ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەری کرد و ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد لە قۆناغێکی چارەنوسسازدایە و وتی: "ئەم قۆناغە بۆ گەلی کورد زۆر هەستیارە. چونکە یەکەمجارە لەم سەدەیەدا دەرفەتی لەم شێوەی بۆ دەڕەخسێت بەوەی ناسنامە، ئازادی و هەبوونی خۆی بگەیەنێت بە ستاتۆیەک. بەڵێ، شەڕی جیهانی زۆر سەختە. هێرشێکی زۆر و مەترسیمان لەسەر هەیە، هەموو ئەمانەش جدییە. بەڵام ئەوەندەش دەرفەتی سەرکەوتنمان هەیە. ڕێبەرایەتییمان هەیە. خاوەنی عەقڵێکین کە دەمانگەیەنێتە ئازادی. لەدەوری ئەم عەقڵە کۆببینەوە. یانی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە، تێبکۆشیین و سەرکەوین."
هێلین ئومێد باسی لەوەکرد گەریلاکانی ئازادی کوردستان شەڕی ئازادی بەڕێوەدەبن و وتی: "دەتوانم بڵێم شەڕێکی سەخت هەیە و پێویستە هەموو کەسێک هەست بەمە بکات. کۆمەڵگەی کورد، کەسانی دیموکراتیک و هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا گەر هەڵسەنگاندنی ویژانی دەکەن، با بڕواننە پرۆسەی ئیمراڵی و دۆخی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. با دۆخی شەڕ ببینن. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرخۆدانێکی بە شکۆ بەڕێوەدەچێت. هیچ هێزێک بوونی نیە بتوانێک لە بەرامبەرمان خۆی ڕاگرێت. لەسەر بنەمای تەکنیکی لە دژی کۆمەڵگەی کوردستان، جوگرافیا و هێزەکانی ئازادی کوردستان شەڕ دەگوزەرێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمەی زانیبێت."
هەڵسەنگاندنەکانی هێلین ئومێد بەم شێوەیە:
" پێشەکی سڵاو و خۆشەویستی خۆمان دەنێرین بۆ ڕێبەر ئاپۆ. ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەممان تێپەڕکرد. کەوتینە ناو ساڵوەگەڕی ٢٧هەمینی پیلانگێڕییەکەوە و تێکۆشانمان بەردەوامە. بانگەوازی لەهەموو کەسێک دەکەم پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکان لەسەر سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەو سیستەمە هەڵسەنگێنن.
یەكێک لە پرسە هەر بنەڕەتییەکانی ئەم سەدەیە، نەمانی واتاداریی و ماناپێدانە بە شتەکان. ئاستی مانادان بە ژیان و ئەو شتانەی دەڵێین زۆر لاواز بووە. ئەو شتەی مرۆڤ دەکاتە مرۆڤ، هێزی مانەبەخشینە. سیستەمی قڕکاری ئیمراڵی و تێکۆشانەکان لە دژی ئەوە، ئەوەی دەیخوێنینەوە لە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆدا خودی ئەو ماناپێدانەیە. قسەیەکی سپیۆنزا هەیە دەڵێت، 'تێگەشتن ئازادییە'. ڕێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانیدا هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو قسەیە کردووە.
بەڕاستی چەندی هێزی ماناداریمان قوڵبکەینەوە، ئەوەندە زیاتر دەتوانین حەقیقەتی شتەکان ببینین.
لە داخوازی ئازادییدا، پاشگەز بوونەوە نیە
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەی، تەڤگەرمان ڕاگەیاندراوی دا. هەڤاڵانمان لە نرخاندنیان هەبوو. بە ڕاستی ٢٧ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد لە دژی پیلانگێڕی لە تێکۆشاندایە و بەردەوامە. هەڵبەتە دەرنجامی گرنگی لێ کەوتووەتەوە. ئاشکراکردن و شیکردنەوەی سیستەمی پیلانگێڕی نێونەتەوەی هەرە گرنگترینیانە. لە هێرشی ٢٧ ساڵەی پیلانگێڕییدا دەخوازرا ئیرادە، بڕیارداری و خواستی ئازادی گەلی کورد لەبارببرێت. بەڵام لە سایەیی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆوە هەموو ئەوشتانە بەردەوامە.
هەموو هێزە پاشڤەڕۆکانی جیهان لێکتر کۆبوونەوە، هەوڵیاندا ئیرادەی گەلی کورد بشكێنن. بەڵام تێکۆشان بەردەوامە و کۆتا نمونەش لە گردبوونەوەی ئامەددا بیندرا و گەلی کورد ئیراد و خواستی ئازادی پیشاندایەوە. گەر ئاستەنگی و قەدەغەکردن نەبوایە ئەوا بە ملیۆنان کۆدەبوونەوە. داخوازی و لێگەڕێنی لەو شێوەیە هیچ کاتێک بۆ گەلی کورد کۆن نەبووە. دۆخێک دروستبوو کە هەموو ئاستەنگی و فشارەکانی ڕاماڵی. گەر سەرنج بدەین، لە باکووری کوردستان و تورکیا هەموو کەسێک دەیویست بەناوی گەلی کوردەوە شتێک بکات، بەڵام لە لایەن دەوڵەتەوە ڕێگری لەمە کرا.
ڕێبەر ئاپۆ بەمانای گەل دێت
تەنها باسی دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ ناکەین. ڕێبەر ئاپۆ بەمانای گەل و ئیرادەی گەل دێت. لەبەرئەوەی گەلەکەمان زۆر بەقوڵی لەمەدا دەژیت، ئەم خاوەندارییکردنە بەردەوامە. گەر لەمرۆدا لەسەر دۆخی هەزاران زیندانی سیاسی قسەدەکەین و لە پێناویاندا تێدەکۆشین، ڕێگەی ئەمە بە لەناوبردنی سیستەمی قڕکردنی ئیمرالێیەوە تێپەڕدەبێت. ئەوەی باسی تێکۆشان و کوردایەتی دەکرێت دیسانەوە هەر بە ڕێگەی لەناوبردنی سیسەتەمی ئیمراڵیدا تێپەڕدەبێت و دەستبەر دەکرێت. قوربانی و تێکۆشانیش بۆ ئەم خواستە دراوە، هەموو کاتێک بوونی لە ٢٧ ساڵەی تێکۆشاندا هەبووە.
