “کات کاتی ئازادییە”ی لەدژی گۆشەگیریی، فاشیزم و داگیرکاریی ڕاگەیاند و هەڵمەتەکە ساڵێکی تێپەڕاندووە و هاتووە: چالاکیی مانگرتنی ساڵی ٢٠١٨ بووە هۆی ئەوەی دوای هەشت سال پارێزەران بتوانن چاویان بە ڕێبەر ئاپۆ بکەوێت، ڕای گشتی دیموکراتی تورکیاش خاوەنداریی لە چلاکییەکان کرد، جارێکی دیکە دیداری پارێزەران و خانەوادە ئاستەنگ کرایەوە و نەیانتوانیی بەردەوامیی بە گۆشەگیریی بدەن و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بووە ڕۆژەڤ، چێتر بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکرێت.

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە کە لە چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات کورد و دۆستانیان خاوەندارییان لە هەڵمەتە کردووە و هاتووە: تێکۆشان لە زیندانەکاندا وەک هەمیشە هێزی بە هەڵمەتەکە بەخشیوە و لە بە ڕۆژەڤ کردنیدا ڕۆڵێکی مێژوویی گیڕاوە و سەرەڕای هەموو فشارەکان بەردەوامییان بە چالاکییەکەیان داوە، هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێیەوە، ئەم هەڵمەتە لە ساڵی ٢٠٢١ـدا بۆ  گەیشتن بە ئامانجی خۆی ڕووداوی گرنگ پێکدێنێت.

لە بەردەوامیدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە زیندانەکاندا ٢٤ کاتژمێر تێکۆشان دەکرێت، هەڤاڵانی ژن و پیاو، دەیان ساڵە بە ڕۆحی ١٤ی تەمموز و لە بەرامەبەر هەموو شێوەکانی زۆر و فشار تێکۆشان دەکەن و هاتووە: لە ساڵی ٢٠٢١ـدا گەلی کورد لە هەموو شوێنێکدا، هەڵمەتی ‘کات کاتی ئازادییە’ زیاتر بەهێز دەکەن، گەریلاش لە قۆناغێکی مێژوویدا بەرپرسیارێتی خۆی بە فیداکارییەکی گەورە بەجیدێنێت.

لە بەشیکی دیکەدا هاتووە: کاتێک هەموو ئەم ڕاستییانە دەخەینە بەر چاو، هەڤاڵانمان لە زیندان، هەمیشە لەدژی مشەخۆریی و قڕکردن لەناو تێکۆشانێکدان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ‘کات کاتی ئازادییە’ و بە چالاکیی مانگرتنیان، پشتیوانیی لە هەڵمەتەکە دەکەن، ئێمە  بە تێرکەری دەبینین، چونکە هەڤاڵانمان لە زینداندا لە پێکهێنانی هەڵەمتەکەدا و بەهیزکردنی ڕۆڵێکی زۆر گەورەیان گیڕاوە، باوەڕمان وایە کە لە یەکەمین ساڵی هەڵەمەتەکەدا هەڤاڵانی زیندان، کۆتایی بە چالاکییەکانیان دێنن، گۆمانێک تێدا نییە کە ئەم هەڤاڵانە بە شێواز و ڕێبازی جیاواز و بەهێزتر بەشداریی هەڵمەتەکە دەبن، لە خۆیدا بەرخۆدانی هەمیشە بەردەوامیان، هەمیشە هێزی بە تێکۆشانی جەنگاوەرانی ئازادی، هەموو گەل، گەنجان و ژنان بەخشیوە.

لە کۆتاییشدا هاتووە: سڵاو لە هەموو بەرخۆدێرانی ژن و پیاو، لە زیندانەکاندا دەکەین و بە هۆی فیداکارییەکانیان لە هەڵمەتی “کات کاتی ئازادییە” پیرۆزباییان لێدەکەین، وەک هەمیشە لە هەموو تێکۆشانێکدا سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ف.ق