کەرکوک: سەربازێکی عێراقی لەلایەن داعشەوە کوژرا و ٧ کەسیش بریندار بوون
چەتەکانى داعش هێرشیانکردە سەر گوندێکى سەر بە شارەدێى سەرگەڕان لە باشووری شاری کەرکوک و بەهۆیەوە سەربازێکى عێراقى کوژرا و حەوت کەسى دیکەش برینداربوون.
چەتەکانى داعش هێرشیانکردە سەر گوندێکى سەر بە شارەدێى سەرگەڕان لە باشووری شاری کەرکوک و بەهۆیەوە سەربازێکى عێراقى کوژرا و حەوت کەسى دیکەش برینداربوون.
شەوى ڕابردوو چەتەکانى داعش هێرشیانکردە سەر گوندى شحل قەدیم، کە سەر بە شارەدێى سەرگەڕانە لە باشووری شاری کەرکوک و لە ئەنجامدا سەربازێکی فیرقەی ١٤ى سوپاى عێراق بەناوی ‘مەحمود سەبعاوی’ کوژراوە و حەوت کەسى دیکە لە سەرباز و هاوڵاتی مەدەنەیی، برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، دانیشتووانی گوندەکە ڕوبەرووی چەتەکان بوونەتەوە و چەتەکان هاوڵاتییەکیان ڕفاندووە.
جێگەى ئاماژەیە، شەوی ٣١ی ئابیش، چەتەکانى داعش هێرشیانکردە سەر گوندى ئیسڵاح لە سنووری شارەدێی گوڵاڵە ى سەر بە شارۆچکەى خانەقین و شەڕ و ڕووبەڕووبونەوە ڕوویدا و لە ئەنجامدا سەربازێکى سوپاى عێراق و دوو هاوڵاتى مەدەنیی، برینداربوون.
ف.ق