پێویستە مرۆڤ بڵێت، لەسەرەتادا ڕێبەر ئاپۆ ئەم تێکۆشانی دەستپێکرد و بەڕێوەی برد. گەر لە شوێنی ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکی دیکە هەبووایە، ئەوا دۆخی ئێستای تورکیا وا نەدەبوو. ئامانج چیبوو لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا؟ ئامانجی هەڵگیرساندنی شەڕێکی هەمیشەیی نێوان کورد و تورک هەبوو. ڕێبەر ئاپۆ با زانایی و دانایی خۆیەوە ئەم ئامانجەی پوچەڵکردەوە. ڕێگەی لە بەدەیهاتنی ئامانجی پیلانگێڕان گرت. کەسانی نەتەوەپەرست و بەرژەوەندیخواز لەمانای ئەمە تێناگەن. وەک تەڤگەرمان لە چاوەڕوانی ئەوەداین تێگەن. بەڵام پێویستە گەل زۆر بەباشی لەمە تێبگات و هەڵوێست پیشان بدەن. چونکە پیلانگێڕی بە ئێستاشەوە بەردەوامە. تا سیستەمی قڕکاری ئیمراڵی بەردەوام بێت، پلانی سەر گەلانی تورکیا و کوردستان بوونی هەیە. گەر خواستی لە باربردنی ئەو پلانانە هەبێت، پێویستە سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی لەناوببرێت.
ڕیپۆرتاژەکەی دالیما
قسەکانی سەرۆکوەزیرانی پێشوی ئیتالیا ماسیمۆ دالیما گرنگ و جێگەی سەرنج بوون. لە قۆناغی دەستپێکردنی پیلانگێڕییەوە هەموو کاتێک هەموڵمانداوە باس لەوە بکەین کە پیلانگێڕی لەسەر چ وێنەک دارێژراوە. ڕۆڵی ئەمریکا، هێزە نێونەتەوەییەکان، ئیسرائیل، ئینگلتەرا و هێزەکانی دیکە، وە ڕووسیا چ ڕۆڵێکی گێڕاوە هەموو ئەمانەمان ئاشکرا کردووە. ئەوەمان ڕوونکردووەتەوە کە قۆناغی دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ چۆن بەڕێوەبردراوە. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی ڕوونکردووە و چارەسەری کرد. بەڵام بۆ یەکەمجارە قسەیەک ئاوا لەسەر ئاستی حکومەت و سەرۆکوەزیران دروستەبێ. وەک سوربوونێک بوو. لە ڕاستیدا قسەی لەسەر ئەو شتانەکرد کە لەو کاتدا گوزەراون و بە بەڵگەیان دەکات. لەم ڕووەوە بایەخدار بوون. هەڵوێستی دالیما لە قۆناغی پیلانگێڕییدا لە ڕاستیدا زۆر خراپ نەبوو. ڕوونبوییەو کە هێزی ئەوەی نەبووە. هەرخۆی ڕێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانیدا ئەمەی باسکردووە. لە دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆدا لە ئیتالیا هیچ ڕێگرییەکی دالیما و حکومەتەکەی نەبوو.بەڵام پیشانیدا کە زۆریان لێکراوە. لە ئەنجامدا ڕێبەر ئاپۆ بە ئیرادەی خۆیەوە لەو وڵاتە دەرکەوت. وێڕای ئەوەی کێشەی سەخت هەبوو و ئازادی گەلی کورد و نیازی باشی حکومەتەکەی دالیما هەبوو لەو ڕووەوە، ڕێبەرێتی ڕابەرایەتی نیازێکی باش دەکات. هەڵبەتە من ئەمە دەڵێم. خۆزگە وا ڕوینەدابایە. خۆزگە لەو سەردەمەدا حکومەتی ئەوکاتەی ئیتالیا کەمێک زیاتر خاوەنداری بکردبایە. ڕەنگە ئەو دۆخەی ئەو کاتە هەندێک قەیرانی دروستکردایە، بەڵام دەرنجامەکان زۆر جیاوازتر دەبوو. گەلی کورد ناچار نەدەبوو ئەوەندە لە تراژیدیایی سەختدا بژیایە. لە قسەکانی کۆتای ئەودا هەندێک ناکۆکی هەیە.
گوتی، "ئەمریکا فشاری لێکرد و هەوڵیست نواندن بەرامبەر ئەمریکا هێندە ئاسان نەبوو." ئاماژە بە ئەگەرێکی گەورە دەکات کە هەندێک هێزی جیاواز لەناو دەوڵەتدا دەستیان بەو جوڵەیە کردبێت و ئەوانیش بە زۆر دژی بزووتنەوەکە بوون. ئەگەر مرۆڤەکان لێرەوە دەست پێبکەن، پێویستە پارێزەرانیش هەنگاو بنێن. بە تایبەت دژی ئیدارەی ئەو کاتەی ئەمریکا، دەتوانرێت هەوڵی یاسایی پێویست دەستپێبکرێت. چونکە ئەوەی بەسەر گەلی کورد و ڕێبەری گەلی کورددا هات، نموونەی بێ یاساییە، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە. با مافی پەنابەری سیاسیش لە لایەکەوە بهێڵینەوە، پێگەی ئەو پارێزراو نەبووە. لەگەڵ ئەم دۆخەدا ڕۆڵێکیان بینیوە کە ئەم شەڕە جددییە لە ناوچەکەدا قووڵتر دەکاتەوە. واتە تاوانبارن. لەم ڕووەوە دەبێت لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. ئەگەر ئەمڕۆ نەبێت، دوای ١٠ ساڵی تر. ئەگەر دوای ١٠ ساڵی تر نەبێت، بە دڵنیاییەوە مێژوو وەڵامی پێویست دەداتەوە بە پیلانگێڕانی ئەو سەردەمە.
