لە چەولیگ دوو گەنج هەوڵی خۆکوشتنیاندا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
لە چەولیگ دوو ژنی گەنج هەوڵی خۆکوشتنیاندا و یەکێک لە ژنەکان گیانی لەدەستدا.
لە چەولیگ دوو ژنی گەنج هەوڵی خۆکوشتنیاندا و یەکێک لە ژنەکان گیانی لەدەستدا.
ژنێک بە ناوی دیجلە کە تەمەنی 18 ساڵ بوو، لەگەڵ خێزانەکەیدا گرفتی هەبوو، لە ناوچەی کانیرەشی چەولیگ، گوایە دوێنێ هەوڵی خۆکوشتنی داوە. دیجلە گەیەنرا یە نەخۆشخانەی چەولیگ و ڕاگەیانرا کە باری تەندروستی باشە و لە نەخۆشخانە چووەتە دەرەوە.
لە لایەکی ترەوە گوایە ژنێک بەناوی زەهرا سومەنی (27) ساڵ کە لە ناوەندی چەولیگ دەژیا، چوار ڕۆژ پێش ئێستا هەوڵی خۆکوشتنی داوە. ڕاگەیەنرا دواتر گیانی لە دەستداوە. باس لەوە کراوە کە سومەن ڕووبەڕووی توندوتیژی دەروونیی هاوژین و خێزانەکەی بوەتەوە.
ف.ق