ناوەندی ڕاگەیاند و چەپەمەنی هەپەگە ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیندراوەکەی هەپەگە بە شێوازەیە.
لە ناوچەی بەرخودانی گەریلا وەرخەلی و ئاڤاشین
لە ٣١ ئاب لە کاتژمێرەکانی نێوان ٠٩:٠٠ و ٢١:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی بەرخودانی گەریلا وەرخەلێی بە گازی ژەهراوی و تەقەمەنی ٦ جار بۆردوومان کرد، لە دوای بۆردوومانەکە داگیرکەران ویستیان پێشرەوی بکەن بەڵام گەریلاکانمان ڕیگەیان نەدا پێشرەوی بکەن و کشانەوە.
لە ١ ئەیلول لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ جارێکی ناوچەی بەرخودانی وەرخەلیان بە گازی ژەهراوی بۆردوومان کرد، هاوکات لەسەر ئەو ناوچەیەی بەرخودان جموو جۆڵی فرۆکەی درۆن و کەشفی تورکیای داگیرکەر هەیە.
لە ٣١ ئاب کاتژمیر ١٥:٥٥ داگیرکەران بە فرۆکەی شەڕ گوندی شیای نەهایتا سەر بە ناوچەی دینارەتەیان بۆرودمان کرد.
لە ٣١ ئاب لە کاتژمێرەکانی نێوان ٠٠:٠٠ و ٠١:٣٠ هەلیکۆپتەرەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەر گردی، سور، گردی سپی، تابوری عەرەبان و سەر بە هەرێمی ئاڤاشین سوڕانەوە و جموو جۆڵیان هەبوو، هاوکات لە هەمان کاتژمێر ناوچەی بەرخودانی وەرخەلی بۆردوومانکرا.
لە ٣١ ئاب لە کاتژمێرەکانی نێوان ٠٠ و٠١:٠٠ لە گردی شەهید سمکۆی سەر بە ئاڤاشین و لە ١ ئەیلول لە کاتژمێرەکانی نێوان ٠٧:٠٠ و ٠٠:٠٧ ناوچەی ساجا دووژمن بە هەلیکۆپتەر بۆردوومانی کرد.
ڕ.ح