پیلانگێڕی نێونەتەوەیی وەک سیستمی قڕکردنی ئیمرالی درێژەی پێدەدرێت و وێرانکاریی ئەمەش هەم لەسەر گەلی کورد و هەم لەسەر گەلی ناوچەکە دیارە. ڕۆژێک نییە بەبێ شەڕ تێدەپەڕێت؛ ڕۆژێک نییە توندوتیژی و فشاری تێدا نەبێت. مرۆڤەکان هەمیشە دژی یەکتر پەروەردە دەکرێن. لە ڕوانگەی ئەم ڕاستییەوە لە ڕاستیدا لەگەڵ تابلۆی ڕووداوەکانی ئێستادا پەیوەندییان بە سیستەمی قڕکردنی ئیمرالیەوە دەبینین. هەر بۆیە دژایەتی گۆشەگیری دەکات. هەر بۆیە بەڕێز دالیما ئازادی ڕێبەرێتی دەوێت. ئەمە هەڵوێست و نزیکبوونەوەیەکی زۆر گرنگە.
تا گەلی کورد ئازادی نەبێت مرۆڤایەتی ئازاد نابێت
ڕێبەرێتی لە قۆناغی پیلانگێڕی نێونەتەوەی و دواتریش وتی؛ "بۆ کورد بە دوای ئازدییدا گەڕام، لە هەموو ئەو شتانەم ڕووانی لە جیهاندا ڕوودەدەن و هەوڵمدا لێیان تێبگەم." تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری پرسی ئازادی هەموو گەلانی جیهانە. بۆیە ئەو شتەی پێی دەگوترێت پرسی کورد، بە مانای پرسی مرۆڤایەتی دێت.
مرۆڤایەتی ئازادی نابێت تا گەلی کورد ئازادی و ناسنامەی ئازادی خۆی بەدەست نەهێنێت. ئەمە بۆ گەلانی دیکەش ڕەوایە. دەتوانین ئەم دیالێکتییە بۆ گەلانی دیکەش بەکاربهێنین. تا گەلی فەلەستین ئازاد نەبێت، گەلانی عەرەب ناتوانن بە خۆیان بڵێن ئازادین. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانێت ببێتە کۆمەڵگەیەکی ئازاد تا جولەکەکان ژیانێکی شیاو بۆ خۆیان بنیات بنێن. هەموو ئەمانە بەیەکەوە گرێدراون و لە پەیوەندییەکدان.
بۆیە هەنگاوی ئازادی جیهانی لە ڕاستیدا هەنگاوێکە کە پەیوەستە بە ئازادیی هەموو کەسێکەوە. بەڵێ ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی دەرچوونە لە سیستەمی جینۆسایدی ئیمرالی و ئازادانە بژی و کار بکات و قسە بکات و سیاسەت بکات، بەڵام مانایەکی مانادارتری هەیە. ئێمە باسی مۆدێرنیتی دیموکراسی دەکەین، باسی کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی و سەرکردایەتی مۆدێرنیتە دیموکراتیک دەکەین. مۆدێرنیتی دیموکراتیک واتە ڕزگارکردنی مرۆڤەکان لە فشاری پاوانخوازی و دەوڵەتەکان. واتە دابەشکردنی میکانیزمەکانی. واتە دروستکردنی فەزای ئازاد بۆ کۆمەڵگاکان. بەڵام سەرنج بدەن کە ئەمرۆ لە هەموو جیهاندا بوارەکانی ئازادی کەم دەبنەوە. دەسەڵات و هێزە سەرمایەدارییەکان لە ژێر ناوی دەوڵەتدا، لە ڕێگەی دەوڵەتەوە، هەموو شتێک دەقۆزنەوە و دەستیان بەسەردا دەگرن. بەپێچەوانەی ئەمە، پێویستە کۆمەڵگا بوارەکانی ئازادی بۆ خۆی دروست بکات. لە ئەنجامدا دەوڵەت وەک کۆمپانیایەک وایە. دەوڵەت وەک ڕێکخراوێکی مافیا وایە. واتە دەتوانین بڵێین بەشێکە بەهاکانی کۆمەڵگا دەدزێت. ئەمە دەوڵەتە. وە دەوڵەت پێویستی ئاسایشی پێکهاتەکان دەقۆزێتەوە و لە ڕێگەی ئەمەوە بۆ ئەوەی لە ئاودا بمێنێتەوە. هەر بۆیە هەر لەو ڕۆژەوە کە دەوڵەت دامەزرا تا ئەمڕۆ، لە هەموو شوێنێک شەڕ ڕوویداوە و بووەتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ. دەوڵەت هەیە، شەڕیش هەیە. بۆچی ئەمە دەڵێم؟ حەقیقەتی پارادایمی کۆمەڵگای دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان لەسەری بنیات نراوە و حەقیقەتی مۆدێرنیتە دیموکراتیکەکەی ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتیان دەکات و ئەوانیش لەلایەن ئەوەوە دژایەتی دەکەن. ڕێگای ئاپۆ بە پارادایمەکەیەوە پشت بە کۆمەڵگا دەبەستێت بۆ ئەوەی لە ڕووی سیاسی و ئەخلاقییەوە خۆی ڕێکبخات و لەسەر بنەمای ئەمە بوونی خۆی بنیات بنێت. هەر بۆیە هەنگاوی جیهانی ئازادی بەو مانایەیە کە هەموو مرۆڤەکانی سەر ڕووی زەوی بەتایبەت ژنان و گەنجان لەگەڵ ئەم پارادایمە یەکبگرن و ئازادی خۆیان بەدەست بهێنن."
شەڕی گەریلا شەڕی ئازادییە
هێلین ئومێد سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلا کرد کە لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا بەڕێوەی دەبەن، وە ئاماژەی بەوەدا بەردەوامی بەرخۆدانی گەریلا بەتەواوەتی دەوڵەتی تورکی نیگەران کردووە و وتی: "باس لە حەقیقەتی لێگەڕینی ئازادی مرۆڤایەتی دەکەین. ئەو شەڕەی لە لایەن گەریلاوە بەڕێوەدەبرێت، شەڕە لەپێناو ئازادیدا. هەربۆییە بە داگیرکردنی جێگەیەک لە لایەن سوپای تورک و هاتنی بۆ جێگەیەکی دیکە کۆتای نایەت. لە ئێستادا بە پشتیوانی پەدەکە لە گۆرەپانەکانی نزیک هێڵی گەریلا بارەگا دروستەکەن. بەڵام هێزەکانمان یەکانگیرن. چالاکی هەیە، زیانەکانی دووژمن زۆر و جدیین. هەڵبەتە لە ناو پرۆسەی شەڕدا هێزەکانی ئێمەیش زیانیان بەردەکەوێت. دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی ناڕاست ئەوانە زیاتر لە قەبارەی خۆی باسدەکات. هەوڵدەدەن بڵێن؛ 'تەماشاکەن گورزی کوشندەمان بەرخستوون و وا لەناو دەچن." بەم شێوەیە پەرە بە شەڕی تایبەتی دەروونی دەدەن." ئاماژەی بەوەشدا میدیاکانی شەڕی تایبەتی ئاکەپە-مەهەپە هەموو کاتێک هەواڵ لەسەر ئەمە دروستەکەن. ڕاستە زیانمان هەیە بەڵام هەموو زیان و لەدەسدانەکانمان لە لایەن ناوەندی ڕگەیاندنی هەپەگەوە بە ئامار بڵاو دەکرێنەوە. وێڕای ئەم شەڕە تایبەتە، سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو جۆرە چەکێکی کیمیاوی لەسەر گۆڕەپانەکانی گەریلا بەکاردەهنێت و وتیشی: "دەتوانم بڵێم شەڕێکی زۆر سەخت هەیە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. کۆمەڵگەی کوردی، دیموکراسیخوازان و هێزە دیموکراتییەکان لە تورکیا هەڵسەنگاندنێکی ویژدانانە بکەن، پێویستە چاو لە پڕۆسەی ئیمراڵیی و دۆخی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بکەن. پێویستە سەیری دۆخی شەڕ بکەن. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا بەرخۆدانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەچێت. سوپایەک نییە بتوانێت بەرامبەرمان بوەستێت. لە کوردستان بە پشتبەستن بە تەکنۆلۆژیا هێرش دەکرێتە سەر کۆمەڵگە، جوگرافیا و هێزەکانی ئازادی کوردستان. پێویستە هەمووان باش ئەمە بزانن."
سیستەمی کۆرپەلەکوژ بوونی هەیە
هێلین ئومێد سەرنجی خستەسەر کارە قێزەونەکانی 'باندی یەنیدۆگان' و بە سیستەمێکی کۆرپەلە کوژی ناوهێنا کە لەلایەن دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە پەرەی پێدراوە و ئاماژەی بەوەدا حەقیقەتی دەوڵەتی تورک لەسەر بنەمای قڕکردنی کوردان دامەزرێنراوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "بۆچی لە تورکیا ئەوەندە شکستی ئەخلاقی هەیە؟ بۆچی؟ کۆمەڵگای تورک کۆمەڵگەیەکی وا نییە. لە ڕاستیدا ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵایەتی زۆر بەهێزە، نەریتەکانی زۆر بەهێزن، کۆمەڵگایەکە پشت بە کولتوورێکی زۆر بەهێز دەبەستێت. کورد یەکێکە لەڕەسەنترین گەلەکانی ئەم جوگرافیایە. تورکەکان هەزاران ساڵ لەمەوبەر هاتنە ئەم هەرێمە. بەڵام دەسەڵاتی کولتووری ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا ئەوەندە گەورەیە کە یەکەمیان بەهێزتر کردووە و مرۆڤەکانی گۆڕیوە و لە یەکتری نزیکتر کردووەتەوە و خاڵە هاوبەشەکانی هێناوەتە ئاراوە. واتە بەکۆمەڵایەتیکردن زۆر بەهێزە. دەمەوێت ئەمە دەرببڕم. کەواتە بۆچی شکستێکی ئەخلاقی وا هەیە؟ ئەمە دۆخێکی ئاسایی نییە. ئەگەر کۆمەڵگا لە دۆخی ئاسایی و سروشتی خۆیدا بمێنێتەوە، بەها کولتوورییەکانی قووڵتر دەبێتەوە، جوانتر و مانادارتر دەبێت. بەڵام هۆکاری دەوڵەت-نەتەوە بە عەقڵێتی ناسیۆنالیستییانە و نەتەپەرستییەوە دەستوەردانی ئەو کلتوورە پێکەوەییە دەکات، چونکە ئەم کردارە پشت بە بە نکۆڵی و یەکتاپەرستی دەبەستێت. بۆ ئەوەی ئەمە مسۆگەر بکرێت دەبێت ئەخلاق نەهێڵرێت. ئەو کۆمەڵگەیانەی خاوەن ئەخلاق و کولتوورێکی بەهێزن، ڕێگە بەم کارە نادەن و خۆیان بە پارە نافرۆشن. ساتێکی شکۆمەند نیشان دەدەن."
ئازادی و ئەخلاق پەیوەستن بەیەکەوە
هێلین باسی لە ئازادی و پەیوەندی بە ئەخلاقەوە کرد و ئاماژەی بەوەدا مرۆڤی ئازادی خاوەنی ئەخلاقە، بۆ ئەمەش سەرنجی بۆ قسەیەکی ڕێبەر ئاپۆ ڕاکێشت کە دەڵێت؛ 'ئەخلاق و سیاسەت پێکەوە ئازادی دێننە ئاراوە' بە مانایەک ئازادی بەبێ ئەخلاق و سیاسەت دروستنابێت و وتی: "هەمان شت بۆ ئەخلاقیش ڕاستە. واتە ئەگەر دەتەوێت کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی دروست بکەیت، دەبێت ئەو کۆمەڵگایە ئازاد بکەیت و ڕێز لە ئازادی بگرێت." ئاماژەی بەوەشدا ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی لەم کارەدا ڕۆڵی هەیە. بەڵام ئۆپۆزسیۆن بە پێی پلانی زلهێزە دەسەڵاتدارەکان و دەوڵەت دەجوڵێنەوە. بەمەش کێشە کۆمەڵایەتییەکان پشگوێ دەخەن. بۆ ئەمەش ئاماژەی بە بێ هەڵوێستی جەهەپە کرد بەرامبەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان و بە جێبەجێکری نەریتی دەوڵەتی دانا و وتی: "جەهەپەیش بەرامبەر قەیرانە کۆمەڵایەتی و هەڵوەشاندنەوە ئەخلاقیەکانی تورکیا بەرپرسیارە." وتیشی هەمووان بەرپرسیارن لەم دۆخە و ئەم دۆخەش بەتەواوی پەیوەندی بە شەڕەوە هەیە، شەڕی نکۆڵیکردن و تواندنەوەی کورد.
سەبارەت بە سڵاوەکەی باخچەلی
هێلێن ئومێد باسی لە تەوقەکەی دەوڵەت باخچەلی فاشیست کر لەگەڵ دەم پارتیدا و ئەمەی وت: " هەمووان باسی پڕۆسەیەک دەکەن، هێشتا ڕوون نییە ئەم پرۆسەیە چییە. لە ڕاستیدا ئایا پرۆسەیەک هەبێت یان نا، ئەمە جێگەی مشتومڕە. یەکێک لە پەیڕەوکەرانی سیاسەتی جینۆساید لە تورکیادا دەوڵەت باخچەلییە. سڵاوەکەی ئەو بۆ دەم پارتی لە پەرلەمان دۆخێکی ئاسایی نییە. هەمووان دەیانەوێت تێبگەن، لە تورکیاش مشتومڕێک لە ئارادایە بۆ ئەوەی مانا بدات. لێدوان لەلایەن بەڕێوەبەری تەڤگەرمانەوە درا
ئەو تابلۆیەی تا ئێستا سەریهەڵداوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە. ئێمە لەبەردەم یارییەکی تری شەڕی تایبەتداین. هیچ شتێک نییە پڕی بکاتەوە. تا ئێستا ڕوون نییە چی ڕوویداوە. تەنانەت کەسانێکیش هەن کە نایانەوێت پرۆسەکە بڵێن. دەتوانم ئەمە بڵێم، گەمژانەیە چاوەڕێی چەندین ئەنجامی ئەرێنی لەم هەوڵەی دەوڵەت باخچەلی بکەین. لە کۆبوونەوەکانی مەهەپەدا، وتی با ڕێبەر ئاپۆ داوای چەک دانان بکات. دەوڵەت باخچەلی کەسێکی وایە و باجی گوناهەکانی نادات. پێویستە خەڵک بیناسن. دەتوانین ئەو کەسایەتییە بەو هێڵە سیاسییە هەڵسەنگێنین کە دەوڵەت باخچەلی نوێنەرایەتی دەکات. دەزانرێت مەهەپە لە کوێ، کەی و چۆن دامەزرا و چ ڕۆڵێکیان گرتە ئەستۆ."
هەروەها هێلین ئومێد سەرنجی خستەسەر ئامانجی دروستکردنی مەهەپە و ئاماژەی بەوەدا کە مەهەپە حزبێکی گلادیۆیە و لە دژی تێکۆشانی ئازادی کورد دامەزرێنراوە. بۆیە پێویستە هەموو هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا بەرامبەر بە نیاز و سیاسەتەکانی ئەو حزبە ئاگاداربن و وتی: " سەرەتا شەڕی جیهانی لە ناوچەکەدا خەریکە چڕتر دەبێتەوە، گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە هەڕەشە لە تورکیا بکات. ئێمە چەندین جار ئەمەمان وتووە. گوتمان جەنگی جیهانی سێیەم دێت و لە تورکیا نزیک دەبێتەوە. تەنها ئاشتییەکی مێژوویی کورد و تورکیا دەتوانێت تورکیا ڕزگار بکات. ئێمە چەندین جار بە شێوازی جیاواز ئەمەمان دەربڕیوە. هەروەها ڕاگەیاندنەکانی بزووتنەوەکەمان کرا. هەروەها تێزەکانی سەرکردایەتیش هەن. ئەمانە تێزی شاراوە نین، بەڵام لێرەدا گوزارشتیان لێدەکەین. ئەوەی ئێمە لێرەدا دەریدەبڕین ئەو ڕاستییانەن کە ڕێبەر ئاپۆ لە شەڕی دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا دەریخستوون."
پێویستە جدییەت هەبێ
هێلین ئومێد لە بەردەوامیدا باسی لە پەیوەندی دێرینی کلتوورەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و وتی : "چی ڕوویدا؟ کورد بێ تورک نابێت، تورکیس بەبێ کورد نابێت. هەندێک کەس تەنانەت زیا گۆکاڵپ، ئێستا هەوڵ دەدەن پەیوەندییەک دروست بکەن. بەڵام ئەوەی ئێمە دەیڵێین و ئەوەی زیا گۆکاڵپ دەیڵێت یەک شت نین. ئێمە لەسەر بنەمای کولتووری وڵاتی هاوبەش ئەمە دەڵێین. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت لە ئەنادۆڵ بوونی گەلی تورکیا بە هاوپەیمانی لەگەڵ کورد دامەزرا و بەم شێوەیە دروستبووە و ماوەتەوە.
ئێستا باس لە سیستەمێکی نوێ دەکرێت. لە لێدوانەکانی ناتانیاهۆوە درستبوون. وتی، جوگرافیای هەرێمەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت. ئێمە بە پرۆسەیەکی وادا تێدەپەڕین و وەک تەڤگەر ئەمەمان بینی. ڕێبەرێتیمان وتی. ئیدی دەبێت سیاسەت لە تورکیا ژیری خۆی کۆبکاتەوە. لە ڕاستیدا دەبێ جدی بن. ئەمە یارییەکی منداڵانە نیە. ئێمە باسی جددیترین کێشەی ئەم جوگرافیایە دەکەین. ئێمە باسی پرسی کورد دەکەین. ئێمە باسی بوون و ئازادی گەلی کورد دەکەین. ئەمە یاری منداڵان نییە. بۆ ئەمەش هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا. بەنرخترین ڕۆڵەکانی گەلی کورد گیانی خۆیان بەخت کرد. ئایا ئەوەندە ئاسانە؟ بۆیە نابێت مرۆڤەکان بەبێ جددی مامەڵە بکەن.
تورکیا لە دۆخێکی مەترسیداردایە. پێویستە زۆر باش لەم بابەتە تێبگەین. ئەو تێزانەی کە ڕێبەر لە ئیمرالیەوە باسی کردووە ناسراون. پێویستە لەو چوارچێوەیەدا ڕێبازێک بگیرێتەبەر. پێویستە تورکیا باسی دەستووری ساڵی ١٩٢١ بکات. ئەگەر بەم شێوەیە گفتوگۆ بکەن، باشە. دەستوور سەرەتایەکە. ئەو هێزە چی بوو کە خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی لە تورکیا و لە شەڕی ئیمپریالیستی لەو سەردەمەدا وەک ئیرادەیەک ئاشکرا کرد، چی بوو؟ ڕاستی ئەو مەجلیسەی کە دەستووری ساڵی ١٩٢١ پشتی پێ بەستبوو.
کاتێک ئەم باسە هاتە ئاراوە، سەرەتا گوترا: "تەنها کورد نییە، ئەوانی دیکەش هەن". با لەگەڵ گەلەکەیدا بژی. بۆچی لەم شتە دەترسن؟ نەک هەر کورد، با چەرکەس، لاز و پێکهاتە ئیتنیکیەکانی تریش بە کلتوری خۆیانەوە لەم جوگرافیادا بژین. با بەم شێوەیە لێکتر کۆبینەوە. پێویستە گفتوگۆ لەسەر ئەمە بکرێت."
ئیدی دەنگی دیموکرات و ڕۆشنبیران بیسترا
بەهۆی ئەم ئەم گفتوگۆیانەوە، نیەتی هەمووان دەرکەوت. دیسان دەرکەوت کەسانێک هەن دەیانەوێت پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر ببێت. وەک دەزانن لە دوای ساڵی ٢٠١٣ و بەتایبەت دوای پرۆسەی کودەتاکەی ٢٠١٥ هەوڵی سەرکوتکردنی زۆر بەشی کۆمەڵگە درا. بەشێکیان بەرەو دەرەوەی وڵات ڕفێندران، بەشێکی تریان لە ناوخۆی وڵاتدا چەوسێنرانەوە. بۆ نمونە هەندێک ڕۆشنبیری چالاک هەبوون، لە ڕاستیدا کەسانی هەستیار و دیموکرات هەبوون، گۆشەگیر کران. ئێستا بەم گفتوگۆیانە دیسانەوە دەنگی ئەوانمان بیست.
هەروەها لە سیاسەتی تورکیادا، لەودیو باسی "با چەک دابنێت، با تەسلیم بێت"، لە ڕاستیدا هێشتا لایەنێک هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات کە کێشەیەک لەم جوگرافیایەدا هەیە، پرسی هەبوونی کورد هەیە، پرسی ناسنامە هەیە، پرسی زمان هەیە، پرسی ڕادەربڕین هەیە. بینیمان کە ئەمەیان هەڵگرتووە. ئەمەش خاڵێکی ئەرێنییە.
ئێمە دەمانەوێت ئەم قۆناغە سەربکێشێت بۆ شتێکی لەم شێوەیە؛ بۆ نموونە با بزووتنەوەیەکی ئاشتی لە تورکیادا هەبێت. ئەگەر بەڕاستی بزووتنەوەیەکی لەو شێوەیە لە دەرەوەی دەوڵەت، لە دەرەوەی پەرلەمان، لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتیدا پەرەی پێبدرێت، ئەم تێکۆشانە ئەنجام بدرێت، ئەو دامەزراو و ڕێکخراوانەی کە ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە دەکەن زیاتر دەبن، و لە ڕاستیدا ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن، ڕاستییەکان دەخەنەڕوو، ئەمە شتێکی باشە . ئەگەر ببێتە هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم شتە، دەبێتە پێشهاتێکی باش.
بەڵام شتانێک لەدەرەوەی ئەمە دەقەومێن، وەک گوتم ئێمە جەنگی جیهانیی سێیەممان دەستنیشان کردووە، دەڵێین ئەم شەڕە هاتووەتە بەر دەرگا، بۆیە تووشی پەشۆکان هاتوون. بیر لەوە دەکەنەوە هەڕەشەیەکی جدی لەسەر تورکیا هەیە. وەک بڵێی دەوڵەتێک نەماوە ئەم مەترسییەی لەسەر نەبێت. ڕەوشی ئێران و عێراق و سوریا لەبەرچاوە، ڕەوشی لوبنانیش دەبینن. ئەم ڕەوشە کاریگەری لەسەر وڵات دەکات. کاریگەری لەسەر تورکیاش دەبێت. ئێوە دیاری دەکەن چ کاریگەرییەکی دەبێت.
پرۆسەیەکی ئۆپەراسیۆنی لەسەر سیاسەتی دیموکراتیک هەیە
لە ڕەوشێکی وەهادا، تورکیا لە "برینە سەرەکییەکەی" دەترسێت. دەترسێت کورد داخوازییەکانی خۆیان بە دەنگێکی بەرزتر بڵاوبکەنەوە، ڕووبکەنە ڕێ و ڕێبازی تێکۆشانی جیاواز، بە قسەی ئەوان "لەگەڵ هەندێک هێزی وەک ئەمریکا و ئیسرائیل هاوپەیمانی ببەستن". لەم شتانە دەترسین. بۆ ئەمە چ دەکەن؟ لە ناوخۆدا بۆ هێورکردنەوەی کۆمەڵگەی کورد دەڵێن "سەیربکەن ئێمە دەمانەوێت، بەڵام پەکەکە نایەوێت، ئێمە دەمانەوێت بەڵام ڕێبەر ئاپۆ نایەوێت"، بەمە هەوڵدەدەن کۆمەڵگە بدەن بە گژی یەکدا. لەلایەکی تریشەوە، باس لە دەم پارتی دەکەن. ڕەنگە بەشێکی گرنگی پلانەکەیان بێت. بە ناوی ڕێککەوتنی میللی یان بە ناوی سیاسەتی میللیەوە، ستراتیژێکیان هەیە و دەیانەوێت دەم پارتی لەم ڕەوشە دووربخەنەوە و تێکەڵی ئەم ستراتیژەی خۆیانی بکەن. واتە دەیانەوێت دەم پارتی لە ئاکەپە و مەهەپە نزیک بکەنەوە. وەها بیردەکەنەوە، بەم شێوەیە سەلامەت دەبن و دوو شت بەدەست دەهێنن. بەم ڕەنگە دەیانەوێت ڕایبگەیەنن تێکۆشانی ئازادیی کورد کۆتایی هاتووە و پەکەکە لەناوچووە. ئامانجێکی دوولایەنەی وەهایان هەیە.
پرۆسەیەکی ئۆپەراسیۆنی هەیە بە هەدەپە دەستی پێ کرد و بەسەر سیاسەتی دیموکراتیکدا پێشخراوە. دەیانەوێت تەسلیمی بکەن. دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە سیاسەتێکی وەها دوولایەنە بەڕێوەدەبات. بەڵام ئێمەش باوەڕمان بە ئەزموونی سیاسەتمەدارانی ئەم بوارەیە.
هەروەها باس لە چەک دانان دەکرێت. لەڕاستییدا وا دیارە لەم گفتوگۆیانەدا دیسانەوە دانانی چەک لەسەر پەکەکە دەسەپێنن. دەڵێن پەکەکە واز لە تێکۆشانی چەکداری بهێنێت، بەشێک لەو کەسانەی ئەم قسانە دەکەن لە ئەمریکان، لە ئەمریکا هەندێک کەس وەک ڕۆژنامەنووس قسە دەکەن، چەند شتێک بڵاودەکەنەوە. بەشێوەیەکی کۆمیدی دەگوترێت قەندیل لەگەڵ ڕێبەرێتی کۆبووەتەوە. ئەمەش نیشانی دەدات، هەوڵدەدەن لەوێش میکانیزمێکی لەم شێوەیە جێبەجێ بکەن.
ئێمە لەسایەی گەریلا هەناسە دەدەین
با هەمووان بزانن، ئەگەر ئەمڕۆ هەبوونی کورد و ئازادی و پرسی کورد، زمانی کورد و تراژیدیاکانی پێشوو دەبنە ڕۆژەڤ، ئەمە لەسایەی تێکۆشانی چەکداری ئێمەیە، لەسایەی تێکۆشانی گەریلایە. هەمووان قەرزاری تێکۆشانی گەریلان. ئەمڕۆ لەسایەی تێکۆشانی گەریلا هەناسە دەدەین. ئەگەر لە ڕاستی شەڕی ئێستەدا هێزەکانی پاراستنی ڕەوشی گەلی کورد نەبوونایە، لەکاتێکدا ڕۆژهەڵات سەرلەنوێ دادەڕێژرێتەوە، کورد نەیدەتوانی دەربارەی چارەنووس و پاشەڕۆژ و هەبوون و ناسنامەی خۆی بدوێت.
ئێمە ڕەوشی ئەو گەلانە دەبینین کە ناتوانن خۆیان بپارێزن. ڕاستتر بڵێین، دەبێت تێکۆشان پێش بخەین. پێویستە ئیرادە و پاراستنمان بەهێزتر بکەین. خودی زیهنیەتی باخچەلی یەکپەرستییە. دەڵێت لە تورکیا تەنها تورک دەژی. کەس لە دەرەوەی تورک مافی ژیانی نییە.
لەم بارەیەوە شتێکی تر کە بمەوێت باسی بکەم، ئەمەیە؛ لەم قۆناغەدا باسوخواس دەکرێت لەسەر هەبوونی پەکەکە لە باکوور. دەگوترێت ئیدی پەکەکە لە باکوور نین. کەچی ڕۆژانە لە باکووری کوردستان شوێنێک قەدەغە دەکرێت، هەرێمی ئەمنی تایبەت ڕادەگەیەنرێت. ئۆپەراسیۆن دەکرێت. مرۆڤەکان دەگیرێن و دەکوژرێن. مادام کۆتایی هاتووە، مادام نین، ئەم هەموو ئۆپەراسیۆنە چییە؟ چونکە شەڕ هەیە، گەریلا هەیە، بەرخۆدانی گەریلا هەیە.
لە باکووری کوردستان کۆمەڵگەی کورد لە ١٣ی تشرینی یەکەم ھەڵوێستی خۆی نیشان دا. پێویستی خۆی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد نیشان دا. ئەمە بووەتە پێویستییەکی وەها، دەڵێن ئەگەر شقارتەیەک دابگیرسێت، هەموو شوێنێک دەسوتێت. تێکۆشانی گەریلا بەم شێوەیە. بۆیە نابێت کەس بەو ڕەوشەی ئێستا فریو بخوات.
دەمەوێت دووبارەی بکەمەوە. مرۆڤی کورد، گەنجانی کورد شکۆمەندن. گەنجانی کورد بۆ بێشکۆیی و تەسلیمبوون و خۆنکۆڵیکردن، سەر نەوی ناکەن. ئەگەر پێداگری لەسەر ئەوە بکرێت، لەوانەیە لە هەر ساتێکدا گرووپی نوێ لە تورکیا دروست ببن و ئەو شارانەش بشێوێنن. هەمیشە ئەم ئەگەرە هەیە.
بەدوای سیستەمێکی نوێدا دەگەڕێن
جەنگی جیهانیی سێیەم و شەڕ لە فەڵەستین، بەرئەنجامی قەیرانی سیستەمە. ئەمە پرۆسەیەکی دیموکراتیک نییە. پێویستە بزانرێت، ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت. بڕیارێکی وەها دراوە و ئیدی دەستوەردان لە هەرێمەکەدا دەکرێت.
دەستوەردانەکە پێشتر دەستی پێ کرد. پاش ساڵانی نەوەدەکان، باس لە سیستەمی نوێی جیهان کراوە. بەتایبەت لەو ساڵانەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پێکهات، لە ساڵانی ٩٥ و ٩٦ و ٩٧، ئێمە شایەتحاڵی ئەمەین. بەزۆریی باس لە سیستەمی نوێی جیهان دەکرا. ئێستە بە سیستەمی نوێ ناوی دەبەن. ئەم سیستەمە نوێیەی دادەمەزرێت. ڕاستییەکەی درێژەپێدەری ئەوەیە.
لەوکاتەوە تا ئێستە، دەستوەردان لە هەرێمەکەدا بەردەوامە. ئێستەش قۆناغێکی نوێ هاتۆتەئاراوە. مرۆڤ دەتوانێت لە قۆناغەکەدا ئەمە بڵێت. لە هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەخوازرێت هەژموونی ئیسرائیل لەلایەن دەوڵەتانی هەرێمەکەوە قبووڵ بکرێت. بۆیە ئەمریکا و هێزە نێونەتەوەییەکان ئیسرائیل دەپارێزن. بەهێزتری دەکەن.
ئەنجامەکەی چییە؟ یەکەم شت ئەوەیە کە هەموو شتێک بە دڵی ئیسرائیل دابڕێژرێتەوە.
دووەم، ئەمە شەڕی گەلان نییە. ئەمە شەڕی گەلی یەهودیش نییە. پەردەی جۆراوجۆر دەدرێت بەسەر ئەم شەڕەدا. ئەم شەڕە ڕەهەندی ئایدۆلۆژی هەیە. دەدرێتە پاڵ تەورات. خاکە بەڵێندراوەکانی تەورات هی گەلی یەهودیین... کێشەکە ئەمە نییە. کێشەکە سەرمایەی یەهودییەکانە.
شەڕ لە بەرژەوەندیی دەسەڵاتدارانە
جاروبار لە خۆم دەپرسم: ئایا ئیسرائیل بە ناوی ئەمریکاوە کاردەکات، یان ئەمریکا بە ناوی ئیسرائیلەوە کاردەکات؟ من ناوی دەوڵەتەکان دەهێنم، نەوەک ناوی گەلان. چونکە لە ئەمریکادا، بەشی هەرە زۆری سەرمایە، سەرمایەی یەهودییەکانە. یانی ئەوان لەوێ سیاسەت دیاری دەکەن. ئەوێش ئەوان دیاری دەکەن. هەندێکجار وا دێتەپێش چاوم ئەمریکا بەگوێرەی سیاسەتی ئیسرائیل شکڵ دەگرێت. ئەو سیاسەتەی لەوێ شکڵدەگرن، هی گەلان نییە، هی گەلی یەهودیش نییە. لەسەر بناغەی بەرژەوەندیی دەسەڵاتداران شکڵ دەگرێت.
لە ڕاستیدا کۆمەڵگەی یەهودی دەبێت زۆر هەستیار بن. چونکە ئەم سیاسەتانەی ئیسرائیل دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژی نوێ بۆ گەلی یەهودی. وەک گەلێک کە لە مێژوودا ئەوەندە قڕکردنیان چەشتووە... بەڕاستی یەهودییەکان ڕەنگێکی ڕۆژهەڵاتی ناوینن. باس لەوە دەکرێت ئیسرائیل ٩ ملیۆن ژمارەی دانیشتووانەکەیەتی. ڕەوشی ئێرانیش لە ڕۆژەڤدایە. وەها دەردەکەوێت ئامانجی دوایی ئیسرائیل، تەسفیەی ئێران بێت. ئێمە دەتوانین بڵێین تادێت ڕەوشەکە لەمە نزیک دەبێتەوە. واتە دەتوانین بڵێین شەڕ نزیک بووەتەوە.
ئێستە لە ڕەوشێکدا نین، بتوانین باس لە ئەنجامەکانی شەڕ بکەین. لە ئێران دەوڵەتێکی بەهێز هەیە. نەریتی دەوڵەت هەیە. لە هەندێک لاوە باس لە هێزی تەکنۆلۆژی و پشتگیری ئێران دەکرێت. توانای تێکۆشانی ئێران بچوک نییە. بەڵام لەم ڕووەوە، پێداگریی ئیسرائیلیش هەیە.
یانی ڕەنگە شەڕی ئێران_ئیسرائیل درووست ببێت. ئەگەرێکی نزیکە، دەتوانم ئەمە بڵێم. لە بەرامبەر ئەمەدا ئەگەر ئێران دیموکراسی ناوخۆیی خۆی جێبەجێ بکات، ئەوا دەتوانێت ڕێوشوێنی خۆی بگرێتەبەر. دەمەوێت جارێکی تر ئاماژە بەم بابەتە بکەمەوە. چونکە لە بنەڕەتدا کۆمەڵگا بەرخۆدان دەکات. چەکەکان بەرخۆدان ناکەن.
وا دیارە تورکیا لە هەمووان زیاتر دەیەوێت شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل درووست ببێت. ئەمە لە ڕاگەیاندنی تورکیا دەبینرت. لە ڕەوشێکی وەهادا تورکیاش دەیەوێت سیاسەت بکات. دەیەوێت گۆڕەپانی تر بەدەست بخات، دەیەوێت دەسپێشخەریی بکات.
سەرچاوەی شەڕی تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ لەدەستدانی گرنگی ستراتیژی
کەس وا بیرنەکاتەوە لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، تورکیا لایەنگری ئێران دەبێت. تورکیا ڕۆژانە بە گوتنی من هاوپەیمانی ناتۆم مامەڵە دەکات. هەموو تووڕەییەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ڕۆڵی زیاتری پێ نادرێت.
شەڕەکەی ئێستەی پەیوەستە بەوەی تورکیا ڕۆڵە ستراتیژییەکەی لەدەست بدات. تورکیا دەیەوێت بەهێزتر بێت. ڕۆڵی زیاتری هەبێت.
دەیەوێت لە کوردستان پشت بەمە ببەستێت و لە هەوڵەکانی دژی کورد، ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. بەڵام چونکە ڕۆڵە ستراتیژییەکەی گۆڕاوە، یان لەبەرئەوەی ئاستە ستراتیژییەکەی لاواز بووە، بیر لەوە دەکاتەوە لە شەڕی بەرامبەر کورد ڕووبەڕووی زەحمەتی ببێتەوە.
دەترسێت هێزە نێونەتەوەییەکان پشتیوانی کورد بکەن. ئێمە لەم شەڕەداین، چاودێری دەکەین. وەک پەکەکە، ئێمە بۆ گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە و ئایندەیەکی ئازاد و دیموکراتیک بۆ گەلان، درێژە بە تێکۆشان دەدەین.
وەرن لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە
ئێمە لە قۆناغێکی چارەنووسسازداین. بۆ گەلی کورد قۆناغێکی یەکلاکەرەوە و هەستیارترە. چونکە لە سەدەکانی دواییدا، ئەمە یەکەمجارە دەرفەتێکی وەها هاتۆتەپێش. یەکەمجارە دەرفەتێک هەیە ناسنامە و ئازادی و هەبوونی کورد بگاتە ستاتۆیەک. بەڵێ جەنگی جیهانیی سەختە. هێرشی دژوارمان لەسەرە. مەترسی هەیە. ئەمانە جدیین. بەڵام دەرفەتی سەرکەوتن هەیە. ڕێبەرێتیمان هەیە. ئێمە عەقڵێکمان هەیە دەتوانێت بمانگەیەنێت بە ئازادی. وەرن لە دەوری ئەم عەقڵە، واتە لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە و تێبکۆشین و سەربکەوین.